لە ٢٤ تمووزی ساڵی ١٩٢٣ لە پەیمانێکدا لە نێوان وڵاتانی براوەی جەنگی جیهانی یەکەم ودەوڵەتی تورکیا پەیمان لۆزان بەسترا لەسەر بنەمای ئەو پەیامانە خاکی کورستان دابەش کرا بەسەر چوار دەوڵەت نەتەوە، گەلی کورد بە پێی ناوەڕۆکی ئەو پەیمانە ١٠٠ ساڵە هەوڵی کۆمەڵکوژکردن و لە ناوبردنی دەدرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کورد سەد ساڵە بەرخودان دەکات بۆ مانەوە.
دەربارەی ناوەڕۆک، پاشخانەکانی لۆزان و چۆنیەتی وڵامدانەوەی ئەو پەیمانە کوێستان ئەکرەم، فەرەج ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد، بەتایبەتیش تێشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنان بۆ داهاتوو.
ناوبراو سەرەتا قسەکانی بەم شێوە دەست پێکرد:" سەد ساڵ لەمەوبەر کاتێک پەیمانامەی لۆزان هاتە ئاراوە ئەوە وایکرد ڕەشبینیەک باڵ بەسەر کوردا بكێشێت، چونکە بە داخەوە ئەو پەیمانە بۆیە هۆکاری پارچە کردنی کوردستان بەسەر ئیران، عێراق، تورکیا و سوریا. هەرچەندە بە پەیمانی ئاشتی ناسرا، بەڵام لە ڕاستیدا ناوەڕۆکی ئەو پەیمانە کۆمەڵکوژی و قڕکردنی کوردی لەخۆگرتبوو. ئامانجێکی تری ئەو پەیمانە ئەوەبوو کە ناسەقامگیری بکەنە ناو ئەو چوار دەوڵتەوە و هەمیشە لە ناو کێشەدا بژین و کوردیش ببێتە قوربانی ئەو ناسەقامگیریە، بەڵام ئەوەی جێی خۆشحاڵیە ئامانجی یەکەمیان پێک نەهات کە تواندنەوەی گەلی کورد بوو، بەڵکوو کورد بەرنگاری کردوە و مایەوە."
"کورد بەهۆی مێژووە دێرنیەکەی توانی خۆی بهڵێتەوە"
دەربارەی هۆکاری مانەوەی گەلی کورد وێرای هەموو هەوڵەکان بۆ لە ناوبردنی ئەو گەلە ئەندامەکەی کەنەکە وتی:" هۆکاری مانەوەی کورد بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە کورد مێژووێکی پتەوی هەیە و گەلی ڕەسنی ناوەچەکەیە خاوەنی شارستانیەتی ڕاستەقینە هەرێمەکەیە، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن کلتور و زمانێکی بە هێزین، لە پاڵ ئەوانەش گەلی کورد لە هەر چاوار پارچەی کوردستان بەرنگاری هەموو کۆمەڵکوژی و شەڕە دەروونی و سیاسی کانی دەوڵەتان بۆیە بۆ پاراستنی نەتەوەکەی خۆی."
بە تێکۆشان و هەوڵەکانی خۆی کورد توانی خۆی بپارێزێت بەڵام کورد نەگەیشتە هەموو ئەو هیواو ئاوەتەکانی خۆی بە تایبەتی کیانێکی کوردی، ئەمەش فاکتەری هەرێمی و نێودەوڵەتی لە پشتە کە ڕێگر بوون لە کیانی کوردی وێرای هەموو ئەو ناکۆکیانەی لەنێو خۆی ماڵی کوردیش هەیە، هەموو ئەوانە بوونە بەربەست بۆ ئەوەی گەلی کورد بە تەوای پەیامانی لۆزان تێک بشكێنێت.
دەبێت ئێمە ئەزموون لەو سەد ساڵە وەربگرین کە بەهۆی پەیمانی لۆزان هینایانە سەر گەلی کورد لە ئیستادا کاتی ئەوە هاتوە پارتە سیاسیەکان پێداچوونەوە بە سیاسەتی خۆیان بکەن چونکە ئەگەر سیاسەتێکی یەکگرتوو هاوبەشمان نەبێت لە داهاتوو سیاسەتی لۆزان درێژەی دەبێت لەسە کوردان بۆ ئەو مەبەستە کاتی ئەوە هاتووە بە یەکێتی و یەکگرتوویی ڕوو بەڕووی پەیامانی لۆزان ببینەوە، بە تایبەتی ژنان ئەرکی گرینگیان لەسەر شانە بۆ ئەم یەکێتی و یەکرێزە وەک چۆن ژنان بوونە پێشەنگی تێکشکاندنی چەتەکانی داعش دەبێت بۆ یەکخستنی نێو ماڵی کوردیش پێشنگایەتی بکەن.
هـ . ب