نامیلکەی 'کاروانێک لە وشە ئازادەکان' چاپ و بڵاوکرایەوە
کتێبی "کاروانێک لە وشە ئازادەکان" بۆ یادی شەهید کاروان هەورام چاپ و بڵاوکرایەوە.
کتێبی "کاروانێک لە وشە ئازادەکان" بۆ یادی شەهید کاروان هەورام چاپ و بڵاوکرایەوە.
شەهید کاروان هەورام گەریلا و شۆڕشگێڕێکی گەلەکەمان بوو، هەروەها سەرنووسەری بەشی فارسی ئاژانسەکەمان بوو، لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ بەهۆی نەخۆشیەوە شەهید بوو.
بۆ یادی شەهید کاروان کە لە دڵی هەموو دۆست و هەڤاڵەکانی و هەموو ئەوانەی دەیانناسی،نامیلکەیەک بە ناوی "کاروانێک لە وشە ئازادەکان" لە لایەن کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکەوە ماوەیەک بوو ئامادە کرا بوو، چاپ و بڵاو کرایەوە.
لە نامیلکەکەدا، لێدوان، نوسین، یادەوەری و هەڵسەنگاندنی تایبەت بە ژیان، تێکۆشان، هەڤاڵیەتی، شۆڕشگێڕی و ڕەنجەکانی شەهید کاروان هەورام لەخۆدەگرێت، هەروەها بەشێکی دیکەی ئەم نامیلکەیە تایبەت کراوە بە ئەلبومی وێنەکانی شەهید کاروان.
ئێوەش دەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکەوە کتێبەکە وەربگرن.