راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە سەر بابەتەکە بەم جۆرەیە:
"لە راگەیەندراوی ٢٣ و ٢٤ی کانونی یەکەم/ دیسەمبری ٢٠٢٣دا بە گەلە وڵاتپارێزەکەمان و رای گشتییمان راگەیاندبوو، کە لە هەرێمەکانی خواکورک و شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپدا لە میانی ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکاندا هاوڕێیانمان مەمیان، وڵات، هەڵمەت و حسێن بە گیانی فیدایی ئاپۆیی و ئازایەتی بەرزەوە چوونەسەر دوژمن و شەهیدبوون.
هاوڕێمان مەمیان لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید ئەحمەد روبار چووە ناو سەنگەری دوژمن، وردترین هونەری پرۆفیشناڵی گەریلاکانی ئاپۆیی جێبەجێ کرد و بەو گورزانەی لە دوژمنی وەشاند، دوژمنی هەژاند. هاوڕێمان مەمیان گیانبازی وەک شێوەیەکی ژیان هەڵبژارد و لە بەرزترین ئاستدا بەو شێوەیە ژیا و شەهیدبوو.
هاوڕێیانمان هەڵمەت، وڵات و حسێنیش پێشەنگایەتی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣یان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی پێشەنگایەتیان کرد و گورزی کەمەرشکێنیان لە دوژمن وەشاند، ئاڵای بەرخودانیان لە جوان، ئاندۆک و بۆتانەکان وەرگرت و بە شێوەیەکی بەنرخ شەکاندیانەوە، تا کۆتا فیشەک شەڕیان کرد و شەهیدبوون.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە گیانبازی و ئیرادەی ئاپۆییان بۆ خۆیان کردووەتە رێبازێکی ژیان و لە تاکتیکەکانی گەریلای سەردەمی نوێدا بوونە پڕۆفیشناڵ، جارێکی دیکە بە دۆست و دوژمنی نیشاندا کە گەریلا نابەزن و لە بننایەن. جارێکی دیکە سەلمێندرا کە ئەوان هیوای ئازادی گەلەکەمانن. هاورێیانمان مەمیان، هەڵمەت، وڵات و حسێن بە شەڕێکی گیانبازانە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دوژمن شێوەی سەرکەوتنیان نیشاندا، وەک جەنگاوەرانی پێشەنگ جێگەی خۆیان لە مێژووی ئازادی گەلی کورددا کردەوە.
مەشخەڵی ئازادی هاوڕێیانمان رۆژهات و ئەرداڵ کە لە ئەنقەرە داگیرسا، لە چیاکانی کوردستان بەرزکرایەوە و یەک لە قورسترین گورزەکانی مێژوو لە دوژمن وەشێندرا. سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێیانمان مەمیان، هەڵمەت، وڵات و حسێن دەکەین.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: مەمیان ئارمانج
ناو و پاشناو: حەکیم تەکین
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک- باوک: بەگی- عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ خواکورک
ناسناو: هەڵمەت شاهین
ناو و پاشناو: کاوە تاکۆر
شوێنی لەدایکبوون: دێرەلۆک
ناوی دایک- باوک: لەیلا- کازم شوکری
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ زاپ
ناسناو: وڵات سەرحەد
ناو و پاشناو: وڵات سۆنمەز
شوێنی لەدایکبوون: ئەرزڕوم
ناوی دایک- باوک: میهرەبان- عەبدوڵا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ زاپ
ناسناو: حسێن ئازاد
ناو و پاشناو: ئەلیاسا چیفتچی
شوێنی لەدایکبوون: موش
ناوی دایک- باوک: نوران – محەمەد ئەمین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ زاپ
هـ . ب