ساڵح ئۆزبەک کە لە ساڵانی ١٩٩٠ سەردەستەیی "تابوری بروسکان"ی کردووە، ساڵی ٢٠١٤ کە براکەی بە ناوی یەحیا ئۆزبەک بووە ئەنجومەنی گوند، بە پشتیوانی دەوڵەت دەستی بەسەر ماڵ و موڵک لە گوندی کۆنالگایدا گرت. سکاڵا و ناڕەزایەتیەکانی گوندنشینان بەرمابەر ئۆزبەک لە لایەن قائیمقامیەت و والیگەرییەوە رەتدەکرێنەوە.
لە گوندی کۆنالگای کە جەردەوانەکان چەندین ساڵە بە زۆرەملێ هەموو تاوانێک دەکەن، ئێستاش چاویان بڕیوەتە لەوەڕگەکانی ئالاندەشت کە گوندنشینان ساڵانێکی زۆر کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری تێدا دەکەن. جەردەوانەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو شوێنە موڵکی حکومەتە ئەمەش بۆ ئەوەی بۆ خۆیان بەمەبەستی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەکاری بهێنن. جەردەوانەکان دەیانەوێت لە رێگەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو زەویە و کردنی بە موڵکی دەوڵەت پاداشت وەربگرن.
'ئێمە دەستبەرداری ئالاندەشت نابین'
ئەو گوندنشینانەی بەرامبەر بڕیارەکە دەوەستنەوە وەک 'لایەنگری رێکخراو' تۆممەتبار دەکرێن. بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە گوندنشینانەوە وەرگیراون، لە ماوەکانی رابردوودا گوندنشینان بانگهێشتی لێپرسینەوە کراون.
گوندنشینان بەمەبەستی گەیاندنی سکاڵا سەردانی سەرجان ساکاریا قائیمقامی شاخیان کردووە، بەڵام ناوبراو پێی وتوون، ئەو شوێنە موڵکی دەوڵەتەوە و هی ئێوە نییە. بەم نزیکانە دەیکەینە شوێنێکی گشتی". بەم جۆرەش دەرکەوت کە قائیمقام پشتی جەردەوانەکان دەگرێت.
ئەو گوندنشینانەی لە سەر بابەتەکە قسەمان لەگەڵدا کردن وتیان زەویەکانمان دەستی بەسەردا دەگیرێت. باسیان لەوەشکرد کە جەردەوانەکان دەمێکەیە چاویان بڕیوەتە لەوەڕگەکانی ئالاندەشت، بەڵام تا سەر خۆڕاگری دەکەن و گوندەکەیان چۆڵ ناکەن.
هـ . ب