لە ئینسبروک چالاکی خوێندنەوە ئەنجامدرا
لە شاری ئینسبروکی نەمسا بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە چالاکی خوێندنەوەدا کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرانەوە.
لە شاری ئینسبروکی نەمسا بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە چالاکی خوێندنەوەدا کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرانەوە.
لە شاری ئینسبروکی نەمسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە چالاکی خوێندنەوەدا کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرانەوە.
لە چالاکییەکەدا وێڕای خوێندنەوە و هەڵسەنگاندی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ، سەرنج خرایەسەر چاوپێکەوتنەکەی عومەر ئۆجالانی پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕحا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا و ئامادەبووانی چالاکییەکە جەختیان کردەوە لەوەی شایەنی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەبن و دەیکەنە بنەمای بەرفراوانکردنی تێکۆشانیان.