کەجەکە ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەی لەم دوایانەدا زیادیان کردووە بەشێک لە پاکتاوکردنی کوردان و وتی: "دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک خۆی بپارێزێت. لە هەر شوێنێک دوژمن و سیخوڕەکانیان ناسێنراون، دەبێت سزا بدرێن".
ڕاگەیاندراوی هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەیەوە:
"لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢دا، وڵاتپارێزی باشوری کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی سوهەیل خورشید عەزیز لەلایەن سیخوڕ و نۆکەرانی دەوڵەتی تورکەوە کوژرا. ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین و نەفرەت لە هێرشبەرانی دەکەین. پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و لە تەڤگەری ئازادی و گەلی کوردستان دەکەین. لە کەسایەتیی سوهەیل خورشید عەزیز وڵاتپارێزی مەزن و تێکۆشەردا بە رێز و پێزانینەوە یادی شەهیدانی دیموکراسی و شۆڕش دەکەینەوە و ئەو بەڵێنەی بە شەهیدانمان داوە بۆ خاوەنداریکردن لە یادی و بیریان، دووپاتی دەکەینەوە.
تێکۆشانی ئازادیی لە کوردستان بە قۆناغ و پرۆسەیەکی سەخت و قەیراناویی مێژووی دا تێدەپەڕێت. گەلی کوردستان زیاتر لەسەد ساڵە لە دژی داگیرکاری خەباتێکی بێ‌سنوور و دژوار و سەختیان بەرپاکردووە و بە بەخشینی قوربانیی زۆر و گەورە دەستکەوتی گرنگ و بەرچاویان بەدەست هێناوە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکاریش دەیەوێت تێکۆشانی ئازادی لە هەر چوار پارچەی کوردستان سەرکوت بکات و دەستکەوتەکان لەناوببات و وەک سەدەی ڕابردوو گەلی کورد لە سیستەمی داگیرکاری‌دا بچەقێنێت. دەوڵەتی تورک بۆ گەیشتن بەو ئامانجە لە چوار پارچەی کوردستان و لە هەر شوێنێک تێکۆشانێک بۆ ئازادیی خەڵکی کوردستان هەبێت هێرش و پەلامارەکانی زیاتر کردووە. ئەم هێرشانە لە لە باشوورەوە بۆ ڕۆژئاوا، شەنگال، مەخمور و باکور ئەنجام دەدرێن. دەوڵەتی تورک کە لە چوار پارچەی کوردستان و لە هەموو شوێنێک دا کوردی تیادا بێت ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات، کاراکتەر و تایبەتمەندیی پاکتاوکار و بکوژی خۆی نیشان دەدات و دەیەوێت هەبوونی کورد لەناوببات و بیانسڕێتەوە.
هێرشکردنە سەر هاوڕێ سوهەیل خورشید عەزیز بەشێکە لە پاکتاوکردنی کوردان
ئەم هێرشە، کە کرایە سەر وڵاتپارێزی کوردی گەورە و تێکۆشەر هاوڕێ سوهەیل خورشید عەزیز، بەشێکە لە پاکتاوکردن و جینۆسایدی دژ بە گەلی کورد. هاوڕێ سوهەیل خورشید عەزیز ناسراو بە مامۆستا شەماڵ مرۆڤێکی گەورە و وڵاتپارێز و تێکۆشەری گەلی باشووری کوردستان بوو. ژیانی خۆی بۆ ئازادی کوردستان تەرخانکردبوو و نوێنەری هێڵی وڵاتپارێزی بوو. لەسەر ڕێبازی شەهیدان ڕۆیشت و میراتێکی گەورەی خەبات وتێکۆشانی بەجێ هێشت و شەهید بوو. بێگومان گەلی وڵاتپارێزی کوردستان لەسەر رێگاکەی و درێژەدان بە رێگاکەى خاوەنداری لە میراتەکەى و رێگاکەی دەکەن.
مامۆستا شەماڵ هاوکات ڕۆشنبیرێکی کورد بوو. کارێکی زۆری لە جوگرافیا و مێژووی کوردستان کردبوو. تیرۆرکردن و کوشتنی ئەوەندە هێژا و بەنرخ، ڕۆشنبیر و تێکۆشەری گەورەی وڵاتپارێز مایەی خەم و پەژارەیە بۆ خەباتی ئازادیی کوردستان و گەلی کوردستان، بەڵام شەهیدکردن بۆ تێکۆشانی ئازادیی کوردستان نەک تەنها خەسارەت و لەدەستدان نییە، بەڵکو هاوکات سەرچاوەی هێزیشە.
دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەو هێرشانەوە نۆکەرایەتیی بەسەر هەرێمى سۆران دا بسەپێنن
دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر هەرێمەکانی سۆران زیاد کردووە. زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر ئەم هەرێمە بێ هۆکار نییە دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار و بکوژ لە پێناو نەهێشتن و پاکتاوکردنی هێڵی وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری دا و سەپاندنی هێڵی خیانەت و ناپاکی و نۆکەرایەتی ئەو هێرشانە دەکاتە سەر هەرێمی سۆران. هەرێمی سۆران پێگەیەکی گرنگی لە بە نەتەوەیی بوونی کورد و پێشکەوتنی خەباتی ئازادیی کوردستان د هەیە. هەرێمی سۆران یەکێکە لەو هەرێمانە، کە هۆشیاری و هۆشمەندیی نیشتمانپەروەریی کوردی تێیدا چەسپاوە و گەیشتووەتە ئەم سەردەمە. ئەوەش هێشتا کاریگەریی بە سەر کوردستانەوە هەیە. هەرێمێک، کە نۆکەرایەتیی تێ نەکەوتووە، وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەریی تیادا دەپارێزرێت و نوێنەرایەتی دەکرێت. ئەم تایبەتمەندییەی هەرێمی سۆران بۆ کوردستان و گەلی کورد زۆر گرنگە.
ئەو هەڵوێستەى هەرێمی سۆران و خەڵکە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکەی، لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە وەک بەربەستێک دەبینرێت، کە کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنی کوردی بۆ خۆی کردۆتە ئامانج. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم هێرشانەشەوە هێڵی وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری، کە خەڵکی ئەو هەرێمە نوێنەرایەتیی دەکات، واتە هەرێمی سۆران و گەلەکەی لەناوببات و هێڵی هاوکاری و نۆکەرایەتیی بەسەردا بسەپێنێت. ئەوە هۆکاری سەرەکیی زۆربوون و چڕبوونەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکە، کە لەمدواییانەدا بۆ سەر هەرێمی سۆران و دەوروبەری سلێمانی زیادیان کردووە. پێش هەموو شتێک دەبێت گەلەکەمان لە هەرێمی سۆران ئەو ڕاستییە بزانن و هەڵوێستی توندیان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا هەبێت.
هەروەها گرنگە ڕۆشنبیران، نووسەران و هونەرمەندانی کورد ئەم ڕاستییە باشتر ببینن و کۆمەڵگای زیاتر لێ هۆشیار بکەنەوە و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو پیلانە دوژمن بەجێبهێنن. دەبێت هێزە سیاسییە کوردستانیە وڵاتپارێزەکان لە دژی ئەو هێرشانە، کە دەیەوێت هێڵی خیانەت و ناپاکی و نۆکەری بەسەر هەرێمی سۆراندا دەسەپێنن، هەڵوێستی بەهێزتریان هەبێت.
ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو شوێنێك خۆی بپارێزێت
ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ری كۆلۆنیالیست نه‌ك هه‌ر ته‌نیا هێرش ده‌كاته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانی ئازادی كوردستان، له هه‌مان كاتدا هێرش ده‌كاته سه‌ر وڵاتپارێزانیش و تیرۆریان ده‌كات. ده‌وڵه‌تی تورك به كوشتنی وڵاتپارێزان ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی گه‌ل بشكێنێت، سه‌ركوتی بكات و له تێكۆشان دایببڕێت. ده‌بێت گه‌لی ئێمه بزانێت كه دومن له ناو هه‌وڵ و ئامانجێكی به‌م جۆره‌دایه، به‌و تێگه‌یشتنه و بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه و ئامانجه‌كانی دوژمن له هه‌موو شوێنێك خۆی بپارێزێت. وه‌ك ده‌بینرێت دوژمنی كۆلۆنیالیست و داگیركه‌ر له هه‌موو شوێنێك هێرش ده‌كات. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو شوێنێك خۆی بپارێزێت و له دژی هێرشه‌كان پاراستنی خۆی بخوڵقێنێت. نه‌ك هه‌ر ته‌نیا خۆی بپارێزێت، له هه‌ر شوێنێك كه دوژمن و سیخوڕ و نۆكه‌رانی ئه‌وانی ده‌ستنیشان كرد ده‌بێت سزایان بدات. ئه‌مه هه‌م ئه‌ركه و هه‌میش ناچارییه. گرنگه گه‌له‌كه‌مان پاراستنی خۆی بۆ كه‌سی تر جێنه‌هێڵیت و خۆی پارێزگاری له خۆی بكات.
ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه ده‌ڵێن 'ده‌وڵه‌تی تورك ته‌نیا هێرش ده‌كاته سه‌ر په‌كه‌كه، یان به هۆی په‌كه‌كه‌وه هێرش ده‌كات' درۆیه‌كی گه‌وره‌یه. تیرۆركردنی هاوڕێ مامۆستا شه‌ماڵ و ئهزێید عه‌بدوڵا عوبێد جارێكی تر ئه‌وه‌ی خسته به‌رچاو كه ئه‌و بانگه‌شه‌ی درۆیه. ئه‌وانه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی خیانه‌ت له گه‌لی كوردستان و دۆزه‌كه‌ی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خیانه‌تی خۆیان بشارنه‌وه و ره‌وایه‌تی پێبده‌ن ده‌یانه‌وێت كه‌شێكی به‌م جۆره بخوڵقێنن. به‌ڵام روون و ئاشكرایه كه ئه‌وه دۆیه و هه‌وڵدانی په‌رده‌پۆشكردنی خیانه‌تی ئه‌وانه به‌م جۆره، هه‌وڵێكی بێسووده. ده‌وڵه‌تی توركی كۆلۆنیالیستی پاكتاوكه‌ر دوژمنی كوردانه و هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌موو كه‌سێك كه له پێناو ئازادی كوردستاندا تێده‌كۆشێت. به‌هۆی دوژمنایه‌تی له دژی كوردان هێرش ده‌كاته سه‌ر په‌كه‌كه و وڵاتپارێزان. په‌كه‌كه بۆ پاراستن و رزگاری كوردستان تێده‌كۆشێت، هه‌ر بۆیه دوژمن هێرشی ده‌كاته سه‌ر. دوژمن ده‌زانێت كه تا په‌كه‌كه هه‌بێت ناتوانێت كوردان پاكتاو بكات. هه‌ر بۆیه هێرش ده‌كاته سه‌ر په‌كه‌كه و گه‌ریلا.
گه‌لی كوردستان ده‌بێت توڕه‌یی و هه‌ڵوێستی خۆی له دژی هێرشه‌كان نیشان بدات
ده‌وڵه‌تی تورك دوێنێ هێرشی كرده سه‌ر گوندی به‌هراڤای خانه‌سۆری شه‌نگال و كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور. له كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور له هێرشه‌كه‌دا هاوڕێ ئهبوزێید عه‌بدوڵا عوبێد له ماڵی خۆیدا تیرۆر كرا. هاوڕێ ئه‌بو زێید عه‌بدوڵا عوبێد وه‌ك مامۆستا شه‌ماڵ وڵاتپارێزێكی گه‌وره، مرۆڤێكی تێكۆشه‌ر بوو. ئێمه ئه‌و هێرشه‌ش شه‌مه‌زار ده‌كه‌ین و هاوڕێ ئهبوزێید عه‌بدوڵا عوبێد كه له هێرشه‌كه‌دا شه‌هیدبوو به رێز و پێزانینه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه، سههرخۆشی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی، خه‌ڵكی كه‌مپی مه‌خمور و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین. ئه‌و هێرشه بكوژیی و كاراكته‌ری ده‌وڵه‌تی تورك نیشان ده‌دات كه دوژمنی كوردانه. له پێشه‌وه خه‌ڵكی كه‌مپی مه‌خمو و شه‌نگال ده‌بێت گه‌لی كوردستان له دژی ئه‌و هێرشانه توڕه‌یی و هه‌ڵوێستی خۆیان نیشان بده‌ن.
حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی باشوری كوردستان گرنگه هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه نیشان بده‌ن. ئه‌وانه‌ی تیرۆر‌كراون هاوڵاتی باشوری كوردستان و عێراقن. ده‌وڵه‌تی تورك زۆر جار هێرشی كرد و كۆمه‌ڵكوژی كرد. به‌ڵام تائێستا نه حكومه‌تی باشوری كوردستان و نه حكومه‌تی عێراقیش ناڕه‌زایه‌تی جدی نیشان نه‌دا. له كاتی كۆمه‌ڵكوژی پهرهخدا گه‌ل ناڕه‌زایه‌تی جددی به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك نیشاندا، به‌ڵام حكومه‌ت و هێزه سیاسیه‌كان به هه‌ڵوێستێكی سوك ناڕه‌زایه‌تی گه‌لیان له رۆژه‌ڤ خسته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌یان نه‌كردایه، ئه‌گه‌ر خاوه‌ندارییان له ناڕه‌زایه‌تی گه‌لی عێراق و باشوری كوردستان بكردایه و ئه‌وه‌ی پێویستبووایه بكرایه، ئه‌م هێرشانه‌ی ئێستا نه‌ده‌بوون. هه‌ر بۆیه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامدراون حكومه‌ته‌كانی باشوری كوردستان و و عێراق به‌رپرسیارێتییان هه‌یه. به‌ڵام بێ هه‌ڵوێست مانه‌وه و به‌م جۆره بوونه هاوبه‌شی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك. به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی باشوری كوردستان كه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵوێست بگرنه‌به‌ر و ئه‌و به‌رپرسیارێتیه جێبه‌جێ بكه‌ن.
بێ گومان گه‌لی كوردستانی وڵاتپارێز خاوه‌نداری له شه‌هیدان و تێكۆشانی شه‌هیدان ده‌كات و ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی كۆلۆنیالیستی پاكتاوكه‌ر پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. له‌سه‌ر ناوی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد، له‌كه‌سایه‌تی هاوڕێ سوهه‌یل خورشید عه‌زیز و ئهبوزێید عه‌بدوڵا عوبێددا ئێمه جارێكی تر شه‌هیدانی دیموكراسی و شۆڕش هه‌ر هه‌موویان به بیر ده‌هێنینه‌وه و به‌ڵێن دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه تێكۆشانی ئه‌وان بگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن".
ژ.ت / هـ. ب