بە دیمەن

'پەکەکە بە ئەنجامێکی بێ وێنە سەردەکەوێت'

گەریلاکانی یەژا ستار ڕۆزا سەرحەد و ڕەحشان باران یادی ٤٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند؛ پەکەکە بە ئەنجامێکی بێ وێنە سەردەکەوێت.

ڕۆزا سەرحەد و ڕەخشان باران لە گەریلاکانی یەژا ستار ٤٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، کە لە ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی فیس دامەزرا، پیرۆز کرد.

گەریلا ڕۆزا سەرحەد ئاماژەی بە ڕەنج و تێکۆشانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد کرد و وتی: سەرەتا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ و لە کەسایەتی شەهید ئاسیا عەلی و شەهید ڕۆژگەر هێلێن کە لە ٢٣ی تشرینی یەکەم چالاکی فیداییان ئەنجامدا پیرۆز لە هەمووان پیرۆز دەکەم. ٢٧ی تشرینی دووەم بێ گومان ڕۆژێکی زۆر گرنگە لە مێژووی گەلی کوردا. گێڕانەوەی ئەو ساتانەی سەرەتای بڕیاری دامەزراندنی ئەم بزووتنەوەیە زۆر گرنگە. ڕۆژێکە کە لە مێژوودا بە پیتی زێڕین دەنووسرێتەوە. بە تەنیا چەند وشەیەک ناکرێت ئەم سەردەمە مێژووییەی گەلی کورد باس بکرێت. ٢٧ی تشرینی دووەم گێڕانەوەی مێژووی کوردستان، کورد و مێژووی ژنانە لە ڕۆانگەی پەکەکەوە، بۆیە ڕۆژێکی مانادار و گرنگە بۆ هەموو گەلەکەمان.

لە مێژووی کوردستاندا سەردەمێکی لەو جۆرە هەرگیز ئەزموون نەکرابوو. ڕێبەر ئاپۆ واقیع و ڕاستییەکانی پیشانی گەلی کورد دا. ڕاستیەکانی بە ژنانی کوردی ناساند. جیهان بە دڵنیاییەوە سەردەمێکی لەم جۆرەی بە خۆیەوە نەبینیوە. بزووتنەوەی پەکەکە بۆ گەلی کورد و هەم بۆ گەلانی جیهان بەردەوام بەرهەمی نوێی خوڵقاندووە. بۆ پاراستنی بەهاکانی مرۆڤایەتی هەنگاوی زۆری هەڵگرتووە. ئەو ڕاستیانەی بەساڵان شاراوە بوون ئاشکرا کرد ، لەوانە بەتایبەت سەبارەت بە ژنان، گەلان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. لەسەر ئەم بنەمایە ڕێبەرایەتیمان دەوڵەمەندییەکی وەهای خوڵقاند کە تەنها بە چەند وشەیەک باسی لێناکرێت.

پاش شەهیدبوونی هەڤاڵ حەقی کارەر ڕێبەرایەتی پارتەکەی وەک بزووتنەوەیەکی تۆڵەسێن و هەڤاڵیەتی دامەزراند. هەموو جیهان دەزانن کە پەکەکە بزووتنەوەیەکی تۆڵەسێنە. سەرهەڵدانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ خۆی نیشانەی ئەم ڕاسیەیە. وەک بزووتنەوەیەکی تۆڵەسێن دەستی بە تێکۆشان کردووە، بزووتنەوەی تۆڵەی شەهیدان و گەلی کوردە. لەو سەردەمەدا جیهانێکیان دروست کردبوو کە تەنانەت ناوی گەلی کوردی نەبیسترابوو وکەس ئەم گەلەی نەدەناسی، ئێستا بەسایەی ڕێبەر ئاپۆ هەمووان لە ڕاستییەکانی گەلی کورد تێدەگەن، هەمووان بینەری تێکۆشانی گەلی کوردن هەر لە هەڤاڵ سەکینە جانسز تا مەزڵوم دۆغان و شەهید سارا تۆڵهەڵدان، شەهید ڕووکەن زەلال و بە دەیان هەڤاڵی تری فیدایی ئەم میراتە درێژەی پێدراوە، بنەمای بزووتنەوەکە بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپو زۆر بەهێزە و پێشەنگەکانی زۆر بەهێز و بە ئیرادەن. هەر وەک هەڤاڵ چیاگەر وتی: "بە ئەنجامێکی بێ وێنەی سەردەکەوین. دیسان ئەم ڕۆژە بێ وێنەیە لە هەموو گەلان پیرۆز دەکەم."

'ببینە لایەقی تێکۆشانی ئیمرالی'

هەروەها ڕەخشان باران لە گەریلاکانی یەژا ستار، سەبارەت بە ٢٧ی تشرینی دووەم بە یادکردنەوەی شەهید ئاسیا عەلی و شەهید ڕۆژگەر هێلین هەڵسەنگاندنەکانی دەستیپێکرد. ڕەخشان باران وتی: "پەکەکە زۆر شتی بۆ گەلی کورد و هەموو گەلانی جیهان بەرهەم هێناوە، هەروەها کاریگەری لەسەر ژنان و گەلانی جیهان داناوە. هەموومان پێویستە ئەم کاریگەرییانە ببینین. بە تایبەت گەلەکەمان لە باشور کوردستان پێویستە ئەمە پێشکەوتنانە ببینن. هەروەها دەبێت بەباشی خاوەنداری لێبکەین. دەتوانن بە ڕاپەڕین لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان لەم ڕاستیانە تێبگەن. دەوڵەتی تورک جگە لە داگیرکاری و وێرانکاری هیچی دیکەی بۆ گەلەکەمان ناوێت.

دەوڵەتی تورک چەندە لە باشوری کوردستان داگیر بکات، ئەوەندەش گەلەکەی لەناو دەبات. ئێمە وەک ژنانێک کە لەم شاخانەدا تێکۆشان دەکەین، دژی عەقڵیەتێکی گڵاو شەڕ دەکەین. وەک تێکۆشەرانی ئەم بزووتنەوەیە دەبێ لە بواری ئەخلاقیەوە ببینە لایەقی تێکۆشانی ئیمرالی. لە سەر ئەم بنەمایە بەردەوام خۆمان بە قەرزداری گەلەکەمان دەبینین و هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ بەدیهێنانی خەونی شەهیدان و گەلەکەمان دەیکەین. چونکە ئێمە هێشتا لە شەڕداین. ڕێبەر ئاپۆ خۆی فیدا کرد بۆ ئازادیی هەمووان تێکۆشانێکی بێ وێنەی کرد. هەروەها ئێمەش لێرە خاکی خۆمان دەپارێزین و ئەو دەستانە دەشکێنین کە دەستدرێژی دەکاتە سەر ئەم خاکە. ئێمە تەنیا بە تێکۆشانی فیداییانە دەتوانین ببینە لایەقی ئەم بەرخۆدانە."