مەبیادەر سەردانی بنەماڵەی ئارسلانی کرد
مەبیادەر سەردانی بنەماڵەی هاکان ئەرسلان کرد کە تەرمەکەی لەناو گوێنیەکدا رادەستی باوکی کرایەوە.
مەبیادەر سەردانی بنەماڵەی هاکان ئەرسلان کرد کە تەرمەکەی لەناو گوێنیەکدا رادەستی باوکی کرایەوە.
تەرمی هاکان ئەرسلان کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە ناحیەی سوری ئامەد شەهید بوو، لە ئەنجامی خەباتی ٦ ساڵەی بنەماڵەکەی، ڕۆژی ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە گوێنیەکدا رادەستی باوکی کرایەوە. وێنەی باوکی هاکان ئەرسەلان کاتێک لە دادگای ئامەد دەهاتە دەرەوە، تاوەکو ئێستاش لە رۆژەڤدایە.
کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کەسانەی کە لە لانەکی شارستانیدا ونبوون (MEBYA-DER)، سەردانی پرسەی ئەرسلانیان کرد لە گوندی چاوڕەشی ناوچەی قەرەیازی ئەرزەڕۆم.
شێخموس قەرەداغ، هاوسەرۆکی مەبیادەر، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئارسلان کرد و ڕایگەیاند، ئەو دڕندەییەی کە ئەو بنەماڵەیە ڕووبەڕووی بووەتەوە، دەرئەنجامی سیاسەتە فاشیستییەکانی دەوڵەتی تورکە لە دژی کورد.
ئێمە ئەم سیاسەتانە قبوڵ ناکەین
قەرەداغ ئاماژەی بەوەکرد کە هاکان ئارسلان ٦ ساڵ لەمەوبەر لە سوری ئامەد شەهیدکرا و وتی: "ئەو بنەماڵەیە ماوەیەکی زۆرە بۆ تەرمی کوڕەکەیان خەبات دەکەن". چەند رۆژێك لەمەوبەر تەرمەكە لەناو گوێنیەکدا رادەستی خێزانەکە كرایەوە. ئێمە ئەم سیاسەتە دژ بە بەهاکانمان قبوڵ ناکەین. ئەمە یەکەم جار نییە و دواجاریش نابێت. چونکە لە ساڵی ٢٠٢٠ پرسەی عەگید ئیپەک و لە ساڵی ٢٠٢١ تەرمی مەزڵوم ئەرسلان و چەند مانگێک دواتر تەرمی زیندان یەنیە بە کارگۆ ڕەوانەی بنەماڵەکانیان کرایەوە. ئەمڕۆش تەرمی هاکان ئەرسلان لەنێو گوێنیەکدا رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە
ئێمە خێزانەکانمان بە تەنیا جێ ناهێڵین
قەرەداغ ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو سیاسەتانە دڕندانەن و وتی: "ساڵانێکە گەل بۆ پرسە و سەرەخۆشی سەردانی بنەماڵەکە دەکەن. چونکە هێشتا تەرمەکەیان نەبینیبوو. رادەستکردنی تەرمی کوڕەکەیان بەم شێوەیە بۆ ئەوەبوو کە دەیانویست خێزانەکە زیاتر توڕە بکەن، ئازارەکانیان زیاتر بکەن. ئێمە هەرگیز بنەماڵەکانمان بە تەنیا نەهێشتووەتەوە و بەتەنها جێیان ناهێڵین. هەمیشە لەگەڵ بنەماڵەی ئەرسلان بووین. هەر لە سەرەتای پرۆسەکەوە پێکەوە خەباتمان کرد. بۆیە دەزانین چۆن هەڕەشە لە خێزانەکان دەکەن، چۆن هێرش دەکەنە سەریان.
ف.ق