ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل پیرۆزبایی له‌ گه‌ریلاكان كرد

نه‌په‌گه‌ ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی پیرۆز كرد كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس و هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا به‌شدارن و رایگه‌یاند، "ئێمه‌ سڵاو له‌ هه‌موو فه‌رمانده‌ و شه‌ڕڤانه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ گیانی ئاپۆیی شه‌ڕ ده‌كه‌ن".

فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه‌) په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌و گه‌ریلا و فه‌رماندانه‌ كرد كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس و هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا به‌شدارن.

فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ رایگه‌یاند، "سوپای توركی داگیركه‌ر و پاكتاوكه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا هێرشی پاكتاوكاری ده‌ستپێكردبوو، ئه‌و هێرشه‌ داگیركارییانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌رخودانی مێژوویی كه‌ هێزه‌كانی گه‌ریلامان به‌ گیانێكی فیدای نیشانیاندا، نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی خۆیان. سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر تاكتیكه‌ داهێنه‌رانه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هێزه‌كانی گه‌ریلامان، كه‌وتووه‌ته‌ دۆخێكی خراپه‌وه‌. سوپای تورك له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی كه‌ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان ده‌یكه‌ن، ناتوانێت خۆی بپارێزێت و سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕدا چه‌كی كیمیایی و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی هاوچه‌رخ به‌كارده‌هێنێت، رووبه‌ڕووی به‌رخودانی گه‌ریلا قاره‌مانه‌كانمان بووه‌ته‌وه‌ و گورزی قورسی به‌رده‌كه‌وێت. له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕدا هێزه‌كانی گه‌ریلامان به‌ جێبه‌جێكردنی تاكتیك ته‌نگیان به‌ سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌ڵچنیوه‌ و گوزی دژوار له‌ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ده‌ن.

له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ ٢٦ی گلاندا له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێی ئه‌یاله‌تی ئاڤاشین سوپای تورك هه‌وڵیدابوو بكه‌وێته‌ ناو تونێله‌كانی شه‌ڕه‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌كانمان به‌ سابوتاژ به‌ توندی له‌ هێزه‌كانی داگیركه‌رانی سوپای توركیان داوه‌. له‌وێ چه‌كێكی ئێم پی تی ٥٥ی دوژمن ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. له‌ هه‌مان كاتدا له‌ ٢٨ی گوڵان سه‌ربازانی سه‌ر به‌ سوپای توركی داگیركه‌ر ویستیان بكه‌ونه‌ ناو تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید به‌رخودانی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین له‌ ئه‌یاله‌تی زاپ، هێزه‌كانمان سه‌ره‌تا به‌ توندی به‌ سابوتاژ له‌ داگیركه‌رانیانداوه‌ و دواتر وه‌ك هه‌وره‌بروسكه‌ چوونه‌ سه‌ر دوژمن و سزایان داون. له‌وێ له‌سه‌ر دوژمن ٢ چه‌كی ئێم پی تی، ده‌مانچه‌یه‌ك و زۆر كه‌رسته‌ی سه‌ربازی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا. ئه‌و چالاكییه‌ به‌ پێشه‌نگایه‌تی هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان ئه‌نجامدراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی دوژمن ویستوویه‌تی ته‌رمه‌كانی خۆی بباته‌وه‌ هێزه‌كانمان به‌ شێوه‌یه‌كی رێكخراو و به‌ تاكتیكی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ دوژمنیان داوه‌. له‌و چالاكیانه‌دا گورزی قورس به‌ر دوژمن كه‌وتووه‌ و دوژمن مردوو و برینداری زۆری هه‌بوو.

له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودیشدا له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا له‌ دژی سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌ندێك زنجیره‌ چالاكی ئه‌نجامدران. ٢٧ی گوڵانی ٢٠٢٢ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی جودی، تیمی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هید ئاریانا باران له‌ هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی وه‌شاند كه‌ ده‌یوست سه‌ربازه‌كانی له‌سه‌ر شاخی شه‌هید له‌شكه‌ر دابه‌زینێت، هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ گورزی قورسی به‌ركه‌وت و نه‌یتوانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ قه‌ره‌قۆڵی شاخه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانی ناوی كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و له‌ناوچوو. ئه‌و چالاكییه‌ هێزی جێبه‌جێكردنی تاكتیكی هێزه‌ فیداییه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رجسته‌ خسته‌ به‌رچاو. له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی خستنه‌خواره‌وه‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكی له‌لایه‌ن هێزه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه‌، نیشانی دوژمنیدا كه‌ سه‌رباری هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیاكه‌شی به‌رامبه‌ر به‌ هێزه‌كانمان بێچاره‌ بووه‌.

له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێی هه‌رێمی ئاڤاشین، له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاهینی هه‌رێمی زاپ، هه‌روه‌ها له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی به‌ تاكتیكی داهێنه‌رانه‌ی گه‌ریلا پڕۆفیشناڵه‌كان چالاكی ئه‌نجامدرا. ئێمه‌ هه‌موو هاوڕێیانی فه‌ررمانده‌ و شه‌ڕڤانان كه‌ له‌و چالاكیانه‌دا رۆڵ و ماندوبوونیان هه‌بووه‌، به‌ هۆی پێرفیرمانسی سه‌ركه‌وتووانه‌ و سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ پیرۆز ده‌كه‌ین. هه‌موو فه‌رمانده‌ و شه‌ڕڤانان كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌ گیانی فیدایی ئاپۆیی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و تێده‌كۆشن سڵاو ده‌كه‌ین، بڕوامان وایه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌ده‌ستده‌هێنن و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆده‌خوازین".

هـ . ب