هەپەگە: سوپای تورک هێرشێکی داگیرکەری دەستپێکردووە

سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی گۆڕەپانەکانی زاپ و مەتینا کە لە زستاندا لێیان کشابووەوە دەستی بە هێرشێکی داگیرکەری کردووەتەوە. هێرشە داگیرکەریەکە لە رێگەی تەکنەلۆژیای زۆر و بە هاوکاری پەدەکە بەردەوامە. گەریلا بە چالاکی بەهێز بەرپەرچی هێرشەکە دەدەنەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی نوێی داگیرکەری کردووە. ئەو هەرێمانە سوپای تورکی داگیرکەر لە وەرزی زستاندا بەهۆی گورزی قورسی گەریلاوە ناچار ببوو لێیان بکشێتەوە بەڵام دیسان دەستی بە هێرشی سەر ئەو ناوچانە کردووەتەوە. هێرشە داگیرکەرییەکان لە ١٤ی تەمووز لە دژی گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆی زاپ، لە ١٩ی تەمووز لە دژی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ کە بە پشتیوانی پەدەکە بەڕێوەدەچن. لە شەوی ٢٠ی تەمووزیشدا دوای بۆردومانێکی چڕی ئاسمانی لە بەرەبەیانی ٢١ی تەمووزدا لە گۆڕەپانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، هێرشی داگیرکەری دەستیپێکرا.

لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی سوپای تورکی داگیرکەردا کە بە پاڵپشتی تەکنەلۆژیای شەری سەخت و پشتیوانی چەتەکان ئەنجامی دەدات، هێزەکانمان گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاندووە. چالاکی هێزەکانمان و هێرشەکانی داگیرکەران لە دژی هەرێمەکەمان بەردەوامە.

هەپەگە لە بارەی چالاکییەکانی گەریلا و هەروەها هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:

" لە هەرێمی زاپ

لە ١٠ی تەمووزدا شاخی شەهید تۆڵهەڵدان لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ، بە فڕۆکەی شەڕ و کاتیوشا بۆردومان کرا. لە ١٢ی تەمووزیشدا بە فرۆکەی شەڕ و کاتیوشا بۆردومان کرا و لە رێگەی هەلیکۆپتەرەوە داگیرکەرانیان هێنا بۆ گۆڕەپانەکە. لە ١٤ی تەمووزدا سوپای تورکی داگیرکەر بە هەلیکۆپتەر داگیرکەرانی لە گۆڕەپانەکانی شاخی شەهید هارون، شاخی شەهید تۆڵهەڵدان و شاخی شەهید دیدار لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ دابەزاند. سوپای تورکی داگیرکەر زستان ناچار ببوو لەو گۆڕەپانانە بکشێتەوە، بەڵام ئێستا سەرلەنوێ دەستی بە هێرش بۆ سەر ئەو گۆڕەپانانە کردووەتەوە. هێرشەکانی داگیرکەران لەسەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ساجا، کۆکەڕێ، کوڕەژارۆ و کارکەر بەردەوامە.

هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

لە ١٩ی تەمووز کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم کاتێک داگیرکەران کەوتنە جموجۆڵەوە یەک جار بە چەکی قورس لێیاندرا.

لە ٢٠ی تەمووز کاتژمێر ١٧:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە نیشانشکێن لە ئامێرێکی بڕینی پەیوەندییەکانی داگیرکەران درا و ئەو ئامێرە تێکشکێنرا.

لە ٢٠ی تەمووز کاتژمێر ٢٠:٢٠ سوپای تورکی داگیرکەر ٤١ جار بە فڕۆکەی شەڕ و ٢٢ جار بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی شاخی جودی. دوای بۆردومانی چڕ کاتژمێر ٠٣:٣٠ بە هەلیکۆپتەر ١٠ جار داگیرکەرانی لە شاخی شەهید زاگرۆس لە گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی جودی دابەزاند.

لە ٢١ی تەمووز لاتژمێر ٠٦:٠٠ داگیرکەران کە ویستیان لە شاخی شەهید زاگرۆسی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بچنە شاخی شەهید شیلان، بە تاکتیکی جیاجیا ٧ جار لێیان درا و رێگری لە پێشڕەوییان کرا.

هەرێمی ئاڤاشین؛

لە ١٧ی تەمووزدا کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی تابوری عەرەبان بە تاکتیکی هەماهەنگی گەریلا لە داگیرکەران درا. تیمە گەڕۆکەکان بە چەکی سوک لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکیەدا هێندەی روونبووەتەوە ٣ داگیرکەر سزادراون. داگیرکەران کاتژمێر ٢٤:٠٠ کوژراوەکانیان بە هەلیکۆپتەر لە گۆڕەپانەکە گواستەوە. هێرشە داگیرکەرییەکان لە گۆڕەپانەکەبەردەوامە.

لە مەتینا بەپاڵپشتی پەدەکە هێرش ئەنجام دەدرێت

هەرێمی مەتینا؛

لە ١٩ی تەمووز کاتژمێر ٠٦:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێی مەتینا، لەو شوێنانەی هێزەکانی پەدەکەی تێدابوون لە رێگەی زەمینیەوە دەستیان بە ئۆپراسیۆنێک کرد. داگیرکەران لە خاڵێکی پەدەکەوە دەستیان بە جموجۆڵ کرد، بەرەو گۆڕەپانی دۆڵی تروانش و شەهید پڵنگ بەرەوپێش چوون. لە ٢٠ی تەمووزدا کاتژمێر ٠٩:٣٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێی پەدەکە کەوتنە رێی و لە شاخی ئۆرتێ ئامێری چاودێرییان جێگیر کرد. هێزەکانی پەدەکە ئەو گۆڕەپانەیان کردووەتە ناوەندی جموجۆڵی سوپای تورکی داگیرکەر و هاوکاری کردن کە لەوێوە هێزە داگیرکەرەکان هێرش بکەنە سەر هێزەکانمان. پەدەکە بە ئاشکرا پشتیوانی لە داگیرکەران دەکات ئەو ئۆپراسیۆنە هێشتاش بەردەوامە.

داگیرکەران دیسان بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هێرشیان کرد

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی ئەنجام دەدرێن؛

لە ١١ و ١٢ی تەمووزدا سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی کۆکەڕێ ٤ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران.

٢٠ی تەمووز سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدای زاپ جارێک بە بپمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران.

هێرش لە ئاسمان و زەویەوە بەردەوامە

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

سوپای تورکی داگیرکەر ١٧، ١٨ و ١٩ی تەمووز هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای زاپ و سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و هەوڵیاندا تونێلەکان بە حەفارە بڕوخێنن.

١٨ و ١٩ی تەمووز گۆڕەپانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٣ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ و شاخی هەکاریی مەتینا ٥ جار، بە گشتی ٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٠ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهاری هەریمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٧ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی ئامێدی جاریک و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٤١ بە فرۆکە شەڕ، واتە بەگشتی ٤٩ جار بۆردومان کران.

١٨ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاریی مەتیان ١٤ جار، لە ٢٠ی تەمووزیشدا گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٢٢ جار، بە گشتی ٣٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

١٧،١٨،١٩ و ٢٠ی تەمووز گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سیدای زاپ، هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخودانی تابوری عەرەبان لە ئاڤاشین، گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا و شاخی هەکاری لە مەتینا، گۆڕەپانەکانی شاخی شەهید حەقی، شاخی کاموران، شاخی کۆلیت و ئاوی لۆلانی خواکورک ٥١٩ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

هـ . ب