كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په)، بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا)، به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ی وان موراد سارساچ، موعه‌زه‌ز ئورهان، نوێنه‌رانی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و سه‌دان كه‌س ویستیان له ٢٧ی گوڵان به‌شداری له مه‌راسیمی ته‌رمی سیاسه‌تمه‌داری كورد محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بی بكه‌ن كه له سلێمانی هه‌رێمی فیدراڵی كوردستان تیرۆركرابوو. به‌ڵام رێگه نه‌درا به‌شداری مه‌راسیمه‌كه بكه‌ن. ته‌رمی چه‌له‌بی له ژێر گه‌مارۆ و هێرش به‌خاكسپێردرابوو. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی چه‌له‌بیش له نێویاندا، داواكاری گشتیی كۆماری وان له باره‌ی ٢٢ كه‌س كه به‌شدارییان له مه‌راسیمی ته‌رمه‌كه‌دا كردبوو لێپێچینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه.
رێكخستنی هه‌ده‌په‌ی وان په‌یوه‌ست به لێپرسینه‌وه‌كه كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی لقی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤان (ئیهه‌ده)ی وان سازكرد و ژماره‌یه‌كی زۆریش ئاماده‌بوون.
له گۆڕستان ئاسته‌نگییان سازكرد، دواتریش هێرشیان كرد
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی وان فیكره‌ت دۆغان باسی له‌وه‌كرد كه پۆلیسه‌كان به بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێكی یاسایی نیشان بده‌ن به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌یانهێشت كه‌س به‌شداری له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمه‌كه‌ی چه‌له‌بیدا بكات و به‌م جۆره دووا: " بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێكی یاسایی بخه‌نه‌ڕوو، نه‌یانهێشت نه ئێمه و نه ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه بچنه ناو گۆڕستانه‌وه. دوای كاروباری به‌خاكسپاردن ئێمه سواری ئۆتۆمبێله‌كانمان بووین و به‌ره‌و ماڵه‌وه چووین. به‌ڵام رێگه‌یان لێگرتین و به ئاوی سارد و بۆمبی فرمێسكرێژ هێرشیان كرده سه‌رمان".
له‌باره‌ی ٢٢ كه‌سه‌وه لێپرسینه‌وه ده‌ستیپێكرد
دۆغان وتی، "له بری ئه‌وه‌ی بكوژانی چه‌له‌بی بدۆزنه‌وه، باوكی چه‌له‌بی، برای ئه‌و و هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و به‌ده‌په‌ش له نێویاندا، له باره‌ی ٢٢ كه‌سه‌وه لێپرسینه‌وه ده‌ستپێكراوه".
دۆغان باسی له‌وه‌كرد كه ده‌وڵه‌ت "یاسای دوژمنداری" جێبه‌جێ ده‌كات.
هـ . ب