کەجەکە لەبارەی رۆژووی موحەڕەمەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکە بە بۆنەی دەستپێکردنی رۆژووی موحەڕەمەوە رایگەیاند، بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان 'بزوتنەوەیەکی حسێنی موحەڕەمە' و داوای لە هەموو کەس کرد کە بەشداری ریزەکانی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی ببن.

راگەیەندراوی کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکە سەبارەت بە رۆژووی موحەڕەم بەم جۆرەیە:

"رۆژووی موحەڕەم کە بەرخودانی کەربەلایە بە پەرستش و راز و نیاز یادی دەکرێتەوە، دەستیپێکردووە. عەلەوییەکان و مسوڵمانانی شیعە لەم موحەڕەمەدا رۆژوو دەگرن و تێکۆشانی حەزرەتی حسێن لە پێناو ماف و دادپەروەریدا بە بیردەهێننەوە. ئێمە سڵاو لەو بەرخودانە دەکەن کە ویژدانی مرۆڤایەتی بە زیندوویی رادەگرێت، دەڵێین رۆحی ئەو کەسانە شاد بێت کە لە بەرخودانەکاندا گیانیان لەدەستداوە و خێر و بەخشینەکانی عاشورا و مسوڵمانانی شێعە مایەی قەبوڵ بێت.

دەبێت هەموو کەسێکی خاوەن ویژدان لە دژی ناحەقی و ستەم لە کەربەلا بوەستێتەوە

لە کەسایەتی حەزرەتی حسێن و هاورێیانیدا شەهیدانی کەربەلا بەهای مرۆڤایەتین کە دەبێت بە بیر بهێنرێنەوە و بە زیندوویی یادیان رابگیرێت. لەبەر ئەوەی ئەوانەی لە کەربەلا خۆڕاگرییان کرد نمونەی گەورەی دڵسۆزیی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن بۆ ماف و دادپەروەری، لە دژی ستەمکاران سەرچاوەی بەرخودان و قووڵایی زانابوونی ئازادی دەخەنەڕوو. دەبێت هەموو مرۆڤێکی خاوەن ویژدان لە دژی ستەمی گەورە لە کەرەبەلا بوەستێتەوە. لە هەمان کاتدا ئەوە نمونەیەکی زۆر بچوکە کە مرۆڤ چۆن دەتوانێت هەڵوێست لە دژی هێزە دەسەڵاتدارەکان کە بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان نکۆڵی و سڕینەوە دەسەپێنن، وەربگرێت. بەرخودانی حەزرەتی حسێن و هاوڕێیانی لە کەربەلا نوێنەرایەتی هەڵوێستی رەوا و راستی لە بەرامبەر چەوساندنەوە، ستەم و ئەشکەنجەدانی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەو هەڵوێستە لە مێژوودا بووەتە گوزارشت بەرجستە لە رۆح ، بڕوا و وشیاری بێکۆتایی ئازادی لە خاکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وەستانەوە لە دژی یەزیدەکانی ئەم سەردەمە بە واتای بە زیندوویی راگرتنی یادی حەزرەتی حسێنە

لەم واتایەدا وەستانەوە لە دژی یەزیدەکانی ئەم سەردەمە، کە بە هێرش، درۆ و خەڵەتاندنی کۆمەڵگا نکۆڵی لە ئایین، زمان و کولتوری ئەوان دەکات و کۆمەڵکوژی بەسەر گەلاندا دەسەپێنن، بە زیندوویی راگرتنی یادی حەزرەتی حسێن و هاورێیانی هاوواتا دەبێت.

حەزرەتی حسێن هێڵ و ناسنامەیەکە کە بەرخودانی عەلەویەت وێنا دەکات و لە دژی زۆردارن تێکۆشانی ماف بەڕێوەدەبات. ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بەو هێڵە هەیە کە عەلەوی لە رێگەی رۆژوو و پەرستشەکانیان هەموو مانگی موحەرەم و عاشورا یادی دەکەنەوە و هەوڵ دەدەن بە زیندوویی رایبگرن. بەرخودانی کەربەلا و هەڵوێستی حەزرەتی حسێن زیاتر لەهەموان ئەمڕۆ بانگ لە عەلەویەکان دەکات، بانگهێشتی عەلەویەکان کە خاوەنداری لە حسێن بکەین. بە بۆنەی ئەم رۆژە گەورە رۆحیانە ئێمە هەموو عەلەویەکن بانگهێشت دەکەین بۆ حسابپرسینەوەی ناوخۆیی و ئەوەی بپرسن کە ئێمە چۆن دەتوانین بەهێزتر، زیندووتر، گەورەتر و یەکگرتووانەتر لە دژی ستەم بوەستینەوە. ئێمە جارێکیتر ئەوە بە بیری عەلەویەکان دەهێنینەوە کە عەلەویەکان شایەنی حەزرەتی حسێن بن، لەبەر هەموو ئەو هۆکارانە و زۆر هۆکار کە پێویستی نییە لێرەدا باسی بکەین، بۆ ئەوەی بە تێکۆشانی هاوبەش لە دژی یەزیدایەتی کە لەم سەردەمەدا هەیە تێپەڕێت، موحرەم لەم واتایەدا فەرمان دەداتە عەلەویەکان کە لەگەڵ هێزە دیموکراسیەکان لە دژی فاشیزمی ئەردۆغان باخچەلی تێبکۆشن. لەو بڕوایەداین کە تێکۆشان لە دژی یەزیدایەتی کە لەلایەن ئەردۆغانەوە نوێکراوەتەوە ئەرکی هەموو ئەرکی هەموو کەسێکە کە خاوەنداری لە حسێن دەکەن و هیوادارین کە رۆژووی موحەڕەم ببێتە هۆکارێک بۆ لێپرسینەوە لە هەموو شتێک کە ئەمڕۆ رێگە لە بڕوای پیرۆز دەگرێت.

دەبێت هەموو کەس بەشداری ریزەکانی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بکات

عەلەویە بەڕێزەکان:

وەک کۆمەڵگای عەلەوی ئێمە رۆژووی موحەرەمی ئەمساڵ بە تێکۆشان لە دژی ستەمکار، لە دژی یەزیدەکانی ئەم سەردەمە پێشوازی دەکەین. بەتایبەتی ئەو عەلەویانەی لە کوردستا و تورکیا دەژین، بە گوشار و ئەشکەنجە، لە ژێر هێرشی پاکتاو و تواندنەوەی کولتوریدا هەوڵ دەدەن ئایینی خۆیان بپارێزن. عەلەویەکان ئەمڕۆ لە دژی درۆ، تاڵان، داگیرکەری، گۆشەگیری یەزیدەکان کە ماف و یاسا ناناسن و ژیان دەگۆڕن بۆ زیندان، هەوڵ دەدەن کەربەلا بە زیندوویی رابگرن. بە بۆنەی یادەکە ئەمرۆ دەمانەوێت رایبگەیەنین کە رێگەی زیندووراگرتنی حسێنیەتی ئەمڕۆ لە دژی تواندنەوەی کولتوری، گۆشەگیری، پاکتاوی کولتوری، تاڵانکاری ژینگە و فاشیزم گوڕدانە بە تێکۆشانی دیموکراسی. بەبۆنەی رۆژووی موحەرەم سەرەتا عەلەویەکان، بانگەواز لە هەموو ئەوانە دەکەین کە خوازیاری ئازادی و دادپەروەرین، بۆ ئەوەی گوڕ بە تێکۆشانی دیموکراسی بدەن. ئێمە داوا لە شوێنکەوتوانی هەموو ئایینەکان بەتایبەتی مسوڵمانانی شێعە دەکەین کە بڕوایان بەوە هەیە حەزرەتی حسێن بۆ مرۆڤایەتی تێدەکۆشێت و بەرخودانی ئەو بە رەوا دەبینن، لە دژی فاشیستترین رژێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاخود رژێمی سەنتزی تورک- ئیسلامی لە بەرەیەکی هاوبەشدا تێکۆشانی دیموکراسی گەش بکەن.

بە بۆنەی رۆژووی موحەڕم و رۆژووی عاشوورا جارێکیتر هیوا دەخوازین کە ئەوانەی لە دڵیاندا هەست بە حەزرەتی حسێن دەکەن رۆژوو و خزمەتی هەر دوانزە ئیمامەکانیان بۆ لە دەفتەری کردەوەکانیاندا بنوسرێت. ئێمە داوا لە هەموو هۆگرانی حسێن دەکەین کە حەزرەتی حسێن و ئەوانەی شەهیدبوون لە تێکۆشان لە دژی ستەمدا بە زیندوویی رابگرن. بە بۆنەی ئەم رۆژەوە ئێمە رایدەگەیەنین کە تێکۆشانی ئازادی کوردستان کە بزوتنەوەی حسێنی هاوچەرخە لە تێکۆشانی خۆیدا یادی ئەوان بە زیندوویی رادەگرێت و ئێمە داوا لە هەموو کەس دەکەین بەشداری ریزەکانی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی ببن".

هـ . ب