لە ١٠ ناوجەی وان لە دژی قەیوم راگەیەندراوی هاوبەش بڵاوکرایەوە
لە ١٠ ناوچەی وان لە دژی زەوتکردنی ئیرادە و دانانی قەیوم راگەیەندراوی هاوبەش خوێندرایەوە. لە راگەیەندراوەکەدا لە دژی قەیوم داوای فراوانترکردنی تێکۆشان کرا.
لە ١٠ ناوچەی وان لە دژی زەوتکردنی ئیرادە و دانانی قەیوم راگەیەندراوی هاوبەش خوێندرایەوە. لە راگەیەندراوەکەدا لە دژی قەیوم داوای فراوانترکردنی تێکۆشان کرا.
لە دژی زەوتکردنی شارەوانییەکانی گەورەشاری مێردین، ئێلیح و خەلفەتی و دانانی قەیوم بە پێشەنگایەتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) و پارتی هەڕێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە ناوچەکانی ئەردیش، قەلقەلی، ئەلباک، سەرای، مکس، پایزئاوا، ئەباخ، وەستان، شاخ و بێگریی وان راگەیەندراوی هاوبەش بڵاوکرایەوە.
'تێکۆشان بەردەوام دەبێت'
لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکاندا ئەوە خرایەڕوو کە قەیوم بەفەرمی نەناسینی ئیرادەی گەلی کوردە. هاوکات بەڕێوەبەرانی رێکخستنەکانی دەم پارتی لەوناوچانە بەشداری کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکان بوون لە وتەکانیاندا پەیامی بوگوڕترکردنی تێکۆشان لە دژی سەپاندنی قەیوم و زەوتکردنی ئیرادەیان دووپاتکردەوە و ئەوەیان خستەڕوو کە بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.