چالاکییەکان بۆ ٢٥ ی تشرینی دووەم لە ئامەد و سێرت و ئەزمیر
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەم ژنان لە ئامەد کۆبوونەوە و نەمامیان چاند. ژنان لە ئامەد و سێرت و ئەزمیر کارتیان بۆ ژنانی زیندان نارد.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەم ژنان لە ئامەد کۆبوونەوە و نەمامیان چاند. ژنان لە ئامەد و سێرت و ئەزمیر کارتیان بۆ ژنانی زیندان نارد.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە چوارچێوەی کەمپەینی "قسەمان تەواو نەبووە، پێکەوە توندوتیژی ڕادەگرین" لە ناوچەی ڕێزان و پەیاسی ئامەد چالاکی ئەنجامدرا.
لە ڕێزان بە پێشەنگایەتی ناوەندی ژنانی کاردەلەن چالاکی ئەنجامدرا، نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان و ژنان بەسداربوون، پانکارت دەربارەی ژنان و مناڵە کوژراوەکان هەڵگیرا و درووشمی "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە.
"لە ڕێزان بۆ ژنە کوژراوەکان نەمام چێنرا"
هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕێزان ئایگون تاشکران و هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد گوڵشەن ئۆزەر و دایکی ڕۆژین کابایش ، ئایگون کابایش قسەیان کرد، دووپاتکرایەوە لێپرسینەوە لە کوشتنی ژنان دەکەن. پاشان نەمام چێنرا و ناوی ژنە کوژراوەکان بە نەمامەکانەوە هەڵواسرا.
"لە پەیاس ١٥٠ نەمامی هەنار بۆ ژنانی کوژرا چێنرا"
ژنان لە شارەوانی پەیاس بۆ ژنانی کوژراو نەمامی هەناریان چاند. جێگری هاوجێگری شارەوانی پەیاس، گوڵستان نازلەر کۆیونجا ڕایگەیاند نەمامەکان بۆ ژنانی کوژراو چێنراون.
بەم بۆنەیەوە ١٥٠ نەمامی هەنار چێنرا.
لە سور ژنان کۆبوونەوە
لە گەڕەکی ئەسکەندەرپاشای سور کۆبوونەوەی ژنان بەڕێوەچوو، باس لە داخوازییەکانی ژنان و تێکۆشانی ژنان کرا.
"ئامەد و سێرت و ئەزمیر پشتگیری ژنانی زیندانیان کرد"
بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی دیجلە ئامەد و تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئامەد، کارت بۆ ژنانی زیندانی نێردرا و پشتگیری بۆ ژنانی زیندان دووپاتکرایەوە.
پاشان درووشمی "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە و کارت بۆ ژنانی زیندان نێردرا.
لە سێرت و ئەزمیریش کارت بۆ ژنانی زیندانی نێردرا و بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی تێکۆشان و یەکگرتن.