بە دیمەن

گەنجان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی کۆڵن

ئەندامانی تەجەشە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ ڕێپێوانی مەزنی سبەینێ لە کۆڵن، ستاندیان دانا و بانگەوازیان لە هەمووان کرد بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن.

خەباتەکان بۆ ئەو ڕێپێوانە مەزنەی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" ئەنجام دەدرێت، لە سەرانسەری ئەوروپا بەردەوامە.

ئەندامانی تەجەشە لە کۆڵن ستاندیان دانا، بڵاوکراوەی تایبەت بە ڕێپێوانەکە دابەشکرا و هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت بەشداری چالاکییەکە بوو.

لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشدارییەکی بەهێز لە ڕێپێوانەکەدا، گەنجان دووپاتیان کردەوە پێویستە هەمووان لە کۆڵن بن.

زوبەیدە زومروت گوتی: "گۆشەگیری دەشکێنین، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین. بانگەواز لە ژن و گەنجانی تاراوگە دەکەم، ١٦ ی تشرینی دووەم بێنە کۆڵن، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێکەوە کۆببنەوە".

لە تەواوی چالاکییەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" بەرزکرایەوە.