لە ئێلیح و خەلفەتی بەرخۆدان بەردەوامە

چالاکییەکانی بەرخۆدان لە ئێلیح و خەلفەتی دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لەلایەن قەیومەکانەوە بەردەوامە. لە چالاکییەکاندا ڕاگەیەندرا هەتا قەیومەکان دەنێرینەوە تێکۆشان بەردەوام دەبێت.

لە مێردین و ئێلیح و خەلفەتی کە شارەوانییەکانیان لەلایەن قەیومەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بەرخۆدانی گەل بەردەوامە. لە ڕۆژی ٩هەمی چالاکییەکاندا گەلی ئێلیح لە گۆڕەپانی باسنە کۆبووەوە. کەسکین بایندر هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پەرلەمانتارانی دەم پارتی، چالاکانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و زۆرێک لە هاوڵاتیان بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە چالاکییەکەدا بەردەوام دروشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە. لە گۆڕەپانی باسنە ئیشکگریی بەردەوامە.

نوێنەرانی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان سەردانی بەرخۆدانی خەلفەتیان کرد

لە ناوچەی خەلفەتیی شاری ڕحا بەرخۆدان لە ٩هەمین ڕۆژیدایە. گەلی خەلفەتییە کە لە بەردەم شارەوانی گەمارۆدراوەکەیان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان، لە لایەن بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و لایەنەکانی دیکەوە سەردانیان کرا و هاوسەرۆکی دەم پارتی سەمسور حسێن جۆشکون لە چالاکیەکەدا بەبیری هێنایەوە کە گەلی خەلفەتی لە٣١ی ئاداردا ئیرادەی خۆیان نیشان دا و ڕایگەیاند کە ئەوان قەیوم قبوڵ ناکەن. هەتا قەیومەکانیان نەکشێنەوە بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.

جێی ئاماژەیە چالاکیی ئیشکگریی گەلی شارەکە بەردەوامە.