'دەبێت هەموو وڵاتان هاووڵاتیانیان کە چەتەی داعش بوون، ببەنەوە"

ساڵح نوح ئەندامی دەستەی دیسیپلینی گشتی پەیەدە، سەرنجی خستە سەر ئەنجامە گرنگەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام کە لە هەرێمی هۆڵ دژی چەتەکانی داعش بەڕێوە چوو، داواشی کرد سەرجەم وڵاتان هاووڵاتیانی خۆیان ببەنەوە کە چەتەی داعش بوون.

ئەندامی دەستەی گشتی دیسپلینی پەیەدە ساڵح نوح له سەر 'ئوپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام' که له هەرێمی هۆڵ و به تایبەت له کەمپی هۆڵ دژی داعش ئەنجامدرا و لەو بارەوە هەڵسەنگاندنی کرد.

ساڵح نوح بەبیری هێنایەوە کە هیچ کام لە وڵاتانی جیهان هاوڵاتیانی داعشی خۆیان نابەنەوە و وتی: "داعش مەترسییەکی جددییە، هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم بۆ هەموو جیهان. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، یەپەژە و قەسەدە زۆر جار لەم کەمپەدا لە دژی داعش ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن، هەرچەندە داعش لە ڕووی سەربازییەوە بوونی نییە، بەڵام هێشتا لە کەمپی هۆڵ خۆی بەڕێکخستن دەکات و نەوەی نوێ بەرهەم دێنێت."

ساڵح نوح ئاماژەی بەوەدا کە کەمپی هۆڵ بووەتە شوێنێک بۆ دووبارە زیندوو بوونەوەی داعش و وتی: "لە کەمپی هۆڵ مرۆڤ دەکوژرێن، بیرۆکەی داعش پەرەی پێدەدرێت، کەمپەکە وەک ناوەندێکی پەروەردە بەکار دێنن. چەتەکانی داعش لەناو کەمپەکەدا، لە ژێر زەویدا حاشارگەیان دروستکردووە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئاڵای دەوڵەتی تورک لەناو کەمپەکەدا دۆزرایەوە نیشانەکان زۆرن کە دەرخەری ئەوەن پێوەندی و هاوکاریان لە گەڵ دەوڵەتی تورک هەیە.

ساڵح نوح ئەوەشی ئاماژە پێکرد، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لە کەمپی هۆڵ و ٢٠٠ گوندی ناوچەکەدا ئۆپراسیۆن ئەنجامدرا و ژمارەیەکی زۆر چەتە دەستگیرکران و وتی: "ئۆپەراسیۆنەکە ڕێگری لە ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گرت، دەبێت جیهان بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ بگرێت. ڕاستە چەند بنەماڵەیەکی داعش بردراونەتەوە، بەڵام هێشتا بەهەزاران بنەماڵەی دیکەیان لێرە ماونەتەوە و بە ئایدۆلۆژی داعش پەروەردە دەکرێن."

لە کۆتایی قسەکانیدا ساڵح نوح شەڕ و ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی قەسەدە دژ بە داعشی سڵاو کرد و وتی: "بە هێزی شەڕڤانانمانەوە کۆتایی بە داعش و هاوکارەکانیان دێنین."