له شڕنه‌خ دوو كه‌س ده‌ستگیر كران
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی باسای سه‌ر به شڕنه‌خ له باكووری كوردستان، له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان، ٢ كه‌س ده‌ستگیر كران.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی باسای سه‌ر به شڕنه‌خ له باكووری كوردستان، له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان، ٢ كه‌س ده‌ستگیر كران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی تورك، له گوندی بانای سه‌ر به ناوچه‌ی باسای له پارێزگای شڕنه‌خ، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ماڵ.
هه‌ر به پێی ئه‌و زانیارییانه، له ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان، هه‌ریه‌ك له ڕه‌سوڵ كایا و عه‌بدوڵا ئه‌كین ده‌ستگیر كراون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ فه‌رمانده‌یی جه‌نده‌رمه‌ی شاره‌كه.
ژ.ن