كۆمپانیای ده‌داش ٥٠ كرێكاری لە رحا له‌ كار ده‌ركرد

كۆمپانیای دابه‌شكردنی كاره‌بای دیجله‌، ٥٠ كرێكار كه‌ به‌هۆی خراپی هه‌لومه‌رجی كاركردن، مانیان گرتبوو، له‌كار ده‌ركرد.

له‌ ٦ شار كه‌ تێیدا كۆمپانیانی دابه‌شكردنی كاره‌بای دیجله‌ (ده‌داش) كارده‌كات، كرێكاران به‌ هۆی خراپی هه‌لومه‌رجی كاركردن، له‌ ٢١ی ته‌مووزه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر مانیان گرت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ له‌كاتی چوون بۆسه‌ر كاره‌كانیان لانیكه‌م ٥٠ كرێكار، ده‌ركراون. ئه‌و كرێكارانه‌، كه‌ سه‌رله‌به‌یانی چوونه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای شاره‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌یوبیه‌ی ڕحا، به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی له‌كاره‌كانیان ده‌ركراون، ڕێگه‌یان پێنه‌داون بچنه‌ نێو بیناكه‌.

ئه‌و كرێكارانه‌ كه‌ به‌ كورته‌نامه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كار ده‌كراون، له‌به‌رده‌م دامه‌زراوه‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌.

ژ.ن