کۆنگرەی گەل: ٤٦ هەمین ساڵی پەکەکە، دەرفەتی پێشکەوتنی مەزن دەڕەخسێنیت

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و گوتی: "٤٦ هەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە دەکرێت لە هەموو ڕووییەکەوە پێشکەوتنی مەزن بئافرێنێت".

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆزکرد، بانگەوازی کرد بۆ بەشداری لە هەڵمەتی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

ڕاگەیاندارەوەکەی کۆنگرەی گەل بەم جۆرەیە:

"45ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو ئەندامانی پەکەکە و پاژک لە هەموو گۆڕەپانەکان، لە بنەماڵەی هەڤاڵە شەهیدەکان، لە گەلانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە مرۆڤایەتی پێشکەوتووخواز و خوازیاری دیموکراسی و ئازادی، پیرۆز بێت.

شەهیدانی پارتەکەمان کە خاوەنی سەرەکی هەموو ئەو دەستکەوتانەیە کە بە باجی قورس و قارەمانێتی بەدەستهاتوون، بە خۆشەویستی و ڕێز و سوپاسەوە یاد دەکەینەوە. بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە ئامانجەکانیان بەدی دەهێنین.

پەکەکە لەدایکبوونی ئازادییە لە کوردستان. پێش پەکەکە، ڕاستی گەلێک هەبوو کە لە هەموو شۆڕشێکدا شکستی هێنابوو، هیوای لەدەستدابوو، تەسلیم بووبوو، بە دەستەواژەی "کوردستانی خەیاڵی لێرە شاراوەتەوە" وەک گۆڕستانێک پێناسە کرابوو. تێکۆشانی مەزنی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی، لەڕێگەی پەکەکەوە، ڕێگری لە قڕکردن کرد.

پەکەکە بەرهەمی ڕێبەر ئاپۆیە. بۆ گەلێک کە هەبوونی زەوتکرابوو، لە ڕاستی خۆی دابڕابوو، پەکەکە بوو بە داستانی ژیانەوە و گەڕانەوە بۆ ژیانێکی ئازاد. بۆیە پەکەکە ژیانەوەی کوردی ئازادە.

پەکەکە ڕاستی مێژووی کوردستانی لەسەرئەو  بناغەیە داڕشتەوە، کە هێزە سەروەرەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و سیستەمی قڕکەر شێواندبوویان. بە بەرخۆدانی خۆی متمانەی بۆ گەل گەڕاندەوە. بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار شۆڕشی جڤاکی دیموکراتیکی لەسەر بناغەی ئازادی ژنان ئافراند.

تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بە پێشەنگایەتی پەکەکە پێشکەوتنی زۆری لە هەرێمەکەدا ئافراند. هێزە سەروەرەکان ئەم پێشکەوتنەیان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆیان دەبینی، بۆیە پلانی پیلانگێڕی نێونەتەوەییان لەدژی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ کرد و بەم شێوەیە دەیانویست ڕێگە لەم قۆناغە بگرن.

هێزە هەژموونخوازەکان نێونەتەوەییەکان لەڕێگەی بەدیلگرتنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە لە زیندانی ئیمراڵی دەیانویست لەو قۆناغەدا ئەنجامێک بەدەست بهێنن. بەڵام هێزە هەژموونخوازەکان لەم بابەتەدا هەڵە بوون.

ڕێبەر ئاپۆ، لەدژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، کە پلانی سەد ساڵەی قڕکردنیان لە دژی کورد جێبەجێ کرد، بە پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراسی ئەڵتەرناتیڤ تێکۆشانی ژیانی ئازادی بە گەردوونی کرد و پلانەکانی سیستەمی سەروەری بێ ئەنجام هێشتەوە.

سەرەتا ژنان و گەنجان، هەموو هێزە ئازادیخوازەکانی جیهان، بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، خاوەندارێتی لە پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک دەکەن کە پشت دەبەستێت بە ئازادی ژن.

لەم قۆناغەدا کە لە ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەداین، دۆستانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو گۆشەکانی جیهان هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"یان دەستپێکرد. ئەم هەڵمەتە هەنگاو بە هەنگاو مەزن و بڵاو دەبێتەوە.

سیاسەتی نکۆڵی و پاکتاوی سەد ساڵە، سیستەمی دەوڵەتی تورکی لە هەموو لایەکەوە گەیاندە داڕمان و هەڵوەشانەوە. سیستەمی دەوڵەتی ستەمکار و قڕکەر و تاکپەرست، چیتر ناتوانێت لەڕێگەی پشتبەستن بە سیاسەتی بەرژەوەندی و ململانێ هەرێمی و نێونەتەوەییەکان، بەردەوام بێت.

ڕێبازی شەڕی سیستەمی دەوڵەتی فاشیستی کە لەسەر بناغەی قڕکردنی کورد دامەزراوە، لەلایەن گەریلاوە بێ کاریگەر کرا. دەوڵەت لە سیاسەتی شەڕدا گیری خواردووە. سیستەم لە ناو قەیرانی ئابووری و داڕماندایە. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەیەوێت بە سیاسەتی شەڕی تایبەت درێژە بە دەسەڵاتەکەی بدات. بەڵام ترس بە کەڵکی مردن نایەت، هەرچییەک بکەن، ناتوانن پێش لەم هەڵوەشانەوەیە بگرن.

لە دیوی تێکۆشانی ئێمەوە، ساڵی ٤٦هەمینی تێکۆشانی پەکەکە لە هەموو لایەکەوە دەرفەتی پێشکەوتنی مەزن دەڕەخسێنێت. لەم قۆناغەدا پێویستە هەڵمەتی ئازادیی دۆستانمان بەهێزتر بکەین و بە هەموو هێزمانەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشین.

ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە واتای داڕمانی سیاسەتەکانی قڕکردنی کورد و دەستپێکی قۆناغی چارەسەری دیموکراتیکە. بۆیە پێویستە لە هەموو گۆڕەپانێکدا بە پێی ڕەهەندەکانی نەتەوەی دیموکراتیک بنیاتنانی جڤاکی بەدی بهێنین و پارادایمی ئازادی جێبەجێ بکەین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە بناغە بگرین.

لەسەر ئەم بناغەیە جەژنی ٤٥ هەمینی پەکەکە، لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هەڤاڵانی چیا و زیندان و هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان، لە گەلی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو هاوڕێ ئەنتەرناسیۆنالیستەکان پیرۆز دەکەین. لە ساڵی ٤٦ هەمیندا، هیوای سەرکەوتنی مەزن دەخوازین".