لە کەرکوک پێشمەرگەیەک سەڕبڕا و دووانی دیکەش چارەنووسیان نادیارە

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە هێرشێکدا کە گومان لەداعش دەکرێت، پێشمەرگەیەک شەهید دەکرێت و دووانی دیکەش بێ سەروشوێنن.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فورات لە کەرکوک رایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک ماتۆڕسوار کە گومان دەکرێت سەر بە داعش بووبن لە کەرکوک هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر شەقامی پشتێنەی کەرکوک کە بە حه‌ولێكه‌ ناسراوە لە دیوی گەرەکی په‌نجا عه‌لی.

بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێرمان، له‌ ئه‌نجامی هێرشەکەدا، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ناوی (عه‌لی عه‌بدوڵڵا) له‌دایكبووی ١٩٨٣، شه‌هید بووە  و تەرمەکەی بە سه‌ربڕاوی دۆزراوەتەوە.

لەهەمان کاتدا دوو پێشمەرگەی دیکە ڕفێنراون و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە، یەکێک لە پێشمەرگە ڕفێندراوەکان ناوی ئارام هادی ڕەشیدە.

ف.ق