کۆبوونەوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەردەوامن
لە چوارچێوەی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆدا لە شەڕنەخ و مێردین 'کۆبوونەوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک' ئەنجامدران.
لە چوارچێوەی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆدا لە شەڕنەخ و مێردین 'کۆبوونەوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک' ئەنجامدران.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، تایبەت بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا کۆبوونەوەکانی لە گەڵ گەل دەستپێکرد. لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا لە ناوچەکانی جەزیرە و هەزەخی شڕنەخ و مێردین کۆبوونەوەکانی گەلی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەنجامدران.
کۆبوونەوەکە لە پارکی بۆراشی گەڕەکی نووری ناوچەی جەزیرە بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا بانەری "کۆبوونەوەکانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دانرا. کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی و دیموکراسی دەستیپێکرد.
دوای ڕێزگرتنەکە لەسەر پڕۆسەکە نوسراوێک خوێنرایەوە. لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی لە زمان، جوگرافیا و ناسنامەی گەلی کورد بەرنەداوە و ئاماژەی بە گرنگیی بەڕێکخستنبوون داوە و وتوویەتی پێویستە دەوڵەت ڕێ لەبەر ڕێخراوەییبوون بکاتەوە و دان بە مافی گەلی کورددا بنێت. هەروەها لە نوسراوەکەدا لەبارەی تێڕوانینی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش باس لەوە کرا: "ئێمە چۆن لە ڕۆژئاوا گەلەکەمان پاراست لە ڕۆژهەڵاتیش دۆخێکی وا بێتە ئاراوە، بەهەمان شێوە گەلەکەمان دەپارێزین." لە نوسراوەکەدا وتراوە کە ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە سەردەمی نوێ سەردەمی دامەزراندنی نەتەوەی دیموکراتیکە و باسی لە گرنگیی کۆمینبوون کردووە. دوای خوێندنەوەی نوسراوەکە هاووڵاتییان ئەو پرسیارانەی هەیانبوو لە دیوانەکەیان پرسی. دیوانەکەش پرسیارەکانی هاووڵاتیانی وەڵامدایەوە و کۆبوونەوەکە بە هەڵسەنگاندنەکان لەسەر پڕۆسەکە کۆتایی هات.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا لە ناوچەی هەزەخیش بەرنامەی کۆبوونەوەکانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەنجامدران. ئەو هاووڵاتیانەی بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد لەسەر پڕۆسەکە پرسیارەکانیان ئاڕاستەی دیوان کرد. دیوانیش لە سەر پڕۆسەکە هەڵسەنگاندنی کرد و پرسیارەکانی وەڵامدایەوە. کۆبوونەوەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات.
لە مێردینیش لە ناوچەی شەمرەخ، دێرک، مەهسەرت، ستوەر، نسێبین و مەدیاد دیدارەکانی گەل ئەنجامدران.