لە ئامەد ٤٦٨ رێکخراوی پیشەیی و مەدەنی داوای چارەسەرکردنی پرسی کوردیان کرد
لەئامەد ٤٦٨ یەکێتی و رێکخراوی پیشەیی و مەدەنی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە تیایدا داوای چارەسەرییەکی هەمیشەییان بۆ پرسی کورد کرد.
لەئامەد ٤٦٨ یەکێتی و رێکخراوی پیشەیی و مەدەنی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە تیایدا داوای چارەسەرییەکی هەمیشەییان بۆ پرسی کورد کرد.
لە گردبونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسان و پەرلەمانتارانی هەدەپە تیایدا بەشداربوون یەکێتی و ڕێکخراوە پیشەیی و مەدەنیەکان بەبۆنەی ١ی ئەیلول کە بە ڕۆژی جیهانی ئاشتی دیاریکراوە گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیادا بە ڕاگەیەندراوێک داوای دەستپێکردنی ئاشتی هەمیشەییان کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گرنگترین هۆکاری کێشەکانی تورکیا تێکچوونی بواری یاسا و دێموکراسی و مافەکانی مرۆڤ سوربوونە لەسەر چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: ئەم پێداگرییە و وەڵام نەدانەوەی داخوازییە کۆمەڵایەتییەکانی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانی تورکیا و تێگەیشتنی و سیاسەتی ئەمنی، دوورن لە زەمینەسازی بۆ چارەسەری دیموکراتی.
ئاماژە بەوەشدەکات، سیاسەتی هەڵوەشانەوە دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی ژیان و ذەشڵێت: ئەمەش وادەکات وڵات زیاتر لە یاسا و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ دووربکەوێتەوە و بە تێچووی قورسی ئابووری بژی، لەگەڵ ئەوەی کێشەی کورد لەسەر زەمینەی ئاشتی و دیموکراسی چارەسەر دەبێت، داوا لە هەموو ئەکتەران و دینامیکە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دەکات کە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی ژینگەیەکی کەم ناکۆکی دروست بکەن.
ف.ق