لە سنە ٤ کورد دەستبەسەرکران

هێزەکانی ئێران لە ناوچەی دیواندەرەی سەر بە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، ٤ کەس دەستبەسەرکران.

بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ هێزەکانی ئێران لە شاری دیواندەرە ٤ هاوڵاتی کوردیان دەستبەسەرکرد.

بەگوێرەی ڕێکخراوەکە، ناوی هاوڵاتییە دەستبەسەرکراوەکان بەم جۆرەیە؛ محەمەد ئەمین، نەوید شەریفی خەڵکی گوندی کانی سپی، فەرهاد قەمەری خەڵکی گوندی کوتەک، فواد مورادی خەڵکی گوندی کێلەکەوەی دیواندەرە.

ئاماژە بەوە کراوە، هێزەکانی ئێران بەبێ بڕیاری دادوەر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکان و بەزۆرەملێ ئەم کەسانەیان بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفاندووە.