زیندانیکراوی نەخۆش محەمەد ئەمین ئۆزکان (تەمەن ٨٤ ساڵ)، کە بەدەست نەخۆشییەکی ترسناکەوە دەناڵێنێت، پاش ٢٧ ساڵ زیندان ئازادکرا، ئەوەش پاش راپۆرتی پزیشکی یاسایی (ATK) "چیتر ناتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە"، بەمەش گەڕایەوە ماڵەوە لەلایەن خێزانەکەیەوە پێشوازی لێ کرا، پاشان لە ماڵەکەی خۆی قسەی بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا کرد.
دەوڵەتی تورک هەرچییەک بکات ناتوانێت ڕێگە لەم تێکۆشانە بگرێت
ئۆزکان ڕایگەیاند بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە، بیستنی لاواز بووە: "ئەمڕۆ تێکۆشانمان کرد و بەڵێنەکەمان بردەسەر، باجەکەی بەلامەوە گرنگ نییە، تا مردن بەرخۆدان دەکەین. زیندان توند و سەختە، هاوڕێیانمان لەوێ تێکۆشانێکی مەزن دەکەن، هەرچییەک بڵێم ناتوانم وەسفی ئەم تێکۆشانە بکەم. هاوشێوەی دەرەوە، سەپاندن لەنێو زیندانیش هەیە. بنکەیەک لە زیندان دامەزراوە، جیهان ناتوانیت هەڵیوەشێنێتەوە. دەوڵەتی تورک هەرچییەک بکات، ناتوانێت ڕێگە لەم تێکۆشانە بگرێت".
ئۆزکان ڕایگەیاند پاش سێ مانگی تر، ماوەی زیندانییەکەی دەگەیشتە ٢٨ ساڵ و گوتی: "هەموو بارە گرانەکە لەسەر شانی گەلی کوردمان بوو، لەمە هۆشیار دەبین. ئەم گەلە تا ئەمڕۆ بەرخۆدان دەکات. هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم".