لە سلۆپی پرسەی جەماوەری بۆ گەریلای یەژاستار شیلان باکشی بەڕێوە چوو
لە شاری سلۆپی سەردانێکی جەماوەری بۆ بنەماڵەی گەریلای یەژا ستار شیلان باکشی بەڕێوەچوو.
لە شاری سلۆپی سەردانێکی جەماوەری بۆ بنەماڵەی گەریلای یەژا ستار شیلان باکشی بەڕێوەچوو.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بڵاویکردەوە، شیلان باکشی (چاڤڕێ گەلهات) گەریلای یەژاستار لە ڕووداوێکدا لە ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی مەتینا شەهید بووە. بنەماڵەی گەریلا شیلان باکشی لە ناوچەی سلۆپی شڕناخ مەراسیمی پرسەیان دانا و بەشێوەی جەماوەری پرسەکە بەڕێوەدەچێت.
ئەندامانی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری، یەکێتی، پشتیوانی و هاوکاریی بنەماڵەی ئەو کەسانەی کەسوکاریان لەدەستداو(مەبیا دەر)، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (هەدەپ)، دایکان لە ئەنجومەنی ئاشتی و بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) و هاوسەرۆکی شارەوانی سلۆپی لە گەڵ زۆرکەس سەردانی پرسەکەیان کرد.
هاوسەرۆکی دەبەپەی ناوچەکە ئەمین ئۆزەک لە سەردانەکەدا قسەی کرد و وتی:"بارێکی گەورە لەسەر شانی هەموومانە. ئێمە لەسەر ڕێبازی شەهیدان دەڕۆین. پێویستە هەمووان ئەم بارە هەڵبگرن."
بنەماڵەی باکشی ڕایانگەیاند، گەلهات ڕۆڵەی کوردستانە و سەرەخۆشیان لە هەموو گەلی کورد کرد.