جموجۆڵی سەربازی دەوڵەتی تورک بەردەوامە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ١٠٠ سەرباز و نزیکەی ٢٥-٣٥ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی رەوانەی دێرەلۆک و دەوروبەری کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ١٠٠ سەرباز و نزیکەی ٢٥-٣٥ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی رەوانەی دێرەلۆک و دەوروبەری کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر ١٠٠ سەربازی دیکە رەوانەی بازگەی دێرەلوک کرد و لەوێشەوە رەوانەی بنکە و بارەگا داگیرکەرییەکانی دیکەی کرد. هەروەها نزیکەی ٢٥-٣٥ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیش سەرەتا رەوانەی ناوچەی چەلێ، دواتریش رەوانەی سەرزێرێ کران بۆ ئەوەی لەوێوە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ داگیرکەری بەسەر بارەگا و بنکە داگیرکەرییەکاندا بڵاوبکرێنەوە.
سەرچاوەیەکی خۆجێی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لەناوچەکانی شەڕ و داگیرکەری لە سنووری ئامێدی و دێرەلوک زانیاری نوێی لەبارەی جموجۆڵی سوپای تورکی قڕکەر بە رۆژنیوز راگەیاندووە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە سوپای تورکی داگیرکەر بە هاوکاری پەدەکە لە هەرێمەکە درێژە بە ئامادەکارییە سەربازییەکانی دەدات و باسی لەوەکرد، "شەوی رابردوو دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ١٠٠ سەربازی خۆی رەوانەی بازگەی شارۆچکەی دێرەلوک کردووە و بە پێیان دەچنە دۆڵی رەشاڤێ. لەوێشەوە دەجنە بنکە و بارەگا سەربازییەکانی دیکە لە باشوری کوردستان".
هەروەها بەشەو نزیکەی ٢٥-٣٥ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش سەرەتا رەوانەی چەلێ و لەوێشەوە رەوانەی خاڵی سنووری سەرزێرێ کران. ئامانج لە گواستنەوەی ئەو ئەو زرێپۆشانە ئامادەکاری بۆ داگیرکەری زیاترە و بۆ ئەو مەبەستەش بەسەر بنکە و بارەگا سەربازییەکان لە ئامێدی و دێرەلوک دابەش دەکرێن.
هـ. ب