خەڵکی دەرباسیە و تەل تەمر و زرگان بۆ ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد
خەڵکی دەرباسیە و تەل تەمر و زرگان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد.
خەڵکی دەرباسیە و تەل تەمر و زرگان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد.
دانیشتووانی دەرباسیە و تەل تەمر و زرگانی کانتۆنی جەزیرە بە ڕێپێوانێک سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی سەر ڕێبەر ئاپۆیان شەرمەزار کرد و داوای ئازادیی جەستەییان کرد.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم گۆڕەپانی ژنی ئازاد لە شاری دەرباسیە دەستی پێ کرد، ڕێپێوانکەران پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و پانکارتی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەلانە"یان هەڵگرت، هەروەها درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم مزگەوتی حاجی سوڵتان وەستان و بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، لەوێ بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار فاتمە کەلەش سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی سەر ڕێبەر ئاپۆی شەرمەزار کرد.
فاتمە تیشکی خستەسەر دوایین پەیامی ڕێبەر ئاپۆ و ڕۆڵی وی لە چارەسەر کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، گوتی: "درێژە بە هێڵی بەرخۆدان دەدەین، لە گۆڕەپانەکان دەبین تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەین".
هاوسەرۆکی مەجلیسی شاری تەل تەمر عەبدول لەتیف بەدەویی ڕایگەیاند سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی بەردەوامی سەر ڕێبەر ئاپۆ ئاسایی نییە، هەوڵەکانی چارەسەری ئاڵۆزییەکان ئاستەنگ دەکات.
بەدەوی تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی گەلان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: "وەک پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جەخت دەکەینەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەین، لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی بەرەو بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک هەنگاودەنێین".
چالاکییەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.