لە دێرسیم ٦ کەس دەستگیرکران

لەکاتی خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک بۆ پشتیوانی دایکانی شەممە، پۆلیس شەش کەسی دەستگیرکرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە دێرسیم، هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی سەید ڕەزا، ڕاگەیاندراوێک بخوێنێتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە دایکانی شەممە کە ویستیان بچنە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای و هەفتانە دەستگیر دەکرێن. پۆلیس لەڕێگەی هێز و زرێ‌پۆشەوە ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی لە گۆڕەپانی سەید ڕەزا گەمارۆدا. بە پاساوی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە شارەکەدا، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ئەو کەسانەی ویستیان ڕاگەیاندراوەکە بخوێننەوە.

لە ئەنجامدا شەش کەس دەستگیرکران، لەنێویاندا هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لقی دێرسیم، گورباز سۆڵمەز.