خۆبەڕێوەبەریی شەنگال: دیدگای ڕێنێسانسی ڕێبەر ئاپۆ بەرجەستە دەکەین

خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ڕایگەیاند ئەوان هێز و مۆراڵ لە نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرن کە بۆ گەلی کوردی نارد، وە دیدگای ڕێنێسانسی ڕێبەر ئاپۆ بەرجەستە دەکەن.

ڕێبەر ئاپۆ لە ١٨ ی ئادار نامەیەکی بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی نارد و تێیدا ڕایگەیاند ئەم پرۆسەیەی دەستی پێ کردووە لە هەموو شتێک زیاتر دەبێتە ڕێنێسانسی ئێزدییەکان.

ئەمڕۆ خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال، لە ناوەندی شەنگال لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا وەڵامی پەیامەکەیان دایەوە و ٤ـی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیان پیرۆز کرد. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕاگەیاندراوی ئێزدییەکان لەلایەن هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شنگال (مەخەدەشە) جیهان جەلۆوە خوێندرایەوە و ڕایگەیاند، ئێمە وەک ئێزدییەکان هێز و ورەیەکی زۆرمان لەو پەیامە وەرگرت، لەپێناو بەرجەستەکردنی دیدگای ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان فراوانتر دەکەین.

ڕاگەیاندراوەکەی مەخەدەشە بەم جۆرەیە:

"ئەو پەیامەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمەی ناردبوو گەیشتە دەستمان، ئێمە لەم پەیامە هێز و ورە و جۆشمان وەرگرت، بەو هێز و ورەیەوە لەپێناو بانگەوازی "ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتی" تێکۆشانی خۆمان فراوانتر و بەرزتر دەکەین، ڕێبەر ئاپۆ زۆر بە قوڵی هەست بە ئازاری جینۆسایدی ئێزدییەکان دەکات، لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی جینۆساید، دیدگای بەهێزکردنی باوەڕی ئێزدیی و فەلسەفەی ئازادیی پێ بەخشیوین، ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامەکەیدا دەڵێت ئەم قۆناغە لە هەموو شتێک زیاتر ڕێنێسانسێکە بۆ کۆمەڵگای ئێزدیی، ئێمەش بە خۆڕێکخستنکردن و پاراستنی خۆمان ئەم دیدگایە بەرجەستە دەکەین.

بێگومان ئازادیی شەنگال بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆوە پەیوەستە، چونکە ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کەسێک زیاتر دەیەوێت ئێزدییەکان ئازادببن و لەم پێناوەدا تێکۆشانی ئازادی دەکات. ئێمە دەزانین ئازادی ئێمەی ئێزدی بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دێتەدی.

ئێمە بەو هێز و ورە و جۆشەوە کە لەو پەیامە وەرمانگرتووە، بەرەو ٤ـی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەچین، کە لە ٤ـی نیسان لە بەرامبەر کۆیلایەتیی، ڕۆحی مردوو، هەستی وشک، ژیانی بێواتا، مێژووی ئازادیی لەدایکبوو، ئێمە بە موکڕبوون و بڕیارەوە بەرەو حەقیقەتی ئازادیی و سەرکەوتن و ئایندەی گەش هەنگاو دەنێین، بە خۆشەویستی و ڕێزگرتنێکی بێڕادە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، ئازادیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بەدیدەهێنین و دیدگای ڕێبەر ئاپۆ بەرجەستە دەکەین.

دووبارە جەخت دەکەینەوە بە هیوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و خۆسەری شەنگالین، دووبارە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین".