کۆبوونه‌وه‌كانی پارتی چه‌پی سه‌رو، هه‌ده‌په و ده‌به‌په كه ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه له وان له‌گه‌ڵ گه‌ل ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، كۆتایی هات. له‌وباره‌شه‌وه مه‌سعود بۆر، هاووته‌بێژی كۆمیسیۆنی ئیكۆلۆژی و ئه‌ندامی كۆمسیۆنی ڕێكخستنكردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ده‌په له شاری وان بۆ ئاژانسی فورات (ANF) قسه‌ی كرد.
مه‌سعود بۆر، له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنی مانگی ئایار له باكووری كوردستان و توركیا كرد و ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ڕویدا، به‌بڕیاری پارته‌كه ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌ل ئه‌نجامدا. وتیشی: له وان نزیكه‌ی ٥٠ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌ل ئه‌نجامداوه و له قۆناغی سهرهلهنوێ ڕێكخستنه‌وه، گه‌له‌كه‌مان باسی هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانی بۆ كردین.
بۆر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌شداریكردنێكی به‌هێز له كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌بوو. گهلهكامان باسی كێشه‌كانیان ده‌كرد. له قۆناغی سهرهلهنوێ ڕێكخستنه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان ده‌ستمان به قۆناغێكی نوێ كرد. به گوێره‌ی ئه‌و ڕه‌خنه و پێشنیارانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دران، ئێمه قۆناغی سهرهلهنوێ ڕێكخستنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێماننایه نێو قۆناغی كۆنگره. له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌خنه و پێشنییارهكانی گه‌ل كۆنگره‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز درێژه به‌م قۆناغه ده‌ده‌ین. گه‌له‌كه‌مان جارێكی دیكه نیشانی دا كه له‌گه‌ڵ پارتهكهیدایه و به‌هه‌موو جۆرێك پاڵپشتی ده‌كات.
مه‌سعود بۆر هه‌روه‌ها داوای له ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه دیموكراتیكه‌كان و گه‌ل كرد كه پشیوانی له تێكۆشان بكه‌ن و وتی: به‌ره‌ی فاشیستی ئاكه‌په- مه‌هه‌په به په‌یڕه‌وكردنی گوشارێكی دژوار، ڕۆژنامه‌نووسان و سیاسه‌تمه‌درانی كرده ئامانج. ئێمه له‌دژی ئه‌م قۆناغی گوشاره تێده‌كۆشین. به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت پرۆسه‌ی دژ به دیموكراسی به‌رده‌وام بێت، كه كێشه‌ی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. لێره‌دا تاكه جێگره‌وه و به‌دیل پارتی چه‌پی سه‌وزه. هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی له‌به‌رده‌ممانه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز پێشوازی له‌م هه‌ڵبژاردنه بكه‌ین، له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه دیموكراتییه‌كان و گه‌له‌كه‌مان پێوه كار و خه‌بات ده‌كه‌ین.
ژ.ن