سەید ڕەزا و هاوڕێیانی لە ئەزمیر بە بیرهێنرانەوە

ڕێکخراوە عەلەوییەکان لە ئەزمیر سەید ڕەزا و هاوڕێکانیان بە بیرهێنایەوە.

لقی کۆمەڵەی  دیموکراتی عەلەوییەکان لە ئەزمیر(داد)، کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و یەکگرتن ئەزمیر- دەرسیم، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی دەرسیم و فیدراسیۆنی عەلەوی بەکتاشی، ٨٧ هەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی سەید ڕەزا و هاوڕێیانیان بە بیرهێنایەوە.

بە بەشداری چەندین کەس  کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە بەردەم دەروازەی کارشیاکە لە ئەزمیر بەڕێوەچوو.هاوسەرۆکی کۆمەڵەی کەلتوور و یەکگرتنی ئەزمیر- دەرسیم حەسەن عەلی کیلیچ ڕاگەیاندراوەکەی بە زازاکی خۆێندەوە و هاوسەرۆکی داد  نەبات چەلیک ڕاگەیاندراوەکەی بە زمانی تورکی خۆێندەوە.

لە کاتی ڕاگەیەنراوەکەدا گرووپێکی نەژاد پەرست کە بە گۆڕەپانەکەدا تێدەپەڕین هەوڵیاندا هێرشی ئاژاوەگێڕی بکەن.دوای پچڕانێکی کورت درێژە درا بە ڕاگەیەنراوەکە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە لە دژی گەلی دەرسیم کۆمەڵکووژی ئەنجامدراوە و ڕاگەیەنرا: "لە ساڵانی سەرەتای دامەزرانی کۆماردا هەرچەند بەڵێنی خۆبەڕێوەبەری، بەڵێنی دابینکردنی هەل ومەرجی یەکسانی و ژیانی هاوبەش دراوە بەڵام ئەم پرۆسە هەمیشە تەنها ماوەیەکی کورت بڕی کردووە. ئیتیحاد خوازانی سەردەست بە سەپاندنی سیاسەتی نکۆڵی و سڕینەوە و کۆمەڵکووژی، پرۆسەی قڕکردنی کوردیان لە کۆچگری دەستی پێکرد و لە ئاگری و زیلان و تەندورک درێژەی پێدرا. دەرسیم لە دژی ئایدیۆلۆژیای فەرمی تورک- ئیسلامی بوو. ڕاستینەی کۆمەڵایەتی دەرسیم ئەوە بوو کە هەم گەلی کورد هەم بیر و باوەڕی  ڕێگای حەق- عەلەوی تێدا دەژیا، بەڵام ئەوان کۆمەڵکوژیان کردن".

هەروەک لە ڕگەیەنراوەکەدا سەید ڕەزای دەرسیم و هاوڕێکانی وەک بەرپرسی بەرخۆدانی دەرسیم دەسنیشان کران کە بە بڕیارێکی ڕووکەش و درۆزنانەی دادگا کوژران. لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەدا گوترا: "لەم ڕۆژانەدا باس لە چارەسەری دیموکراتی بۆ پرسی کورد دەکرێت. ئێمە وەک خەڵکی دەرسیم چاوەڕانی داوای لێبووردن بووین، بەڵام دوور لە ماف و دیموکراسی، وتەی نەژادپەرستی و فاشستی و کۆمەڵکوژی جارێکی دیکە بە بیری ئێمە دەهێننەوە. ئێمە بە بیری دەهێنینەوە کە ئێمە جارێکی دیکە ئەوە قبووڵ ناکەین. سەید ڕەزا و هاوڕێیانی پیرانی دەرسیمن، ڕێبەرەکەیان و هەریەکەیان بۆ خۆی ئەستێرەیەکی درەوشاوە و ڕێنیشاندەرن."

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە پرسی کورد بە شێوەیەکی دیموکراسی چارەسەر بکرێت و وڵاتێکی هاوبەش و ژیانێکی دیموکراسی و ئازاد و یەکسان ئاوا بکەین.

لەکۆتاییدا ئەم داواکارییانە خرانەڕوو:

* شوێنی ناشتنی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی ئاشکرا بکرێت و ڕێگە بدرێت بگوازرێنەوە بۆ دەرسیم.

* ئەرشیفەکان بکرێنەوە و چارەنووسی ڕۆڵە بێسەروشوێنەکانمان ئاشکرا بکرێت.

* کۆتایی بە ئاسیمیلاسیۆن و لەناوبردن و توندوتیژی بێت.

* داوای لێبووردن لە گەلی دەرسیم بکرێت، مافە کۆمەڵایەتییەکانمان لە دەستووردا جێگیر بکرێت.  

* بۆ دەستوورێکی دیموکراتیک و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد هەنگاوی جدی بنرێت.