لە ئۆپەراسیۆنێک دژی داعش لە کەرکوک: دوو چەتە دەستگیرکران

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر داعش لە کەرکوک، دوو چەتە دەستگیرکران و ڕاگەیاندراوە کە هەر دوو چەتەکە دەستیان لە زۆربەی هێرشەکانی ناوچەکەدا هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە:"هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر بە هاوکاری هێزەکانی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک و هێزی فەرماندەیی مغاویری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە.

ڕاگەیەندراوە کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا دوو چەتەی داعش دەستگیرکراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، یەکەم چەتە بەناوی ج،س،ز. لە ساڵی ١٩٩٣ لە شارۆچکەی ڕەشاد لەدایک بووە، بەشداری خولی پەروەردەی سەربازی و فکری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە. هەروەها لە بەشی سەربازیی ئەو ڕێکخراوەدا کاری کردووە و بەشداری زۆر چالاکی تیرۆریستی کردووە لە ناوچەکەدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، چەتەی دووەم بە ناوی ئە،ک،ز. ساڵی ٢٠٠٣لە شارۆچکەی ڕەشاد لەدایک بووە، لە تەمەنێکی گەنجیدا چووەتە ناو ڕیزەکانی داعشەوە.