له شه‌نگال یادی دایكه ئه‌رزان كرایه‌وه
ته‌ڤگه‌ری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ)، دایكه ئه‌رزان، ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه‌وه‌ی به‌ته‌نیا له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ژیا و له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه له‌كاتی فه‌رمانی ٧٤ه‌مین دا كوژرا، به‌بیر هێنایه‌وه.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ)، دایكه ئه‌رزان، ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه‌وه‌ی به‌ته‌نیا له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ژیا و له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه له‌كاتی فه‌رمانی ٧٤ه‌مین دا كوژرا، به‌بیر هێنایه‌وه.
دایكه ئه‌رزان كه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی به دایه پیره ناسرابوو، پێش فه‌رمانكه به‌ته‌نیا له‌ماڵه‌كه‌یدا له‌سه‌ر ڕێگای نێوان شارۆچكه‌ی سنونێ و كۆمه‌ڵگه‌ی دوگرێ ده‌ژیا. دایكه ئه‌رزان له‌كاتی فه‌رمانی ٧٤ه‌مین دا، له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه كوژرا. وه‌ك ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی فه‌رمانه‌كه، كوشتنی ئه‌و دایكه كه به‌ته‌نیا ده‌ژیا، ئازارێكی گه‌وره‌ی خسته‌نێو دڵ و رۆحی گه‌لی ئێزدی. كوشتنی دایه پیره ڕاده‌ی دڕنده‌یی چه‌ته‌كانی داعش نیشان ده‌دات.
ساڵانه ته‌ڤگه‌ری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ)، له‌به‌رده‌م ماڵی دایه پیره یادی ده‌كاته‌وه و له كه‌سایه‌تی ئه‌ودا به‌ڵێنی توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو ژنانی ئێزدی ده‌دات.
ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌ندامانی تاژێ له‌به‌رده‌م ماڵی دایه پیره كۆبوونه‌وه و به خوێندنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك یادیان كرده‌وه، لای خۆییه‌وه ریهام حچۆ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تاژێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی خوێنده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا له‌كه‌سایه‌تی دایه پیره هه‌موو شه‌هیدانی فه‌رمان و ئه‌وانه‌شی له پێناو ئازادكردنی شه‌نگال گیانیان به‌خشیوه به‌بیر هێنرایه‌وه و تێیدا هاتووه، "دایكه ئه‌رزان بۆ هه‌موو ژنانی شه‌نگال هێمایه‌ك بوو. كاتێك چه‌ته‌كانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر شه‌نگال، به‌بێ جیاوازی هه‌مووان، ژن، منداڵ، پیر و گه‌نجیان كرده ئامانج و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوشتیانن. كوشتنی ئه‌و كه‌سانه تۆڕه‌یی داعش به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی خسته‌ڕوو. دایه ئه‌رزان تاكۆتایی به جلوبه‌رگ و كلتووری ئێزدی ژیا، به‌هۆی كلتووره‌كه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه كرایه ئامانج و كوژرا.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی ئه‌و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر ژنان كراوه، ئێمه وه‌ك تاژێ تا كۆتایی له تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌ست له دوژمن ناپارێزین. تاكۆتایی شوێنپێی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌گرینه‌به‌ر و خاوه‌نداریان لێده‌كه‌ین.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "له كوژرانی هه‌زاران كه‌سی وه‌ك دایه پیره نه‌ته‌نیا چه‌ته‌كانی داعش، به‌ڵكو ئه‌و هێزانه‌ی به‌ر له فه‌رمان له‌شه‌نگال بوون و له‌كاتی فه‌رمانه‌كه هه‌ڵاتن و بوونه هۆكاری ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه، به‌رپرسیارن.
دواتر دروشمه‌كانی "شه‌هید نامرن"، "نه‌مان بۆ خیانه‌ت و ناپاكی" و "بژی به‌رخۆدانی شه‌نگال" وترایه‌وه.
ژ.ن