شەهیدانی ئازادی لە زیوریخ یادکرانەوە
لە زیوریخ بۆ چەندین شەهید چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا و دووپاتکرایەوە پێویستە لە هەموو جێگەیەک خەبات و ڕێکخستن بکرێت.
لە زیوریخ بۆ چەندین شەهید چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا و دووپاتکرایەوە پێویستە لە هەموو جێگەیەک خەبات و ڕێکخستن بکرێت.
بۆ شەهیدانی ئازادیی کوردستان هۆگر (محەمەد جان جۆشکون) و سەرکەش ڕحا (موستەفا قەیتان) و ئاسمین سەید (زەهرا ئانگای) و دژوار کەلەش (سەردار دوشرەگ) و ئارین ئەریش (نەجبیر بوداک) کە لەکاتی جیاواز شەهیدبوون، لە شاری زویریخی سویسرا چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا، چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) لە ناوەندی کۆمەڵگەی کودی دیموکراتیک ئەنجامدرا، زۆر کەس تێیدا بەشداربوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، نوێنەری کۆماو موستەفا کاپلان ڕایگەیاند ئەم قۆناغە دەرفەتی مەزنی هەڵگرتووە، بۆ ئەمەش قەرزاری شەهیدانی کوردستانیان کە ئێمەیان گەیاند بەم قۆناغە، گوتی: "ئێمە لە سایەی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و شەڕڤانانی ئازادی لە چیاکان و شەهیدان گەیشتین بەمڕۆ. ئەمڕۆ لە کەسێتی ئەو شەهیدانەی ئەمڕۆ یادیان دەکەینەوە سەری ڕێز لەبەردەم میراتی شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین".
سیاسەتمەدار سدیق باتوور ڕایگەیاند دەبێت هەردەم تێبکۆشین تا شایستەی شەهیدان بین، پێویستە لە هەموو جێگەیەک خەبات و ڕێکخستن بکەین، دەبێت هاوشێوەی شەهیدان ژیانێکی ئاسایی قبووڵ نەکەین. ئەگەر نا، ناتوانین شایستەی شەهیدان بین.
براکانی هۆگر ئامەد (محەمەد جان جۆشکون) کە لە حەسەکە لە ١١ ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک بە ئۆتۆمبیلەکەی شەهیدبوو، هەریەک لە ئیحسان جۆشکون و ئارگەش جۆشکون قسەیان کرد.
ئیحسان جۆشکون سەرەخۆشی لە ڕێبەر ئاپۆ و شەڕڤانان و گەلی کورد کرد، ڕایگەیاند هەرچی بۆ شەهیدان بڵێین کەمە، جەختی کردەوە وەک بنەماڵەکەی درێژە بە تێکۆشانی شەهید هۆگر دەدەن.
گەیلانی بایرام لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان قسەیکرد و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ دەڵیت 'هەر شەهیدێک فەلسەفەی ژیانە' وەک گەلەکەمان بە چەندین کۆمەڵکوژییدا تێپەڕبووین. وەک بنەماڵەی شەهیدان دژی بەردەوامبوونی شەڕین و دەمانەوێت گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵبگیرێت".
چالاکییەکە بە نیشاندانی سینڤیزیونێک لەسەر ژیان و خەباتی شەهیدان و وتنەوەی درووشمەکانی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتاییهات.