نۆ گەنجی دیکە بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون
نۆ گەنجی دیکە بە خوێندنەوەی راگەیەندراوێک بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا کرد و داوای خوڵقاندنی جیهانێکی شایستەیان کرد.
نۆ گەنجی دیکە بە خوێندنەوەی راگەیەندراوێک بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا کرد و داوای خوڵقاندنی جیهانێکی شایستەیان کرد.
٩ گەنجی دیکە بە راگەیەندراوێک بەشداربوونی خۆیان لە رێزەکانی پەکەکەدا راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەی ئەو گەنجانەدا هاتووە، "رێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی خۆیدا لە دژی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و ئەقڵیەتە چەپەڵ و نائەخلاقیەکەی ئەو سیستمە، رێگەی بونیادنانی ژیانی ئازاد، یەکسان و ئەخلاقی بە ئێمە نیشانداوە.
گەنجان رایانگەیاند، کە ژیانی ئازاد لە چیاکان شێوازی ژیانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و وتیان، "گەریلاکانی ئازادی ئەمڕۆ بە گیانبازی و تێکۆشانی رۆحی ئاپۆیی لەناو تێکۆشانی شۆڕشگێڕی بەرەوپێش دەچن".
گەنجان ئەوەشیان خستەڕوو، کە گەریلاکانی ئازادی ٤٥ەمین ساڵیادی خۆیان بە لێدانی گورز لە فاشیزمی دەوڵەتی تورک پیرۆز کرد و راشیانگەیاند، "بەم رۆح و هەڵوێستەوە ئێمە پێمان ناوەتەوە ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە و ئێمە وەک گەنجان رایدەگەیەنین کە هاتووینەتە ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان".
گەنجان ئەوەشیان خستەڕوو کە دەیانەوێت تۆڵەی شەش گەنج بکەنەوە کە ٢ ساڵ بەر لەئێستا لە کۆبانێ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی فاشیستی قڕکەردا شەهیدبوون و وتین، "ئێمە تۆڵەی ئەو هاوڕێیانە دەکەینەوە و ئاوات و خەونەکانیان دەهێنینەدی و ناهێڵین چەکەکانیان لەسەر زەوی بمێنێتەوە".
لە کۆتاییشدا گەنجان رایانگەیاند، کە ئەوان لەگەڵ هاوڕێ گەریلاکانیان شان بە شان لە چیا ئازادەکان ژیانێکی ئازاد و ئەخلاقی بەڕێوەدەبەن و وتیان، "ئێمە خۆمان لە فەلسەفەی بیردۆزی رێبەر ئاپۆدا قووڵتر دەکەینەوە و لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان زیاتر دەبینە یارمەتیدەر بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو ئەندێشانە".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیاندا گەنجان داوایان لەسەرجەم گەنجان کردووە کە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن و رایانگەیاندووە، "وەرن ژیانێکی راستەقینە بژین و جیهانێکی شایستە بنیادبنێن".
هـ . ب