'هێزی سەربازی و خۆبەڕێوەبردنمان هەیە، بە هێزی خۆمان سەردەکەوین'
ئەندامانی شارەوانی شەنگال لە یادی نۆیەمین ساڵەی فەرمانی ٣ی ئابدا رایانگەیاند: "هێزی سەربازیمان هەیە، یەبەشە، یەژەشە و ئاسایشی ئێزدخان دەمانپارێزن. لەگەڵ هێزەکانمان سەردەکەوین".
ئەندامانی شارەوانی شەنگال لە یادی نۆیەمین ساڵەی فەرمانی ٣ی ئابدا رایانگەیاند: "هێزی سەربازیمان هەیە، یەبەشە، یەژەشە و ئاسایشی ئێزدخان دەمانپارێزن. لەگەڵ هێزەکانمان سەردەکەوین".
٩ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی شەنگال تێپەڕدەبێت کە تیایدا هەزار ئێزدی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە جینۆساید کران و هەزارانی دیکەش کە زۆرینەیان ژنو منداڵ بوون رفێندران و سەدان هەزار ئێزدیش ئاوارەبوو. سەرباری ئەوەی چەندین رێکخراو و وڵات ئەو کۆمەڵکوژیەیان بە جینۆساید ناساندووە، بەڵام تائێستاش حکومەتی عێراق ئەو بابەتەی بۆ یەک رۆژیش نەخستووەتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.
دەبێت حکومەتی عێراق کۆمەڵکوژیەکە وەک جینۆساید بناسێنێت
ئەندامی بەڕێوەبەری شارەوانی کۆمەڵگای زۆراڤا دڵشاد برۆ رایگەیاند: "کۆمەڵگاکەمان لە نان و ئاو زیاتر پێویستی بە یەکگرتووییە. تائێستا حکومەتی عێراق کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی وەک جینۆساید بە فەرمی نەناسیوە، کەواتە هیوای چیمان پێی هەبێت. ئێمەش هاووڵاتی ئێرەین، رەنگە ئایینمان جیاواز بێت، ئەگەر دان بە هەبوون و ناسنامەی ئێمەدا نەنێن، ئێمەش ئەوان بە هیچ دانانێین".
پەدەکە رێگرە لەبەردەم خۆبەڕێوەبەری شەنگال
دڵشاد برۆ ئەوەی خستەڕوو کە پەدەکە بۆ رێگری لە دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال زۆر فرت و فێڵ بەکاردەهێنێت و بە ئاماژەدا بە رێگرییەکانی پەدەکە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان داوای کرد ئەو ئاوارانەی لە کەمپەکانی باشووری کوردستاندا گوێ بۆ درۆکانی پەدەکە نەگرن و ئەوەی بە بیرهێنایەوە کە پەدەکە لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەدا بە چ شێوەیەک ئێزدییەکانی بێ پاراستنو بەرگری لەبەردەم چەتەکانی داعشدا جێهێشتووە .
'ئێمە لەمڕۆدا زۆر بەهێزترین'
برۆ باسی لەوەشکرد، 'ئەمڕۆ لە رووی سەربازی و هەمیش لە رووی رێکخستن و بەڕێوەبردنەوە زۆر بەهێزن و پێویستیان بە کەس نییە. هێزی سەربازی یەبەشە، یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخان دەیانپارێزێت و شەوان بە ئاسودەیی سەردەنێنەوە و دەخەون. باچیتر کەس نەڵێت کۆمەڵگای ئێزدی بێ پشت و پەنایە، لەمرۆدا زۆر بەهێزترن.
'ئێمە لە رێگەی هێزی خۆمان سەردەکەوین'
بەرپرسی شرەوانی کۆمەڵگای دهۆلا عیدۆ رەشۆ باسی لەوەکرد، ئەگەر لەمڕۆدا حکومەتی عێراق ناتوانێت چەتەکانی داعش دادگایی بکات، ئەوە بە واتای ئەوە دێت کە هاوکاریانە، ٩ ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژی شەنگالدا تێپەڕبووە و حکومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی بۆ ئەو شارە هەڵنەگرتووە. ئەوەشی خستەڕوو: "زۆر وڵات و رێکخراوی جیهانی فەرمانی شەنگالیان وەک 'جینۆساید' ناسیوە و هاوکاری ئێزدییەکانیان کردووە. بۆ ئەوەی ئێزدییەکان بتوانن سەرلەنوێ زێدی خۆیان ئاوەدان بکەنەوە، هاوکارییەکی زۆری ئابووریان پێسکەش کرا، بەڵام پەدەکە و دەسەڵاتی باشوور ئەو پارانەیان خوارد و نەیانهێشت بگاتە دەست کۆمەڵگای ئێزدی".
لەکۆتاییشدا رەشۆ وتی، کە شەنگال هەبوونی ئێزدییەکانە و بەم جۆرە بەردەوام بوو، "شەنگال مان و نەمانە. گەر شەنگال نەبێت ئێمەش نابین. گەورەکانمان دەیانوت شەنگال شامی ئێزدییەکانە" ئێمەش بە گوێرەی ئەوە خۆڕاگری دەکەین. بە بێ ئەوەی پشت بە هیچ هێزێک ببەستین ئێمە لە رێگەی هێزەکانمانەوە سەردەکەوین".
هـ . ب