لە ڕێپێوانی کۆڵندا ٩٣ کتێبی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەش دەکرێت

لە چوارچێوەی ڕێپێوانی ئازادیی کە لە کۆڵن ئەنجام دەدرێت ئەو کتێبانەی ڕێبەر ئاپۆ کە بە ٦ زمانی جیاواز بڵاوکراونەتەوە پێشکەش دەکرێن.

کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ

لە ڕێپێوانەکەی سبەینێدا (١٦ تشرینی دووەم) کە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەریی سیاسی بۆ پرسی کورد' ئەنجام دەدرێت، ٩٣ کتێبی فەلسەفی و سیاسی ڕێبەر ئاپۆ کە بە ٦ زمانی جیاواز بڵاوکراونەتەوە پێشکەش دەکرێن.

لە چاپخانەی مەمیان ئەو بەرهەمانەی کە بە زمانەکانی وەک کوردی(کرمانجی، سۆرانی) تورکی، عەرەبی، فارسی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، بڵاوکراونەتەوە، کە بە فراونی لەسەر پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، مۆدێلی کۆمەڵگای ئیکۆلۆژی و پارادایمی ئازادیی ژنانی بە بنەما گرتووە، پێشکەش دەکرێن.

لە ڕێپێوانەکەدا نەک تەنها کوردان بەڵکو تەواوی ئەو کەسانەی بیر و هزری ڕێبەر ئاپۆیان قبووڵە و کەسانێک کە لە هەر چوار لای جیهانەوە پشتگیری ئەو بیر وهزرەن، لەوێ کۆ دەبنەوە.

ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژن و "ژن ژیان ئازادی" وەک بنەمایەکی پێشکەوتوو و گۆڕانکاری دەبینی، کۆمەڵگای ئیکۆلۆژی و سرووشتی سەرلە نوێ بونیاد نایەوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ستراتیژی سیاسی ڕێگای سێیەمی پێشخست کە بنبەست تێدەپەڕێنێت و خۆبەڕێوەبەری گەلان وەک ئەڵتەرناتیڤێکی دیموکراتیک پێشکەش دەکات.

ئەو کتێبانەی کە لە زیدانی ئیمراڵی و لە هەلومەرجی سەخت و گۆشەگیریدا نووسران، تەنها شیکار نین بۆ چارەسەری پرسی کورد، بەڵکو نوێنەرایەتی دیدگایەکی دادپەروەرانە و ئازادیخوازانەی گەردوونی دەکەن بۆ تەواوی گەلانی جیهان و هەموو لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی جیهان کە بە دوای مافەکانی خۆیانەوەن، سەرچاوەی ئیلهامن.