ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، دوران کاڵکان، لە بەرنامەی تایبەتی تەلەفزیۆنی میدیا نیوز قسەی کرد، ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی ڕۆژانی دوایی لە زاپ و مەتینادا سوپای تورک گورزی مەزنی لە مێژووی خۆیدا خواردووە.
دوران کاڵکان ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی لە چیای جودی تا چیای ئامێدی و مەتینا و هەموو گۆڕەپانەکان، نیشانی دەدەن، پەکەکە لە ساڵی ٤٦ هەمین ساڵدا هەنگاوی چۆن دەهاوێژێت و گوتی، "پێویستە چالاکییەکانی گەلیش شوێنی ئەمە بکەوێت، گەریلا لەم چالاکییانە بەردەوام دەبێت".
نرخاندنەکانی کاڵکان بەم جۆرەیە:
"سەرەتا بە ڕێزەوە سڵاو لە بەرخۆدانی مێژوویی ئیمراڵی و ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. هیچ گۆڕانکارییەکی نوێ لە ڕەوشی ئێستای گۆشەگیریدا نییە. ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردن لە ئیمراڵی وەک خۆیەتی. هەموو جۆرە فشارێک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. داواکاری و هەوڵی پارێزەر و بنەماڵەکان بێ وەڵام دەمێننەوە یان ڕێکاری دیسپلینیی دەستکردیان بۆ دەدۆزرێتەوە، ڕاگەیاندن و هەوڵەکانی جڤاکی یاسایی سەبارەت بە گۆشەگیری لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە نابینرێت و نابیسترێت، ئەوانەی سیستەمی ئیمراڵی بەڕێوە دەبەن ڕۆڵی سێ مەیمون دەگێڕن. ئەمە ڕەوشێکی ئاشکرایە، هاوکاری تاوان هەیە. ئێمە ئەمەمان بە ڕوونی ئاشکرا کرد.بەڵام ئاستی بەرخۆدان تەنانەت ئەم هێرشانەش تێدەپەڕێت، هەڵوێست و ژیان لە ئیمراڵی خۆی لە خۆیدا بەرخۆدانێکە؛ بەرخۆدانێکە کە ڕێگای ئازادی و ڕزگاری بە مرۆڤایەتی نیشان دەدات..
کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەرێتی گەیشتۆتە ئاستێکی گرنگ
لە لایەکی ترەوە، بێگومان ئەوەی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ گرنگە، ڕاگەیاندنی هەڵمەتی ئازادی جیهانی بوو لە ١٠ی تشرینی یەکەم. ئەم هەڵمەتە بۆ هەموو گۆڕەپانێک بڵاوبووەتەوە. لە ڕاستیدا گۆڕاوە بۆ هەڵمەتی ئازادی جیهانی، گۆڕاوە بۆ تەڤگەرێکی دیموکراسی. هەموو نرخێنەران بەم شێوەیە گوزارشتی لێ دەکەن و ئاماژەی پێدەدەن. ئاستێکی گرنگی بەدەستهێناوە. لەم قۆناغەدا پێشکەوتنی نوێ لەم بوارەدا هاتە ئاراوە. لە بنەڕەتدا ڕەوشێک هەیە کە دەتوانین بڵێین مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی بووەتەوە. گەلی کورد و ژنان و گەنجانی کورد لەسەر بناغەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر پێن. بەڵام مرۆڤایەتیش لەسەر پێیە. بە تەواوی جیهاندا. ئەم هەڵمەتە لە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد. سەدان ڕێکخراو پشتیوانی و هێزیان بەخشی. هەموو ڕۆژێک ڕاگەیاندراوی نوێ بەشداربوون بوون لەو هەڵمەتە دەبیسترێت. ئەو توێژانەی لە هەمووان زیاتر لای مرۆڤایەتییەوە دەناسرێن بریتین لە ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران و پارێزەران و ئەکادیمیستەکان و هونەرمەندان و کەسانی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا. هەموو ئەو بەشانەی کە دەتوانین ناویان بنێین مێشک و ڕۆح و دڵی مرۆڤایەتی بەشداریان لەم هەڵمەتە ئازادییەدا کرد. ژنان پێشەنگایەتی دەکەن.
لە کۆنفرانسی جیهانی گەنجان لە هەفتەی ڕابردوودا ئەمە بەڕوونی بینرا. گەنجان لە کۆنفرانسەکەدا کە لە پاریس بەڕێوەچوو، ڕایانگەیاند کە ئەم تێکۆشانەیان گرتۆتە ئەستۆ و بەرەو سەرکەوتن دەیبەن. گوتیان: "پێویستە دەستبەجێ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت". ئەمە هەڵمەتێکی زۆر گرنگە. ئەگەر گەنجان و ژنان خاوەندارێتی ئەم هەڵمەتە بکەن، بەدڵنیاییەوە ئەم تێکۆشانە مەزن دەبێت و پێشدەکەوێت و دەگاتە سەرکەوتن. کەس ناتوانێت ئەم ڕێپێوانە بوەستێنێت.
ئێستاش ڕاگەیاندراو و بەشدارییەکان زۆرن. جڤاکیش بەپێوەیە. گەنجان و ژنانی کورد لە ئەوروپا بەردەوام چالاکی دەکەن. هەروەها لە پارچەکانی کوردستان و جڤاکی ڕۆژئاواشماندا بەهەمان جۆرە. هەروەها لە باکوور چالاکییەکان ئەنجامدرا. تێکۆشان بە ڕێپێوانی گەملیک بەردەوام بوو. جڤاک بە شێوەیەکی جددی هەڵوێستی خۆی نیشان دا. ئەوان بە ڕوونی بە ڕاگەیاندراو و کردەوەکانیان نیشانیان دا کە چۆن خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، دژی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی دەوەستنەوە. ئەمە زۆر گرنگە.
زیندانییەکانیش چالاکانە بەشداری لە کەمپەینەکەدا دەکەن
ئێستە دەنگ لە زیندانەکانیشەوە دەبیسترێت. لە زیندانەکان خودی مانەوە و ژیان بەرخۆدانە. بۆ بەشداریکردن لەو هەڵمەتەدا، زیندانیانی شۆڕشگێڕ ڕایانگەیاند کە دەستیان بە مانگرتنی بەنۆرە کردووە، لە ناوەڕاستی چالاکییەکەدان و چالاکانە بەشداری لەو تێکۆشانەدا دەکەن. ئەوان بە هەڵوێستی خۆیان، بە ژیانیان، بە هەڵوێستی تێکۆشانی ڕۆژانەیان بوونە بەشێک لەم هەڵمەتە، بەڵام ئێستا دەبنە بەشێکی ئەکتیڤ لەم هەڵمەتە. ڕەوشێکی زۆر گرنگ هەیە کە لە هەموو شوێنێکدا بڵاو دەبێتەوە. ئەم ڕەوشە بە هەڵمەتی جیاواز بەردەوامە. ژنان لە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، شەقامەکانیان پڕ کرد. داوای ئازادییان دەکرد. واتە ئەو لایەنەی کە زۆرترین تێکۆشان بۆ ڕزگاری ژن دەکات و فەلسەفە و میتۆدی ئایدیۆلۆژی خۆی بە ڕوونترین شێوە لە ڕێگەی ژنۆلۆژییەوە دەردەبڕێت. هەموو تێکۆشانەکانی ئازادی ژنان لە بنەڕەتدا تێکۆشانە دژ بە سیستەمی ئەشکەنجەدان و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵییە. تێکۆشانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. ئازادی ژن و ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ لەم ئاستەدا یەکبوونی نێوانیان دەردەخەن.
ئەم کەمپەینە کەمپەینی ئازادییە بۆ هەمووان
ئاهەنگەکانی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتەکە بەڕێوەچوو. لە هەموو شوێنێک خەڵک شەقام و گۆڕەپانەکانیان پڕ دەکرد. بێ گومان گرنگترین داواکاری کە هاتە پێشەوە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بوو. جڤاکی کوردی بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان لە هەموو گۆڕەپانێکدا ئەمە دەردەبڕێت، هەڵوێستێکی ڕوون نیشان دەدات و ئیرادەی خۆی دەردەبڕێت. خاوەندارێتی لە پەکەکە واتە خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ و داوای ئازادی جەستەیی وی. لەم ئاستەدا پێشکەوتن هەیە.
لەم بەڕێوەچوونی ئەم هەڵمەتەی ئێستادا ئاستێکی گرنگ سەریهەڵدا. دەسپێکێکی شکۆمەندی هەبوو. بڵاوبوونەوەشی لەو ئاستەدا بوو. پێویستە فۆرمەکانی چالاکیی بە پلانی نوێ فراوانتر و هەمەچەشن و دەوڵەمەندتر بکرێت. لەم لایەنەدا گفتوگۆ هەیە، نرخاندن هەیە، ڕاگەیاندراو هەیە، لە بنەڕەتدا هەر لایەنێک کە بەشداری دەکات دەوڵەمەندی و جۆرێکی جیاواز زیاد دەکات. ئەوانەی کە هەڵمەتەکەیان ڕێکخست و بەڕێوەبرد، ڕایانگەیاند کە بەردەوام دەبن و گوتیان "پێ دەنێینە قۆناغی دووەم". چوارچێوەکەیان دیاری کرد.
ئەم هەڵمەتە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کوردە، بەڵام هەڵمەتێکە بۆ ئازادی هەمووان، هەڵمەتێکی جیهانییە بۆ ئازادی. لە چالاکیەکی لەم جۆرەدا هەرکەس بە بیر و ڕۆح و دینامیزمەوە خۆی پەروەردە و ئازاد دەکات. بۆیە تێکۆشانێکی مەزنە بۆ ئازادی، هەڵمەتی ئازادی پێش دەخات. ئەم هەڵمەتە کە هەموو جۆرە چالاکیەک لەخۆدەگرێت، تەنها بە دەوڵەمەندکردنی چالاکییەکان بەردەوامی پێدەدرێت. ئێمە پێمان وایە بەم شێوەیە گەشە دەکەن. ئێمە پێمان وایە هەر بەشێک بە بەکارهێنانی دەرفەتەکانی بە کاریگەرترین شێوە، بە دەوڵەمەندکردنی، بە هەمەچەشنکردن و فراوانکردنی شێوازی کارکردنیان، چالاکییەکان بەرەوپێش دەبات.
یەکەمجارە کەمپەینێکی لەو شێوەیە بەڕێوەدەچێت. ئەم هەڵمەتە، هەڵمەتی گەل و بندەستانە. کەمپەینەکە بۆ ژنان، گەنجان، کرێکاران، ڕۆشنبیران، سۆسیالیستەکان، شۆڕشگێڕەکانە. کەمپەینی گەلانی ئازادە، واتە ئیرادەی گەل پیشان دەدات.
هەموو شتێک مۆدێرنیتەی سەرمایەداری نییە
ئیرادەی ئازادی گەلان لە ئاستی جیهاندا دەستوەردان لە قۆناغەکەدا دەکات. لە چوارچێوەی داواکاریی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا خۆی بە ئامانجێکی لەو شێوەیە گرێداوە و ئیرادەی خۆی دەربڕیوە. هیچ بەربەستێک لەبەردەمیدا نییە. لە ئێستاوە ڕوونە تا چەند مەزن دەبێت و گەشە دەکات. لەسەر ئەم بناغەیە مەزن دەبێت و پێش دەکەوێت. پێشتر قسەمان کردووە و ڕاگەیاندراومان هەبووە. لە ساڵی ٤٦ی تێکۆشاندا، وەک تەڤگەر، ئەم هەڵمەتە لە هەموو گۆڕەپانێکدا فراوانتر دەکەین. ئێمە وەک گەلێک ئەم کارە دەکەین. ئێمە وەک تەڤگەر ژنان و گەنجان ڕەفتار دەکەین. مرۆڤایەتی خاوەندارێتی لێ دەکات، ئێمە پێمان وایە هەموو مرۆڤە بندەستەکانی جیهان، ژنان، گەنجان، هەموو مرۆڤایەتی ئازاد و دیموکراتیک وەها دەکەن. بە واتایەکی تر یەکێتییەکی لەو شێوەیە دروست دەبێت، هاوپەیمانییەک دروست دەبێت، سیستەمی پەیوەندییەکان، پێکهاتەیەکی ڕۆحی هاوبەش، پێکهاتەیەکی هەستیاری، یەکێتی ڕامان، یەکگرتنێک پێکدێت. یەکگرتنی مرۆڤایەتی... دیموکراتیکترین، ئازادیخوازترین یەکگرتن. ئەمەش بە مانای جیهانێکی نوێ دێت. جیهانێکی ئەڵتەرناتیڤە. بۆیە هەموو شتێک مۆدێرنیتەی سەرمایەداری نییە. تەنها ئەوانە نییە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان پێکهێنا و جێبەجێیان کرد. تەنها ئەوانە نییە کە ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی بە زوڵم و ستەمەوە گۆشەگیریی بەڕێوە دەبەن. دونیا بەتەنها لەلایەن ئەوانەوە بنیات نراوە. بەڵێ ئەمڕۆ بەشێکن لە جیهان، بەڵام بێ ئەڵتەرناتیڤ نین. ئەوانەی بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە جیهان بۆ هەمیشە بەم شێوەیە دەبێت، هەڵخەڵەتان. ئەوە ڕوونادات. وردە وردە جیهانێکی نوێ دروست دەبێت. جیهانێکی ئازادیخوازە، زۆر دیموکراتە، زۆر سەرسوڕهێنەرە، زۆر بە جۆش و خرۆشە. ئەگەر سەرنج بدەن، ئەم هەڵمەتە هەڵمەتی چالاکییە لە مێژوودا، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە خەڵک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. لەسەر ئەم بناغەیە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداری کەمپینەکەیان کرد و پشتیوانیان لێکرد، هەروەها بەڕێوەبەری پارتەکەمانەوە سڵاو دەنێرم. باوەڕم وایە لە قۆناغی داهاتوودا تێکۆشانی زیاتر دەکەن و بە هێزی خۆتان دەوڵەمەندتر دەبن و هیوای سەرکەوتن دەخوازم.
پەکەکە هەموو ساڵێک سەرکەوتنی زیاتری بەدەست هێناوە بەراورد بە ساڵی پێشوو
ئێمە یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی وەک جەژنی پارتەکە، وەک ڕۆژی بەرخۆدانی نەتەوەیی پێناسە دەکەین. پیرۆزبایی جەژنی پارتەکە و ڕۆژی بەرخۆدانی نەتەوەیی لە هەموو هاوڕێیان، بەتایبەت لە ڕێبەرێتی و هێزەکانی گەریلا و ژنان و گەنجان و گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەم. هەموو شەهیدە قارەمانەکانی پارتەکەمان، ئافرێنەرانی کوردی ئازاد و مرۆڤایەتی ئازاد بەڕێز و سوپاس و خۆشەویستییەوە بەبیردەهێنینەوە، لە هەڤاڵ حەقی قەرارەوە تا دوایین هەڤاڵانی بەرخۆدانی مێژوویی زاپ، کە ئازایانە تێکۆشانیان کرد و شەهیدبوون. هیوای سەرکەوتنی گەورە بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازم کە لە ساڵی ٤٦دا تێکۆشان بۆ ئازادی دەکەن. هەروەها باوەڕم وایە کە ئەوان سەردەکەون. بەڕاستی ساڵی ٤٥ی پەکەکە ساڵی تێکۆشانی چالاک و سەخت بوو لە ڕووی ئایدۆلۆژیا و سیاسەت و سەربازییەوە. هەمووان ئەمەیان بینیوە و ئەزموونیان کردووە. هەر ساڵێکی نوێی پەکەکە بوو بە ساڵێکی تێکۆشان کە لە ساڵی پێشوو فراوانتر و مەزنتر و بەهێزتر و پڕ لە سەرکەوتنە. هەر ساڵێک لەوەی پێشوو زەحمەتترە. هەروەها سامان و دەستکەوتەکانی زۆرن. ئەمە ڕاستییەکی ڕوونە. ڕێبەر ئاپۆ ساڵانی پەکەکەی بەم شێوەیە پێناسە کرد. بەڵام گوتی، ژیان لەگەڵ پەکەکە خۆشترە. مرۆڤدۆستانەتر و دیموکراتیکترە. ئەمە ڕاستییەکی ئاشکرایە. لەم ڕەوشەدا هەبوونی پەکەکە ژیان خۆشتر دەکات. چۆن باشی دەکات؟ چونکە ئازادی دەکات. بە واتای ئازادکردن و جوانکردن و باشکردن. ڕێبەر ئاپۆ خۆی ئەمەی ڕاگەیاندبوو. گوتی "ئەوەی تێدەکۆشێت، ئازاد دەبێت، ئەوەی ئازاد دەبێت جوان دەبێت، ئەوەی جوان دەبێت خۆشەویستیش دەبێت". ئەمە پێوەرە بنەڕەتییەکەی دۆزینەوەی خۆشەویستی و ڕێزە، با ئەمە ناوی بنێین پێوەری ئاپۆیی، پێوەرەی خۆشەویستی و ئازادی ئاپۆیی.
بارۆنەکانی شەڕ بڕیاری ئێمەیان بۆ ڕاگرتنی چالاکی وەک دەرفەتێک بینی
بابزانین، ڕووداوە گرنگەکانی ساڵی ٤٥ چی بوون؟ ئێمە بە پلانێکەوە چووینە ساڵی ٤٥، ڕێکخستن و ئامادەکاریمان کرد. ئێمە بە بانگەشەی تێکۆشانێکی مەزنەوە چووینە ناو ساڵەوە. زستانی ڕابردوو لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا کە ناوەندی گەریلا بوون، بەرخۆدانێکی مەزنیان کرد. قارەمانانە شەڕیان کرد و گورزی قورسیان لە دوژمن دا. بێگومان لە زستاندا ڕووداوێکی نەرێنیمان هەبوو. لە ٦ی شوبات بوومەلەرزەیەک ڕوویدا. دۆخێکی پڕ لە ئازار بوو. لە ڕاستیدا ئێمە وەک تەڤگەرێک بۆ پەرەپێدانی هەڵوێستێکی هاوبەشی پشتیوانی، وەستاندنی چالاکیمان ڕاگەیاند. ئەم ناچالاکییەمان تا هەڵبژاردن درێژکردەوە. ئەمەش بەڵگەی سەروەریمان بوو بەسەر ئەو شەڕەی کە بەڕێوەمان دەبرد، ئیرادەمان بوو بۆ تێکۆشان و چارەسەرکردنی کێشە گرنگەکانی شەڕەکە. ئێمەش وەک هەندێک کەس هێزێک نین بۆ هەبوون و دەسەڵات و بەرژەوەندییەکانمان پەنا بۆ شەڕ ببەین. بە کورتی ئێمە بارۆنی شەڕ نین. بەڵام بارۆنەکانی شەڕ هەوڵیاندا بە زیادکردنی هێرشەکانیان وەڵامی هەڵوێستی ناچالاکی ئێمە بدەنەوە و دەرفەتێکیان بۆ خۆیان دۆزییەوە. ئەو ئازارە سەختانەی گەل بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لەلای ئەوان پشتگوێ خرا. لە لایەکی ترەوە هەوڵیان دا بڕیاری ناچالاکی پارتەکەمان و بڕیاری ناچالاکی تەڤگەرەکەمان و چالاکیی گەریلا و جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە بکەنە دەرفەت. ئەوەندە لاواز و دەسەپاچەن و بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێن. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە، بەڵێنەکانمان لە کاتی خۆیدا جێبەجێ کرد. ئەو بڕیارانەی دامان جێبەجێ کرد. ئەمە هەڵوێستی ئێمەیە وەک تەڤگەرێک.
هەڵبژاردن بابەتێکی گرنگ بوو. بوو بە گۆڕەپانی تێکۆشانی مەزن. هەندێک هەڵە و کەموکوڕی جددی هەبوون. هەروەها ئەمە ڕوون بوو، ئەنجامی هەڵبژاردنەکە ڕوون بوو. دیار بوو ئەگەر بە باشی ڕێک نەخرێت، ئەنجامەکەی بەم شێوەیە دەبێت. تەیب ئەردۆگان پشتی بە هێزی دەسەڵات بەست، هەروەها ڕاستی شەڕەکە و هەموو شتێک بەپێی ئەو دیاریکرا. هەڵبژاردن چۆن ئەنجامدرا، بابەتی مشتومڕە. لە هەر حاڵەتێکدا هەڵبژاردنێکی دادپەروەر و یەکسان نەبوو. بەو مانایە هیچ ئەنجامێکی نەبوو، واتە گۆڕینی ئیدارەی تەیب ئەردۆگان ڕووی نەدا، بەڵام گورزی قورسیان خوارد.
گەلی کورد و هێزە دیموکراسیەکان لە چوارچێوەی یەکێتییەکدا هاتنە ناو هەڵبژاردنێکی باشەوە. ئەوان نیشانیان دا کە هێزی خۆیان دەپارێزن و بە ڕوونی سەلماندیان. بە دەرئەنجامی هەڵبژاردن، گەلی کورد جارێکی تر هەڵوێست و خواستی ئازادی خۆی نیشان دا و جارێکی تر ئیرادەی خۆی خستە دەر. ئازادی دەوێت. لە هەموو گۆڕەپانێکدا، لە کوردستاندا ئەم ڕەوشە دەرکەوت. لەم ئاستەدا بلۆکی دیموکراسی، بلۆکی ئازادی کرێکاران سەرکەوت. لە ڕاستیدا جارێکی تر بە ڕوونی دەرکەوت کە پاشەکشە و لاوازی نییە، گەل سەرەڕای ئەم فشارانە، ئیرادەی خۆیان پاراست و پێداگرییان لەسەر خواستی ئازادی کرد. ئێستاش لە دوای هەڵبژاردنەوە تێکۆشان بەردەوامە. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە گۆڕا بۆ فاشیزمی تەیب ئەردۆگان و هاوپەیمانیی کۆمار، خۆی ڕێکخست و هێرشەکانی بەردەوامە. لەسەر ئەم بناغەیە بە هێرش دەسەڵاتەکەی خۆی دەپارێزێت. لە بەرامبەر ئەمەدا بەرخۆدانێکی فرەلایەنە هەیە. ئێمە بەرامبەر هەموو ئەمانە بەرخۆدانمان کرد. لە لایەنی سەربازییەوە گەریلا بەرخۆدان دەکات و قارەمانانە پێشەنگایەتی دەکات. زاپیش ئەمەی سەلماند. تەنانەت نەیانتوانی گردێک داگیربکات. سەرەڕای ئەو هەموو پاڵپشتیەی لە ناتۆ وەریدەگرن، سوپای تورک دانوستانی کرد بۆ هاتنە ناوەوەی سوید و فینلاند بۆ ناو ناتۆ و بەو پاڵپشتییە سەربازییەی لەوێوە وەریانگرت، سوپا نەیتوانی تەنانەت یەک گردیش داگیر بکات. لەوێ گیری خوارد، ناتوانێت جموجوڵ بکات. ناوی ئۆپەراسیۆنەکە جوڵەی کلیلەکەیە، کەچی خۆیان قوفڵ بوون.
کەمپەینەکە بەرخۆدانێکی ستراتیژییە
زۆر بە ڕوونی شەڕی گەریلا لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەوە. لە هەموو هەرێمەکانی باکور ئەنجامدرا. ئەمە ڕەوشێکی زۆر گرنگە. تێکۆشانی ژنان و گەنجان بەرەو پێشەوە چوو. شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشکەوت. ناوەندەکەی ڕۆژهەڵات و ئێران بوو و بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە. بێگومان ئەمە دروشم و ڕوانگەیەکی دەروونی و فەلسەفەییە کە لەلایەن ژنۆلۆژییەوە پێشخراوە. لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە. بوو بە تەڤگەرێکی ئازادی جیهانی. بەڵێ لەم دواییانەدا هەندێک لایەن کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە، بەڵام دوای ئەوەی زیهنیەت پەیدا بوو، تەڤگەرەکە پەرەی سەند. ئەمە زۆر ڕوونە.
لە لایەکی ترەوە هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەم هەیە. بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە بەرامبەر هێرشە فاشیستییەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، هەڵمەتێکی گەورە دەستی پێکرد و ڕێگەی بە گەلی کورد و دۆستەکانیان دا بە ئومێد و ئیرادە و بانگەشەیەکی مەزنترەوە بچنە ناو ساڵی ٤٦ هەمین. ئەمە سەرکەوتنێکی مەزنە، تێکۆشانێکی ستراتیژییە. پێمان وایە ئەنجامەکەشی لەم ئاستەدا دەبێت.
چالاکییەکەی ڕۆژهات و ئەرداڵ
هەندێک ڕووداو ڕوویان دا، هەندێک چالاکیی ئەنجامدران. هەرچەندە وەزارەتی ناوخۆ لە ئەنقەرە پارێزراوە، بەڵام هەڤاڵانمان ڕۆژهات و ئەرداڵ بەبێ ئەوەی زیان بە هیچ کەسێکی تر بگەیەنن، لەدژی ئەم ناوەندی بڕیارەی چەوساندنەوە و ئەشکەنجەی فاشیستییە چالاکییەکی سەرکەوتووانەیان ئەنجامدا. دەوڵەتی تورک کە گورزێک بەر مێشکی کەوت، لە بناغەکەیەوە لەرزۆک بوو. ئهمه واتای چییه؟ هێزی گەریلای نیشان دا. ئیرادەی گەنجانی کوردی پیشان دەدا. توڕەیی و ناڕەزایی گەلی کوردستانی نیشان دا. بە واتایەکی تر هێرش و ستەم و چەوساندنەوە و قڕکردن و فاشیزم لە هەر کوێیەک بێت بەرامبەر ئەمە بێدەنگ نابن. لێی دەدرێت. ئەمەش پیشاندرا. لەبەرامبەردا دوژمن هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا. ئاکەپە بێ هێزە. بە هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا، بە دەستگیرکردن، بە سود وەرگرتن لە خوێنی گەلی غەززە، هەوڵدەدات خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە. کەوتۆتە نێو ڕەوشێکی پاشڤەڕۆ و بێ ئەخلاقی. هۆکارەکەی ئەمەیەە. ئاکەپە یەکێکە لە تاوانبارانی سەرەکی شەڕ و خوێنڕێژیی غەززە. هەوڵیدا سود لەم شەڕە وەربگرێت. هەوڵیدا بە پشتبەستن بەو شوێنە خۆی بەهێز بکات. کەچی هێندەی تر لاواز بوو.
دەسپێکی ساڵی ٤٦ و دەستکەوتەکانی ساڵی ٤٥ پیشانیدا کە چۆن دۆستانی جڤاکی کوردی، مرۆڤایەتی لە هەموو گۆشەکانی جیهان لە ڕاستی ڕێبەرێتی و پەکەکە تێگەیشتوون، چۆن خاوەندارێتی لێ دەکەن، چۆن لەسەر هێڵی دیموکراسی و ئازادی ڕێبەرێتی و پەکەکە تێدەکۆشن. ئەم دەستکەوتە مەزنەی ساڵی ٤٥ بە دڵنیاییەوە لە ساڵانی دیکەدا هات. بەڵام هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەم بە ڕوونی نیشانی دا، پەکەکە کە ٤٥ ساڵ لەمەوبەر وەکوو وەک گرووپێکی بچووک و سەنگەرێکی بەرخۆدان دامەزرا، ئێستە گۆڕاوە بۆ تەڤگەرێکی نێونەتەوەیی. هەرچەند بڵێن ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە، تەنانەت ئەگەر لە ئەڵمانیا قەدەغەیشی بکەن، هەموویان لەناو دەچن و تێکۆشان لە دەرەوەی کوردستان بڵاو دەبێتەوە. تەڤگەری ئازادی تەنها ناوخۆیی نییە، بەڵکو جیهانییە. تێکۆشان بۆ ئازادی گۆڕا بۆ تێکۆشانێکی جیهانی. واتە لە ساڵی ٤٥دا دەرکەوت کە پەکەکە تەڤگەرێکی دیموکراسی و ئازادیی جیهانییە. ئەم ڕەوشە دیار بوو. بە دڵنیاییەوە بە یەکجار ڕووی نەدا. پێشهاتەکانی پێشتر ئەمەیان ئافراند. شەڕی داعش، شۆڕشی ڕۆژئاوا، تێکۆشانی ئازادی ژنان، تێکۆشانی گەنجان، تێکۆشانی گەریلا هەنگاو بە هەنگاو ئەمەی ئافراند. بەڵام لە ساڵی ٤٥دا هێڵی پەکەکە، پارادایمی ئاپۆیی بوو بە پارادایمی هێڵێکی جیهانگیر، ڕێگای ڕزگاری پیشانی هەموو بندەستان دا. تا ئاستێکیش لەلایەن بندەستانەوە تێگەیشتن و قبووڵکردن پیشاندرا، لەسەر ئەم بناغە جیهانگیرە، تێکۆشانێکی نێونەتەوەیی ئافرێنرا.
کورد پێشەنگایەتی لە تەڤگەری ئازادی جیهان دەکات
ئەمە پێشکەوتنی هەرە مەزنە. پێشتر گوتمان لەگەڵ 'ژن، ژیان، ئازادی'، مرۆڤایەتی بە کوردی ڕێپێوان دەکات. ئایا پێشکەوتنێکی مەزنتر لەمە دەبێت؟ ئایا بۆ مرۆڤی کورد، بۆ مرۆڤ، بۆ گەلی کورد، بۆ ژنی کورد لەوە مەزنتر هەیە؟ پەکەکە ٤٥ ساڵ لەمەوبەر بڕیاری لەسەر ئەم بەرخۆدانە دا، کورد لەبەر فشار نەیدەتوانی بڵێت کوردم. بەهۆی شەرمەوە نەیاندەتوانی بڵێن. ئەوان لە ناسنامەی خۆیان هەڵدەهاتن. بە شاردنەوەی ناسنامەی خۆیان، بە خۆسانسۆرکردن قڕکردنی چاندیان ئەنجام دەدا. ئەمەش ئەم ڕۆح و هۆشیارییەی لەناوبرد. گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی، شۆڕشێکی لە کەسێتیدا، شۆڕشێکی لە مرۆڤایەتیدا ئافراند. پەکەکە لە ماوەی ٤٥ ساڵدا کوردێکی ئافراند کە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادیی جیهانی بکات. کوردستان گۆڕابوو بۆ زەمینەی پاشڤەڕۆیی جیهان، کردی بە قەڵای ئازادی، کردی بە پێشەنگی ئازادی. ئایا پێشکەوتن لەمە مەزنتر دەبێت؟ ئایا دەستکەوتێکی مەزنتر لەمە هەیە؟ نییە. لە ساڵی ٤٥ چی ڕوویدا؟ چی مسۆگەر کرا؟ لە ساڵی ٤٥دا دەرکەوت ئەوانەی دەیانگوت تەڤگەری ئاپۆپی کە بووەتە هێڵێکی نێونەتەوەیی لەناو دەبەین، درۆ دەکەن. هەمووی پووچ بوو. لەناوبردن و لاوازکردنی پەکەکە مەحاڵە. بەڵکو پێش دەکەوێت و بڵاودەبێتەوە. ئەمەش زیاتر بەم شێوەیە دەبێت و لە داهاتوودا سەردەکەوێت. هیچ پاشڤەڕۆیەک ناتوانێت لەبەردەم ئەم پارادایمە، ئەم ڕۆحە، ئەم هەست و بیرکردنەوە و ئیرادەیە بوەستێت. هەموویان لەناو دەچن. ئەم هێڵە سەردەکەوێت.
ئاهەنگەکانی ساڵیادی دامەزراندن
ئایا ئەمساڵ ئاهەنگەکانی جەژنی بەرخۆدانی نەتەوەیی کەمێک جیاواز بوون؟ هەندێک جیاوازی هەبوو. مرۆڤ ئەمەیان بە ڕوونی بینی. جۆشوخرۆش و ئیرادە زیاتر بوو. بەڵام لە لایەک فشار و دڕندەیی ئەوەندە زۆرە. دڕندەیی هەیە، مرۆڤ دەکوژرێن، بە هەموو شێوەیەک لە شەقامەکاندا سووکایەتییان پێدەکرێت، زیندانەکان پڕ دەکرێن، سەرنگون دەکرێن بۆ دەرەوەی وڵات. هیچ فشار و سوکایەتییەک نییە کە نەکرابێت. دەبێت چی ڕووبدات؟ دەبێ دڵخۆش بی. بێدەنگ بی. ،خەمسارد و بێهیوا بی. هەڵبەتە فشارەکان بۆ ئەم ئامانجەیە. باشە ڕەوشی ڕاستەقینە چۆن بوو؟ لە پراکتیکدا پێچەوانەکەی بوو. لەبری بێباکی، لاوازی، پاشەکشە، هەنگاوێک بۆ پێشەوە نراوە. تێکۆشان زیاتر بووە. جۆش و خرۆشەکە بەرزە، بەهێزە. هیوا هێشتا مەزنە. مرۆڤەکان بەرگەی ئازار دەگرن. بەڵێ دڕندەیی و فشار هەیە، بەڵام بەرخۆدان دەکەن. قوربانی دەدەن، بەڵام ئەنجامەکەیش بەدەست دەهێنن. ڕۆح و هەست و شێوازێکی نوێی ژیانیان هەیە. ئەوان بەرەو پێشەوە دەڕۆن. ئەمەش بە ڕوونی دەبینرێت. واتە جۆشوخرۆش و هیوا لە هەموو کاتێک زیاترە. لە هەموو شوێنێک ئاهەنگی مەزن هەبوو. لە هەموو ئەوروپا بەڕێوەدەچن. هەموو ڕۆژئاوای کوردستان بە لەسەر پێیە. لە هەموو گۆڕەپانێکدا کورد لە هەر شوێنێک بێت هەنگاو دەنێت. ئاهەنگ دەگێڕن. هەوڵی تێگەیشتن لە پەکەکە دەدەن. هەوڵ دەدەن لە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن. بە فیکر و ڕۆحی پەکەکە هەوڵی بەهێزکردنی خۆیان دەدەن. ڕەنگە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ملیۆنان کەس لەسەر پێ بن. ئەوەی ئەم ڕەوشەی ئافراند، بەرخۆدانی گەریلا، بەرخۆدانی گەل، پارادایمی ڕێبەرێتی بوو. هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەیی ١٠ی تشرینی یەکەم ئەم ڕەوشەی ئافراند. ڕۆح و ئیرادە و هیوای هەڵمەتەکە وایکرد گەل هێندە بە جۆش و خرۆش بن، دەڕۆشتنە سەر شەقام و گۆڕەپانەکان. هەمووان بە ئاڵای پەکەکە و سروودی پەکەکەوە ڕێپێوانیان کرد. گوتەکانی ڕێبەر ئاپۆ دووبارە دەکەنەوە. پەکەکە ڕۆمانێکی بێکۆتایە، شیعرێکە، گۆرانییەکی جوانە. ئەمە زۆر جوانە. کۆمەڵێک ژنی گەنج بە ڕوونی بەشدار بوون. لە ساڵیادی پارتەکەماندا. زەکیە ئاڵکان کاتێک خۆی سووتاند چی گوت؟ وتی، نەورۆز بەم شێوەیە بەڕێوەدەچێت. ئەوانەی ئێستا دەچنە ناو پەکەکەوە ئەمە دەڵێن. دەڵێن بەشداریکردن لە ٢٧ی تشرینی دووەم بەم شێوەیە. ئاهەنگ بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت. بەم شێوەیە وەڵامی ساڵیادی پەکەکە دەدرێتەوە. ڕەوشێکی زۆر بەنرخە، شوێنی ڕێزگرتنە. بە ڕێز و خۆشەویستییەوە سڵاو لە هەموو لایەک دەکەم. بە ناوی بەڕێوەبەری پارتەکەمانەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم جەژنی پارتەکەمانیان پیرۆز کرد. سڵاو لە هەڵوێستیان. ئەمەش هێزێکی زۆری پێبەخشین. ئەمەمان بینی. کەس ناتوانێت ئەم جڤاکە ڕابگرێت. هیچ فشارێک، دڕندەیی، قڕکردنێک ناتوانێت ئامانجی ئازادی زەوت بکات، ناتوانێت ئیرادەی ئازادی بشکێنێت یان لاواز بکات. ئەمەش جارێکی دیکە لە ئاهەنگەکانی ٢٧ی تشرینی دووەمدا نیشاندرا. هەروەها گۆڕەپانەکانی گەریلا بەشدار بوون. بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری چالاکیی و مەراسیمەکانیان دەکرد. ئەوان ویستیان وەڵامێکی بچووک بدەنەوە بەو کەسانەی دەڵێن نەماون. ڕەوشەکە بەم شێوەیە. ئەمە جێگەی جۆشوخرۆش و ئومێدە.
تێکۆشانی ساڵی ٤٦ هەمین مەزنتر دەبێت
ئەمە چی نیشان دەدات؟ تێکۆشانی ساڵی ٤٦ هەمین هێندەی تر مەزن دەبێت، هێندەی تر بەهێزتر دەبێت، بە شێوازی دەوڵەمەندتریش بەڕێوە دەچێت. لە ڕووی ئامرازەوە، بەرفراوانتر دەبێت. بە هەموو جیهاندا بڵاو دەبێتەوە. خۆمان گوتمان، ساڵی ٤٦ بە هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەیی دەست پێدەکەین. ئەمساڵ ساڵێکی تێکۆشان دەبێت لەسەر بناغەی هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەیی. لەسەر بناغەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد، ساڵێکی تێکۆشان دەبێت لەسەر ئاستی سەفەربەری. ئەمە ئیرادە ی ١٠ی تشرینی یەکەم بوو. ساڵی ٤٦ بەسەر ئەم ئیرادەیە زاڵدەکات. بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، گەلەکەمان، دۆستەکانمان ئەم جۆرە تێکۆشانە بەڕێوە دەچێت. وەک تەڤگەر، بە پلەی یەکەم وەک گەریلا، ئەم جۆرە تێکۆشانە لەسەر هێڵی سەرکەوتن ئەنجام دەدەین. هیچ ڕێبازێکی جیاواز بۆ ئەمە نابێت. من دەتوانم ئەمە بە شێوەیەکی کۆنکرێتی بڵێم. ئامانجمان بەهێزکردن و سەرخستنی هەڵمەتەکەیە. ئەنجامەکەی بەدەست دەهێنین. ئهمه مانای چییه؟ هەموو کەسێک بە هەڵوێستی خۆی ئاستی چالاکییەکانی ئێستا دەوڵەمەندتر دەکات. تێکۆشان بۆ دیموکراسی و ئازادی مەزن دەبێت. بێگومان فاشیزم تێکدەشکێت. هەمووان لە هەر شوێنێک بن گورزێک لە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەوەشێنن.
لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردوو هیچ دەست نەکەوت، بەڵام ئەنجامەکان تەنها بە هەڵبژاردن بەدەست نایەت. تێکۆشان لە هەموو شوێنێک بەردەوامە، فرەلایەنانە بەردەوامە و هێزی لەناوبردنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی هەیە. بە دڵنیاییەوە ئەمە ئامانجی ئێمەیە. لەسەر ئەم بناغەیە لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندا پێشدەکەوین. با هەمووان ئەمە بزانن. گەریلا قارەمانەکان، گەریلاکانمان پێشەنگایەتی ئەم تێکۆشانە دەکەن، بە چالاکی مەزنتر، بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانە، گورزی گرانتر لە هێزی ستەمکار و قڕکەر و فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەدەن.
گەریلا بەشێوەیەکی بەهێز جەژنی بەرخۆدانیان پیرۆز کرد
گەریلاکان بە بەهێزترین و مانادارترین شێوە یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد. ئەمەش بە مەراسیم و پەیامی پیرۆزبایی نەبوو، بەڵکو بە چالاکی ئەنجامدرا. لەگەڵ زۆرترین چالاکی مێژوویی. لە ٢٠ی تشرینی دووەمەوە لە زاپ و مەتینا ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانە بەڕێوەدەچێت. دەکرێ بڵێین سوپای تورک یەکێک لە قورسترین گورزەکانی لە مێژوودا بەرکەوت. ئەوەندە ڕوونە، تەنانەت ناتوانن نکۆڵی بکەن. فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیمان و ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە هەموو ئەنجامەکان پیشان دەدەن. ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕانە و چالاکیی شۆڕشگێڕانە لە هەموو گۆڕەپانەکان سەرکەوتن، لە چیای جودیەوە تا چیای ئامێدی، لە هەموو گۆڕەپانەکانی مەتینا ئەنجامدرا. گورزی قورس وەشێنرا. لە چالاکییەکاندا ١٠، ٢٠، ٤٠ سەربازی دوژمن بێکاریگەر کران، چالاکییەکان بەم ئەنجامانەوە پێکهاتن. ئەمە هەموو ئەو ڕاستیانەیە لەپێش چاون. بۆیە چالاکیی گەریلاکان لە ساڵی ٤٦ هەمین بەم شێوەیە هێزی خۆیان نیشان دا. هەروەها چالاکیی گەل بەڕێوەدەچێت. گەریلاش ئەم چالاکییە بەردەوام دەکات.
ئەو چالاکییەی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندن وەک پێشوازییەک لە ٤٦ــەمین ساڵی تێکۆشان و سلاو کردنێک لە ٤٦ــەمین ساڵ ئەنجامیدا. بەڵام ئەو تەنیا ئەمەی نەکرد. وەک دەسپێکێک بۆ ٤٦ــەمین ساڵی تێکۆشان ئەم چالاکییەی ئەنجامدا. دەکرێت بڵێین ئەو چالاکییەی کە لە ١ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو بوو بە هۆکاری دەسپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی سەربازی. زۆرێک لە سەرچاوەکانی گەریلا هەڵسەنگاندنێکی بەم شێوەیان بۆ ئەو چالاکییە کرد. ئەم چالاکییانە بووە هۆی ئەوەی کە بە شیوەیەیەکی ڕوون ڕاستییان دەربخات. لەسەر ئەم بنەمایە، پێش هەموو شتێک گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار، سەرەتا بریارگەی ناوەندی و هەموو بریارگەکان و و هێزەکانی فەرماندەیی لەبەر تێکۆشانی سەرکەوتوویان سلاو دەکەم. ئەو چالاکییانە کە لە ٢٠ی تیشرینی دووەم لە زاپ و مەتینا ئەنجام دەدرێت و قورسترین گورزی مێژووی لە دوژمن دەدرێت پیرۆز دەکەم. بەناوی بەڕێوەبەرانی پارتەکەمان پیرۆزبایی خۆمان بۆ ئەم چالاکییانە ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداریان لەو چالاکیانەدا کردووە. بە ڕێز و منەتەوە یادی هەموو شەهیدانی ئازادی دەکەمەوە. ڕاگەیەندرا کە هەڤاڵ ئاندۆک، هەڤاڵ جوان، هەڤاڵ بۆتان و هەڤاڵ عەگید شەهید بوون. بێگومان هیچ شەڕێک بەبێ بەردیل نییە. کارێکی ئاسان نییە. ئامارەکان بە چەند ژمارەیەک بلاو دەکرێتەوە، بەڵام ئامادەکاری بۆ شەڕ و ئەنجامدانی شەڕ ئاسان نییە. دەبێت سەختی و ئاستەنگەکان لاببرێن. شەڕ پێویستی بە ئازایەتی و فیداییبوون هەیە. چالاکی بە بەردیلەکان بەڕێوە دەبرێت و ئەم بەردیلەش گەریلاکانی فیدایی ئاپۆیی دەیدات. ٤٠ــەمین ساڵی هەنگاوی ١٥ی ئاب بوو. ئەمساڵیش بە هیوا، ئیرادە و بریاردارییەکی گەورە بەردەوامە. ئەمە ڕاستییەکی ئاشکرایە. با کەس نەڵێت هەموو شتێک زۆر ئاسانە. دەبێت بە باشی لە ڕاستی گەریلا تێبگەین. بۆیە دەبێت کاریگەری تیکۆشانی گەریلا بە باشی ببینرێت. پێشتریش وتم، سەرەرای ئەوەی کە سوپا لە ٤٥ــەمین ساڵدا تەواوی هێزی خۆی پیشاندا نەیتوانی هیچ سەرکەوتنێک بەدەست بهێنێت. ئەو ساڵە بوو بە یەکێک لەو ساڵانەی کە سوپا زۆرترین پشتیوانی لە ناتۆ وەرگرت. پار هەوڵیدا بە شانتاژ بەدەستی بهێنێت. ڕووداوەکانی سوید و فینلاندی کرد بە بابەتی دانوستان، بە دانوستانی جیاواز هەوڵیدا بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی بەدەست بهێنن، بەڵام ئەنجامەکەی دیارە. سەرەڕای پشتیوانی و خیانەتی پەدەکە هەموو شێوەیەک ئاشکرایە. ئەوی کە ڕوویدا چی بوو؟ سەرکوتکردنی سوپای تورک بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی مانای چییە؟ دەبینرێت کە گەریلا شۆکیان دەکات و درۆکانیان پاک دەکاتەوە. زستانی ڕابردوو زۆربەی ناوچەکانیان چۆڵکرد. ئێستا هەندێک حسابی ئەوەدەکەن کە بەوشێوەیە هەڵسوکەوت نەکەن و ناوچەکان چۆل نەکەن. گۆڕانکارییان دروست کردووە. هەندێک لە بەناو ژەنەراڵەکان لێدوانی بەوشێوەیە دەدەن. هەڤالان لەسەر ئەو بابەتە زانیاری دەدەن و بریارگەش سەبارەت بەو بابەتە زانیاری دەدات. چی بوو؟ ئەگەر نەکشێنیتەوە ئەنجامەکەی بەم شێوەیە دەبێت. هەندێک هەڵدەستن و لەوشوێنە فڕێت دەدەنە دەرەوە. هیزی لێدانەکان و ئیرادەی گەریلا ئەم بابەتە بە جوانی ڕوون دەکاتەوە.
ئەگەر ئاقڵ بێت سوپای تورک لەو ناوچانە دوور دەخاتەوە کە لەوێ نیشتەجێکراون
ئەوانەی بە ئیدارەی تەیب ئەردۆغان فریو دراون، ئەوانەی لە پێناو پارەدا ئەم کارە دەکەن، ئەوانەی بۆ ڕژاندنی خوێنی کورد هاتوونەتە ئەو مەیدانانە با باش بزانن کە چەندە کارێکی خراپ دەکەن، ڕووبەروی پڕۆسەیەکی چەندە مەترسیدار بونەتەوە. ئەگەر عەقڵیان هەیە، دەبێت دەست لەم کارە هەڵبگرن و بکشێنەوە. هەڕوەها ئەوانەی به هەڵوێستی کۆیلایەتی، خیانتکاری و بەڕژەوەندی خوازی پەدەکە خۆیان فریوداوە، با بە خۆیاندا بچنەوە. ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان بپارێزن، با لەم کارانە دوورکەونەوە. ئەگەر خۆیان دوور نەخەنەوە، بەو چالاکییانەی کە ئەنجام دەدرین دەبینرێت کە توشی چی دەبن.
دەبیستین کە لە باکوورەوە بەکرێگیراو دەهێنن. جار بەجار دەگۆڕدرێن، لە کاتێکی دیاریکراودا ئەم کارە دەکەن. لە هەموو ناوچەیەکی باکوورەوە دەیانهێنن. لە بۆتان تا سەرحەد و ناوچەکانی تر، ئەگەر پەدەکە و بەکرێگیراوان لەگەڵیان نەبن ناتوانن لە شوێنێک بوەستن، ناتوانن لە یەک شوێن بمێننەوە. ئێستا هەرگیز ئاشکرا ناکرێت کە ئەوانەی کە لەوێن چەنێکیان سەربازن. بۆ نمونە، ئەو سەربازانەی کە لەو ناوچانە دەکوژڕێن بە کەتیبە، ڕائید و لیوا ناویان دەهێنن، هەرگیز باسی بەکرێگیراوان ناکەن. بێگۆمان ئەم ناوچانە پرن لە بەکرێگیراو. بە پێویستی نازانن کە ئەوان ئاشکرا بکەن. بەهای ئاکەپە کە خزمەتی بۆ دەکەن هەرئەوەیە. بەڵام ئەم هێزانە دەستیان لەم کارانە هەڵنەگرت. با بەکرێگیراوان بە باشی ئەم ڕاستییە ببینن. ئەمە کۆتایی نییە. با واز لە ڕشتنی خوێنی کورد بهێنن، واز لە شەڕی ئازادی کورد بهێنن. بە نەبن بە ئامرازێک بۆ هێرشەکانی دوژمن. با بەشدای ئەم یارییانە نەبن. بە لەبەرامبەر گەریلا شەڕ بەکەن هێرش نەکەن. واتا ئەمە لە بەرژەوەندی خۆیانە. ئەگەر بڕیارە ببن بەشێک لەو کۆمەڵگایە، لەناو ئەم کۆمەڵگایەدا بژین، دەبێت بەم شێوەیە بن. دەتوانن ئەمە وەک داوایەک ببینن. ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت، بەڕاستی کەس گرینگیان پێنادات. پێیان دەڵین کوژراو. دەکوژرێن و کەسیش منەتی بەو کارەیان نییە. ئەمەش شتێکی ئاشکرایە. ئێمە داوایان لێدەکەین کە خۆیان لەم دۆخە ڕزگار بکەن. داواکەمان لەسەر ئەم بنەمایەیە.
لە کۆتاییدا دەتوانین ئەمە بڵێین. بەشێوەیەکی زۆر باش دەستمان بە ٤٦ــەمین ساڵی تێکۆشان کرد. گەریلاکانمان لە زاپ و مەتینا بە بۆنەی دامەزراندی پەکەکە ئاهەنگیان گێڕا. بە ناوی هەموو گەریلاکان و پارتەکەمان ئەو ڕۆژەیان بە جۆش و خرۆش پیرۆز کرد. گەریلاکان جۆش و خرۆش و هێز و وزەیەکی زۆریان بە گەل، مرۆڤایەتی و دۆستانمان بەخشی. جارێکی تر هەموویان سلاو دەکەین، سەرکەوتنیان پیرۆز دەکەین و لەشەڕی شۆرشگێری ٤٦ــەمین ساڵدا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
پێویست ناکات مرۆڤ باسی فشارەکانی تورکیا و باکوری کوردستان بکات. کاتێک مرۆڤ سەیری ڕۆژنامە یان تەلەفزیۆن دەکات دڵی ڕەش دەبێت. وەک کابوسێک وایە. شتی سەیر ئەنجام دەدرێت. ئایا ئەو کەسانەی سەیری تەلەفزیۆن دەکەن هەست بە چی دەکەن؟ لەبەر ئەوەی کە هەمیشە هەواڵی بەم شێوەیە بالاو دەکەنەوە و ئەم شتانە ڕوودەدات. ئەمەش بۆتە هۆکاری ڕوودانی ئەم کارانە و زۆر ڕوون و ئاشکرایە. هەرچەندە تێکۆشانی گەریلا و گەلی کورد گەورە دەبێت، ئیدارەی تەیب ئەردۆغان و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە شکست دەهێنێت، دەرزێت و ئەگەری ڕوخانی زیاتر دەبێت. واتا لە دۆخێکی وهادایە کە هیچ شتێک ناتوانێت ڕزگاری بکات. خراپەکاری زیاتر دەکات، زیاتر خۆی و دەرفەتەکانی تورکیا دەفرۆشێت. زیاتر بەشداری پیلانگێڕی و ئیستفزاز دەبێت. لەبەرامبەر مرۆڤەکان وەک خوێنمژ وان. وەک خوێنڕێژێک لە بەرامبەر خەڵکی غەززە مامەڵەی دەکرد. هێشتاش لە ناو ناتۆدا بازارەکەی بەردەوامە. ئەمڕۆش لەگەل سوید لە دانوستاندنە خوێنمژییەکانی بەردەوامە، بۆ ئەوەی کە زیاتر هێز و پشگیری وەربگرن و بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بکەن بە دوژمنی کورد و پەکەکە و ئەوانیش بکەن بە شەریکی ئەم کۆمەڵکوژییە هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن. خەڵک دەگرن، دەیانکوژن و هەموو جۆرە فشارێکیان لەسەر دروست دەکەن. وا رەفتار دەکەن وەک ئەوەی کە کەس نازانێت کە چی دەکەن و چی دەبێت. هیچ شتێک بەناوی یاسا و دادپەروەری نەماوە. هیچ دەوڵەت نەماوە. بینیمان کە چۆن دامودەزگاکانی دەوڵەت و دەوڵەت هەموویان وەرگراونەتە سەریەک. ئێمە شەڕی نێوان دادگای دەستووری و دادگای باڵا دەبینین. ستەمی دادگای باڵا دیارە. ڕاستییەکی لەوشێوەیە هەیە. ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند کە لە تورکیا سیاسەت بوونی نییە. لە پرۆسەی دیکتاتۆری فاشیستیدا، بارودۆخی ئێستا میکانیزمی کودەتایە. هیچ بارودۆخێکی سیاسی بوونی نییە. سیاسەتی کودەتا و ئیستفزاز ئەنجام دەدرێت، فشاری فاشیستەکان، تیرۆر و دڕندەییان بەردەوامە. خەڵک دەگرن و زیندانەکان پڕ دەکەن. لە زیندانەکاندا فشار و ئەشکەنجە زۆر زۆرە. بێ هۆکار خەلک سزا دەدەن. هەرچەندە سزای زیندانییەکانیش کۆتایی بێت ئازادییان ناکەن. ئیدارەیەکی تەواو ئارەزوومەندانە و دیکتاتۆری هەیە. هەموو شتێک دەکرێت بۆ ئەوەی تەیب ئەردۆغان لەسەر تەختی پاشایەتی بمێنێتەوە. ئێستا لەم چوارچێوەیەدا هەرچەندە تێکۆشان گەشە دەکات، ئەگەری ڕووخانی دەسەلاتەکەیان زیاتر دەبێت. فشار و توندوتیژییش لە زیادبووندایە. بێ یاسایی ڕۆژانە لە زیادبووندایە. دەستگیرکردنە نایاساییەکان زیاتر دەبێت. وا دیارە ئەم دۆخە ڕۆژانە زیاتر دەبێت. لەبەر ئەوەی لە داهاتوودا هەلبژاردنێکی تریش لە پێشە. بۆ ئەوەی هەندێک شت بەدەست بهێنن، لەوێ هەموو جۆرە فشار، تیرۆر و دڕندەییەک ئەنجام دەدەن. ئەم دەسەلاتە فاشیستییە بەم کردەوانەی خۆی دڕێژە بە دەسەلاتەکەی دەدات، لە هەڵبژاردنەکاندا سەردەکەوێت و دەسەڵات بەدەست دەهێنێت، ئەم هەڵبژاردنە ڕووی ڕەشی دەسەلات دەشارێتەوە. بە دڕندەیی لە هەڵبژاردنەکاندا سەردەکەوێت. دەبێت مرۆڤ بە ڕاستی لەم بابەتە تێبگات و بیبینێت.
من دەتوانم ئەمە بە گەلەکەمان، وڵاتپارێزان، ژنان، گەنجان، کرێکارانی سیاسی، گەلی تورکیا، هێزە دیمۆکراتیکە شۆڕشگێڕەکان، دۆستەکانمان لە تورکیا و هاوپەیمانەکانمان، ژنان، گەنجان، خانەنشینان، ڕەنجدەران و کرێکارانی وڵاتپارێزی دیموکراتیک بڵێم: ئەمە هەمووی تێکۆشانە. دەبێت مرۆڤ ئەمە بە باشی ببینێت. بەڵێ، فشار و ستەمێکی زۆر هەیە، بەڵام بۆچی ئەمە ڕوودەدات؟ با ئەمە بە باشی ببینین کە چەتەیەکی بەرژەوەندی خواز هەیە کە هەموو شتێک دەقۆزێتەوە، لەناوی دەبات و دوژمنایەتی کورد دەکات. بۆ ئەمەش تورکیایان کردووە بە دۆزەخ. لە لایەکی ترەوە دەسەڵاتیان لەناو دەچێت. دەیەوێت لە ڕێگەی شەڕەوە دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت. لە دژی کورد شەڕ دەکات. پشتگیری شەڕی ئۆکرانیا دەکات، هەرخۆی ئەو بووە هۆکاری دەستپێکردنی شەڕی غەززە. لە هەموو لایەکەوە لە سایەی شەڕ لەسەر پێی خۆی دەمێنێتەوە. هێرش دەکاتە سەر ڕۆژائاوا، باکووری سووریا و باشووری کوردستان. لە لایەکی تریشەوە هەموو جۆرە توندوتیژی و تیرۆرێکی فاشیستی ئەنجام دەدات و لە سایەی ئەو کردەوانە لەسەر پێی خۆی دەمێنێت.
ئەگەر تێکۆشانێکی گەورەتر ئەنجام بدرێت، ئەگەر ڕێکخستنێکی بەهێزتر ئەنجام بدرێت، ئەگەر تێکۆشانێکی کۆمینال ئەنجام بدرێت، فاشیزم لەناو دەچێت. دەبێت ئێمە ئەم شتە ببینین. باوەر بەم شتە بکەین. دەبێت ئێمە خۆمان بگۆڕین بۆ هێزێکی تێکۆشانی لەوجۆرە. لە لایەکی ترەوە دەبێت ئێمە زیاتر یەکبگرین، زیاتر لە یەکتر تێبگەین، تێکۆشەر بین، پشتگیری یەکتر بکەین. بۆ نموونە لەم ماوەیەدا خەڵکێکی زۆر دەستگیر کرا. دەبێت پشتگیری لەو کەسانە بکرێت کە دەستگیرکراون. دەبێت یارمەتی بدرێت بە بنەمالەی زیندانیان. لە کوردستاندا گەلی کورد، ژنان، گەنجان و وڵاتپارێزان دەتوانن بەم شێوەیە پاڵپشتی لە کۆمەڵگا بکەن. با کەس خۆی بە تەنیا نەبینێت، خۆی بە لاواز نەبینێت. دەبێت لە بەرامبەر فاشیزمدا یەکبگرن. پشتگیری کۆمەڵگا دەبێت بگات بەم ئاستە. لە هەموو تورکیا دەبێت بەم شێوەیە بێت. دەبێت ستەمڵێکراوانی کۆمەڵگای تورکیا پشتیوانی ئەم جۆرە یەکڕیزییە بکەن و لەسەر بنەمای هەڵوەشاندنی فاشیزم تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەببەن. بەم شێوەیە دەتوانرێت لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک لەسەر پێی بمێنیتەوە، دەتوانێت ببێت بە هێزی تێکۆشان. ئەگەر لە تێکۆشاندا هاوکاری یەک بن، ئەگەر بە ڕێبازی نوێ تێکۆان ئەنجام بدرێت، بە دڵنیاییەوە فاشیزم لەناو دەچێت، تورکیا دەبێت بە وڵاتێکی دیموکراتیک، کوردستانیش ئازاد دەبێت. بە لەناوبردنی سیستەمی کۆمەڵکوژی، گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی، دەتوانین ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین. ئەم ئامانجە ئامانجێک نییە کە نەتوانرێت بەدی بهێنرێت. ئێمە زیاترلە جاران لە ئامانجەکەمان نزیک بوینەتەوە. فاشیزم دەلەرزێت، خەریکە دەڕوخێت. بۆ ئەوەی فاشیزم لەناو ببەین دەبێت بە بەهێزترین شیوە بەرخۆدان بکەین. داواکاری ئێمە لەسەر ئەم بنەمایەیە. لەسەر ئەم بنەمایە لە دڵەوە سڵاو لە هەموو ئەو کەسانەی کە تێکۆشان دەکەن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".