له‌ شاخی جودی ١٢ چالاكی ئه‌نجامدرا.. ١١ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران

هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به‌ پێشه‌نگایه‌تی هێزه‌كانی یه‌ژاستار گورزی قورس له‌ سوپاتی تورك ده‌وه‌شێنن و له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١٢ چالاكی ئه‌نجامدران و ١١ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران و دوو سه‌ربازیش بریندار بوون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی به‌ پێشه‌نگایه‌تی هێزه‌كانی یه‌ژاستار به‌ وه‌ره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ و به‌ ڕۆحی گیانبازی ئاپۆیی گورزی قورس له‌ سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌وه‌شێنن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو، ١٢ چالاكی ئه‌نجامدران و به‌گشتی ١١ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران و دوو سه‌ربازیش بریندار بوون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی داگیركه‌ران ئه‌م زانیارییانه‌ خراوه‌ته‌ڕوو:

له‌هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ:

٢٧ی تەمووز کاتژمێر ٠٦:٤٠ لە دژی داگیرکەران کە لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی له‌ جموجۆڵدا بوون، بە چەکی قورس چالاکییەک ئه‌نجامدرا. له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ داگیرکەرێک سزا درا، دوو داگیرکەریش بریندار بوون.

٢٧ی تەمووز کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس داگیرکەران كرانه‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا ٢ داگیرکەر سزا دران. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە به‌ڕێوه‌چوو.

٢٧ی تەمووز کاتژمێر ٠٩:٤٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، به‌ چالاكی نیشانشكێنی داگیرکەران كرانه‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا داگیرکەرێك سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئه‌نجامدرا.

٢٧ی تەموز کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس له‌ داگیركه‌ران درا و داگیرکەرێك سزا درا.

٢٧ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٥٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک داگیركه‌ران كرانه‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا  ٢ داگیرکەر سزا دران.

 ٢٧ی تەمووز کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەک لە دژی داگیرکەران كه‌ له‌هه‌وڵدا بوون له‌ گۆڕه‌پانی شاخی جودی جێگیر ببن، چالاكییه‌كی نیشانشكێنی ئه‌نجامدرا و داگیرکەرێك سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئه‌نجامدرا.

٢٧ی تەمووز کاتژمێر ١٩:٠٥ به‌ چەکی قورس ئه‌و داگیرکەرانه‌ی كه‌ هه‌وڵیان ده‌دا له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی جێگیر بن كرانه‌ ئامانج. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزا دران. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

٢٨ی تەمووز لە نێوان کاتژمێر ٠٢:١٥ بۆ ٠٣:٣٠ هێزەکانمان له‌ یەژاستار بە چەکی قورس ٥ جار له‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كان هاتنه‌ده‌ست، كه‌ هەوڵیان دەدا هێزەکانیان لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی جێگیر بکەن.

ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی شه‌هید ئاشكرا بوو

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕۆژی ٢٤ی ته‌مووزدا ڕامانگه‌یاند، كه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كمان پچراوه‌. ده‌ركه‌وت هاوڕێمان به‌رخۆدان فارقین ڕۆژی ١٩ی ته‌مووزی ٢٠٢٣، له‌ گۆڕه‌پانی شاخی ئۆرتێ-ی مه‌تینا شه‌هید بووه‌. جه‌نگاوه‌ری ئازای پارته‌كه‌مان، هاوڕێمان به‌رخۆدان له‌سه‌ره‌تای هێرشی داگیركاری بۆسه‌ر هه‌رێمی مه‌تینا، به‌ گیانبازییه‌كی گه‌وه‌ره‌وه‌ به‌شداری سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخۆدانی كرد. له‌ زۆرێك له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی مه‌تینا له‌ دژی داگیركه‌ران چالاكی ئه‌نجامدا، بێ یه‌ك و دوو به‌شداری هه‌موو چالاكییه‌كی ده‌كرد و به‌ هه‌ڵوێستێكی به‌نرخه‌وه‌ ئه‌ركی پێشه‌نگایه‌تی ڕاده‌په‌ڕاند.

سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی وه‌ڵاتپارێزی هاوڕێمان به‌رخۆدان و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستانمان ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆمان كه‌ ئامانجی ڕێبه‌رایه‌تی ئازاد و كوردستانی ئازادی هاوڕێمان به‌رخۆدان به‌دی بهێنین.

زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێمان به‌رخۆدان فارقین به‌مجۆره‌یه‌:

ناسناو: به‌رخۆدان فارقین

ناو وپاشناو: سه‌ردار مه‌چین

شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د

دایك و باوك: هیدایه‌ت -عارف

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٩ی ته‌مووزی ٢٠٢٣/ مه‌تینا

هێرشه‌ داگیركارییه‌كان

هێرشەکانی سوپای توركی داگیرکەر بە چه‌كی قەدەغەکراو،

٢٨ی تەمووز کاتژمێر ٠٣:٢٠ له‌ گۆڕه‌پانی شاخی ئێف ئێم له‌ هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، سەنگەرەکانمان جارێك به‌ چه‌كی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای توركی داگیرکەر

٢٨ی تەمووزدا گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی له‌ هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ جارێک لە لایەن فڕۆکەی شه‌ڕه‌وه‌ بۆردومان کرا.

٢٧ و ٢٨ی تەمووز گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی له‌ هه‌رێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، جارێک بە هه‌لیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا.

هه‌رێمه‌كانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و زاپ تۆپباران كران.

ژ.ن