ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل"نه‌په‌گه" بۆ فه‌رماندار و شه‌رڤانانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل په‌یامێكی بڵاكرده‌وه.
له‌په‌یامه‌كه‌ی نه‌په‌گه‌دا ئه‌م خاڵانه خرابوونه روو:
له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆدا تێكۆشانی ئازادی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای رێپێوانی په‌نجا ساڵه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له‌قۆناخێكی پڕ گرنگدایه. به‌تایبه‌تی ئه‌مڕۆكه به‌رخۆدانی رێبه‌ر ئاپۆ له‌ئیمرالی و گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر به‌سیاسه‌ت و هێرشی داگیركه‌ر و قڕكه‌ری رژێمی ئاكه‌په ـ مه‌هه‌په گه‌یشتووه‌ته لووتكه‌یه‌كی پڕ گرنگ.
له‌م حه‌وت ساڵه‌ی تێپه‌ڕبوودا، ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ریلا ته‌سفیه بكات، شۆڕشی رۆژئاوا یا باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ناو ببات هه‌وڵیاندا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پاشه‌كشێ به‌رێبه‌ر ئاپۆ بكه‌ن. هه‌وڵێكی زۆریان دا. بێگۆمان هه‌م گۆشه‌گیری و دابڕانیان له‌ئیمراڵی و له‌سه‌ر گه‌ل قوڵتر كرده‌وه. له‌سه‌ر سیاسه‌تی دیموكراتیكی كورد و سیاسه‌تی دیموكراتیكی چه‌پگه‌ری توركیا، له‌هه‌مانكاتدا بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازادیخواز و گه‌نجانی كوردستان زه‌خت و گۆشاری پڕ به‌رفراوان سه‌پاند. له‌و ساڵانه‌ی تێپه‌ڕ بوون له‌سه‌ر هه‌موو دینامیكی گه‌لی كوردستان زه‌خت و گۆشاری فاشیست و شه‌ڕی تایبه‌ت و ده‌روونی پڕ به‌رفراوانیان به‌رێوه برد، به‌ڵام بهئهساسی و هه‌ره زێده له‌سه‌ر ئیمرالی و گه‌ریلا، له‌سه‌ر شۆڕشی رۆژئاوا، له‌سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا راوه‌سته‌یان كرد. یا به‌شێوه‌یه‌كی تر هه‌ره زێده ئیمرالی و گه‌ریلا و رۆژئاوایان كرده ئامانج. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌تی تورك چی لهتۆانای دا بوو به‌كارهێنا، به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێنا. بۆ ئه‌وه‌ش ئێستاكه شۆڕش له‌به‌رامبه‌ر به قڕكه‌ر و فاشیستی ده‌وڵه‌تی تورك گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی پڕگرنگ.
شه‌ڕی جیهانی سێیه‌مین ده‌توانێت به‌رفراوانتر ببێ
هه‌ركه‌س ده‌زانێت كه پرسی كوردستان، نه ته‌نیا پرسێكی هه‌رێمیه، بابه‌ت و پرسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه. هه‌م له‌كاتی عۆسمانیهكاندا، هه‌میش له‌قۆناخی سه‌رۆككۆماری توركیا، هه‌میشه هه‌وڵیانداوه پرسی كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نێك له‌هێزه ده‌ره‌كیه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. یا خۆد بۆ كێشه‌ی كورد"پرسی كورد"هێزه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان به‌ته‌نیا كوردستانیان داگیرنهكردوه. به‌پشتیوانی هێزه ههژهمۆنپارێزه داگیركه‌ره‌كان، باڵاده‌ستی خۆیانیان سه‌پاندوه. به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌میشه ره‌وشی ژئۆستراتیژی توركیای كردۆته بابه‌تێكی كڕین و فرۆشتن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له‌نێوان هێزه ههژهمۆنپارێزهكانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات یاری كڕین و فرۆشتنی كردوه و ویستوویه‌تی له‌هه‌ردوو لایان هاوكاری وه‌ربگرێت. به‌شێوه‌یه‌كی تریش ویستوویه‌تی لهلایهكیان پشتیوانیه‌كی به‌هێز وه‌ربگرێت و به‌وشێوه‌یه‌ش په‌لاماری بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان بدات و زیاتر به‌و شێوه‌یه ئه‌نجامیان به‌ده‌ستخستووه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆكه شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م له‌ئارادایه. ناوه‌نده‌كه‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه، به‌ڵام له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین بنبهستبوونێك پێكهاتووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌ئێستادا شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا پهلیكێشاوه. شه‌ڕی ناتۆ و روسیا له‌سه‌ر جۆگرافیای ئۆكرانیا پێشكه‌وت. شه‌ڕی ئۆكرانیا، شه‌ڕی جیهانی سێیه‌مینی ده‌ربازی قۆناخێكی نوێ كرد‌و ده‌زانرێت كه شه‌ڕ نزیكه‌ی حه‌وت مانگه به‌رده‌وامه و هه‌رچی ده‌چێت، شه‌ڕه‌كه مه‌ترسیدارتر ده‌بێت. ره‌نگه ئه‌و ناكۆكی و ره‌وشه له‌نێوان هێزه هێزه ههژهمۆنپارێزهكانی جیهاندا به‌ره‌و ئاسیای دوور پهڵبهاوێژێت. پاسیڤیك و له‌وێدا ناكۆكی و ململانێیه‌كان زیاتر په‌ره بستێنێت. یا خۆد ره‌نگه ئه‌مڕۆكه شه‌ڕی جیهانی سێیه‌مین به‌رفراوانتر ببێت و ئه‌م شه‌ڕه ئاشكرا نیشان ده‌دات و خۆی له‌خۆیدا هه‌ركه‌س له‌ئێستادا خۆیان بۆ شه‌ڕێكی وه‌ها ئاماده ده‌كه‌ن.
روسیا پێشتر وه‌ها پێشبینی ده‌كرد كه بتوانێت به‌ته‌واوه‌تی ئۆكرانیا داگیر بكات و وه‌ها پێگه‌ی خۆی له‌به‌رامبه‌ر به‌ناتۆ به‌هێز بكات. به‌ڵام ئه‌و پێشبینیه‌ی ئه‌وان هه‌ڵه و ناڕاست ده‌ركه‌وت. چونكه ناتۆش له‌وێدا ئاماده‌كاری خۆی كردبوو. بۆ ئه‌وه‌ش پلانی روسیا له‌قۆناخی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. روسیا له‌به‌رامبه‌ر به‌و ره‌وشه پلانی خۆی گۆڕیووه و هه‌وڵده‌دا ستراتیژیه‌تێكی نوێ ئه‌ساس بگرێت. هه‌رچی چوو ده‌ستی له‌گرتنی هه‌موو روسیا به‌ردا و له‌شوینی ئه‌وه ویستی له‌نزیك سنوره‌كانی خۆیه‌وه هه‌رێمه‌كانی دۆنتێسك و لۆهانسك بگرێ و وه‌ها ئۆكرانیا سنوردار بكات و وه‌ها وڵامی هێزه‌كانی ناتۆش بداته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌ناوه‌وه‌ی ئۆكرانیا هه‌ندێكی پێشره‌وی كرد، به‌ڵام هێزه‌كانی ناتۆش به‌شێوازێكی پڕ به‌رفراوان گه‌مارویان له‌سه‌ر روسیا دانا. له‌هه‌مانكاتدا ئه‌رته‌شی ئۆكرانیا بهجهنگاوهرانی فیدایی و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م"نوێ و هاوچه‌رخ" پشتگیری ئه‌رته‌شی ئۆكرانیایان كرد. به‌و شێوه‌یه ئۆكرانیا له‌گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا پێشكه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و ئێدی رێگه‌یان له‌پێشڕه‌وی روسیا گرت. ته‌نانه‌ت له‌م ماوانه‌ی دواییدا شه‌ڕی پێچه‌وانه و دژبه‌ریش له‌لایه‌ن ئۆكرانیا پێشكه‌وت.
دیاره ناتۆ له‌مانگه‌كانی رابردوو ئاماده‌كاریه‌كی مه‌زنی لهئۆكرانیادا كردبوو. رێوه‌به‌ری روسیا و پووتین ئه‌و ره‌وشیان زوو هه‌ست پێ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی پێش به‌هێرشی پێچه‌وانه له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه بگرێت، بڕیاریان گرت به‌رێگه‌ی رێفراندۆمێك ئه‌و هه‌رێمانه‌یان به‌ده‌ستخستووه، په‌یوه‌ست بكه‌ن به‌روسیاوه. یا خۆد بكه‌نه به‌شێك له‌خاكی روسیا. هه‌رچه‌نده زۆر لایه‌ن ئه‌و ریفراندۆمه‌یان قه‌بوڵ نه‌كرد، به‌ڵام روسیا به‌و ریفراندۆمه ویستی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی خۆی بپارێزێت و ئه‌گه‌ریش هێرشی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن له‌لایه‌ن ناتۆوه و به‌ده‌ستی ئه‌رته‌شی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌رێمانه‌ش پێشبكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی روسیا بتوانێت بڵێیت"هێرش كراوه‌ته سهرخاكهكهم و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم خاكه‌كه‌م بپارێزم، مافی به‌كارهێنانی چه‌كم هه‌یه". یا خۆد مافی به‌كارهێنانی چه‌كی ئهتۆمیشم هه‌یه. خۆی له‌خۆیدا روسیا ماوه‌یه‌كه ده‌یه‌وێت به‌چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ڕه‌شه له‌ناتۆ بكات و گۆشاری بخاته سه‌ر. ئه‌مه‌ش بهئهساسی بۆ ئه‌وه‌یه كه هێرشی پێچه‌وانه له‌به‌رامبه‌ر به‌خۆی راوهستێنێت. ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌بێت كه له‌نێوان لایه‌نه‌كان ناكۆكیه‌كان زیاتر قوڵ ده‌بێته‌وه. بهئهساسی گهماروهكان له‌سه‌ر روسیا وه‌كو ده‌یانوویست كاریگه‌ری له‌سه‌ر روسیا درۆست نه‌كرد. بۆیه‌ش ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌ی سه‌ربازی هێرشێكی به‌رفراوان له‌سه‌ر روسیا پێكبهێنن. روسیاش هه‌ستی به‌وه كرد و له‌به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌ش رێ و شوێنێكی وه‌های گرتووه‌ته به‌ر. ئه‌وه چه‌نده به‌ئه‌نجام بێ، ئه‌وا رۆژانێ دا بێ ره‌وشه‌كه روون و زه‌لال بكات.
ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت لهههردوولایهن قازانج بكات
ئێستا ئه‌وه نیشان ده‌دات كه له‌نێوان هێزه‌كاندا ناكۆكیه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندوه و ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ر دوولایه‌ندا یاری بكات. هه‌م ئه‌ندامی ناتۆیه و هه‌میش له‌گه‌ڵ روسیا له‌په‌یوه‌ندییه. ئه‌و خۆی به‌شداری گه‌ماروی سه‌ر روسیا نابێت، ده‌یه‌وێت له‌وه قازانج بكات و تا ئێستاش قازانجی كردوه. به‌و ره‌نگه ده‌یه‌وێت به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان له‌روسیا پشتیوانی وه‌رگرێت. ته‌نانه‌ت رژێمی ئاكه‌په ـ مه‌هه‌په ده‌یه‌وێـت به‌پشتگیری روسیا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن بچێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتن قازانج بكات. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانیش قوڵ بوویه‌وه و په‌ره‌ی سه‌ند، ئێدی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیش ده‌گاته بن به‌ست. یا ده‌بێت به‌ناچاری ته‌نیا ده‌ست بهلایهنێكیانهوه بگرێت. بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك كه هه‌میشه پشتی به‌هه‌ردوو لا ده‌به‌ست و له‌نێوان هه‌ردوولایه‌ندا یاری ده‌كرد و وه‌ها له‌به‌رامبه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان خۆی سه‌ركه‌وتوو نیشانده‌دا، ئه‌مڕۆ رووبه‌رووی بنبه‌ستێك بووه‌ته‌وه. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت له‌ده‌ره‌وه به‌و شێوه‌یه ئه‌نجام به‌ده‌ست بخات. به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته ئێدی ته‌نگه‌تاو بووه.
لهههرێمهكهشدا كاتێك ئیخوان و للمسلمین"برای مۆسڵمان" بوونه ده‌سه‌ڵاتدار، له‌رژێمی ئاكه‌په ـ مه‌هه‌په‌دا سه‌رله‌خۆ چوونێك"كه‌یفخۆشی"یه‌ك درۆست بوو. ئه‌وانیش ووتیان؛ ئه‌وا ئێمه ده‌توانین به‌پشتیوانی ئیخوان و للمسلمین و به‌به‌كارهێنانی چه‌ته‌كانی ئه‌لقاعیده و به‌ره‌ی نۆسره و داعش یا به رێگه‌ی چه‌ته‌كانی رێبازی سه‌له‌فیه‌تی ئیسلامی رادیكاڵ، ده‌توانین بهزیهنیهتی عۆسمانی نوێ له‌سه‌ر هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناوین باڵاده‌ست ببین و هه‌میش به‌و شێوازه ده‌توانین بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستانیش له‌ناو ببه‌ین.
له‌كوردستان خۆی له‌خۆیدا دۆژمن ده‌یه‌وێت رێبازی كوردی هاوكار"نۆكه‌ر"به‌رێكخستن بكات، جاشه‌كان له‌هه‌ر شوینێك به‌رێكخستن بكات و جارێكی تر سیخۆرتی و جاشایه‌تی پێشبخات. ئێستاكه دۆژمن ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورددا به‌رێبازی سیخۆرتی"به‌كرێگیراویه‌تی" پێشبخات و وه‌ها كۆمه‌ڵگه خراپ بكات. له‌هه‌ندێ شوێن وه‌كو باشوری كوردستان، رۆژئاوای كوردستان به‌كرێگیراویه‌تی ده‌خاته جووڵه و هه‌وڵده‌دات ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و شوێنانه بێ واتا بكات. به‌تایبه‌تی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دۆژمن كارێكی زۆر ده‌كات. یا له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت و ده‌روونی هه‌م پرۆپاگه‌نده و درۆ بڵاوده‌كاته‌وه و هه‌میش له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌تایبه‌تی كوڕان و كچانی كورد ده‌كاته ئامانج. ژنی كوردی كردۆته ئامانج. وه‌ها به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر، به‌كاری له‌شفرۆشی، ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگه بڕزێنێت و به‌تایبه‌تی گه‌نجان و ژنانی كورد بڕزێنێت و گه‌نجانی كورد له‌رێ به‌ده‌ر بكات و نه‌بنه جه‌نگاوه‌ری گه‌لی خۆیان و تێكۆشه‌ری ئازادی. له‌پاش ئه‌و كرده‌وانه‌ش به‌كرێگیراویه‌تی پێشده‌خات. خۆی له‌خۆیدا له‌سیسته‌می جاشایهتیشدا نوێ بوونی پێشخستووه.
ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و هیزه كوردانه‌ی له‌گه‌ڵی هاوپه‌یمانیان به‌ستووه ته‌سفیه بكات
دۆژمن له‌باشوری كوردستان هه‌م سیخۆر"به‌كرێگیراو" پێشده‌خات و هه‌میش له‌وێدا له‌سه‌ر رێبازی كوردی هاوكار په‌ده‌كه هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستێت. هاوپه‌یمانیه‌كی شاراوه‌یان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌مان ته‌سفیه بكه‌ن و له‌باشوری كوردستان وه‌ده‌رمان بنێن. وه‌ها له‌نێوان ده‌وڵه‌تی تورك و په‌ده‌كه‌دا هاوكاریه‌ك له‌ئاستی باڵاده‌ست پێكهاتووه. ئه‌وه‌شیان وه‌كو رێككه‌وتنێك پێشخستووه، یا دۆژمن وه‌ها ده‌یه‌وێت دۆزی كوردان به‌ده‌ست كوردی نۆكه‌ر و به‌كرێگیراو تێكبدات. له‌م بابه‌ته‌دا هه‌موو هه‌ڤاڵان ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆكه هاوكاری په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركدا نه‌با، دۆژمن نه‌یده‌توانی ئه‌وه‌نده له‌باشوری كوردستان شه‌ڕ بكات. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌مڕۆكه ده‌توانێت چه‌كی كیمیایی جیاواز و قه‌ده‌غه‌كراو به‌كاربهێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پشتی بهپهدهكه به‌ستووه. چونكه په‌ده‌كه وه‌كو قه‌ڵغانێك پشتی ده‌وڵه‌تی توركی گرتووه و پشتی له‌هه‌موو رای گشتی و شاره‌زایان كردوه و رێگه‌یان لێده‌گرێت، نه رێگه ده‌دات بابه‌تی چه‌كی كیمیایی بكرێته رۆژه‌ڤی راگه‌یاندنه‌كان و نه رێگه ده‌دات به‌كه‌س لێكۆڵین له‌و بابه‌ته بكه‌ن. یا ئه‌وه‌ته له‌م بابه‌ته‌دا هاوبه‌شبوون و هاوكاریه‌كی دوولایه‌نه هه‌یه و دۆژمن ده‌یه‌وێت له‌كوردستان به‌هاوكاری رێبازی"هاوكار ـ به‌كرێگیراو"رێبازی كوردی ئازاد له‌ناو ببات و خۆی وه‌ها باڵاده‌ست بكات. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك به‌یانی، دووبه‌یانی له‌به‌رامبه‌ر به‌ئێمه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیان به‌ستووه، یا ئه‌و كورده به‌كرێگیراو و نۆكهرانهش ته‌سفیه ده‌كات. چونكه خۆی له‌خۆیدا ئه‌م نزیكبوونه‌وه له‌مێژووی توركاندا وه‌كو پاشخانێك دووباره ده‌بێته‌وه.
بڕیاری تهسفیهكردنیان له‌ساڵی ٢٠١٤دا وه‌رگرت
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك یه‌كه‌م جار له‌كۆبانێ به‌شكاندنی داعش زه‌برێكی مه‌زنی به‌ركه‌وت. خۆی له‌خۆیدا پاش ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتن كه داعش له‌كۆبانێ شكست بهێنێ، ده‌وڵه‌تی تورك پلانی دووهه‌مینیان له‌ناوخۆدا خسته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. ئه‌و پیلان چی بوو؟ پیلانی بهچۆكهێنان بوو. له ٣١ی ته‌شرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤دا بڕیاریان له‌سه‌ر ئه‌و پیلانه‌دا. ئه‌و كاته ئێدی تێگه‌یشتن كه داعش له‌كۆبانی سه‌رناكه‌وێت. ئه‌وان وه‌كو رێكارێك به‌خۆیانیان ووت، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ته‌كه‌مان به‌رێگه‌ی داعش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستنه‌هێنێت، ئه‌وا له‌ناوخۆدا تێكۆپێكیان ببه‌ین. به‌و حیسابه‌ی ستراتیژی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و پیلانه‌یان بۆ خۆیان داڕشت و له‌سه‌ری بڕیاریان دا. ئه‌وانه به‌و كرده‌وانه‌ی خۆیان، یا به‌و پیلانانه‌ی خۆیان بۆ بهچۆكدادان و گۆشاری فاشیستانه، به‌سیاسه‌تی قڕكردنی جه‌سته‌یی، سیاسی و چاندی ویستیان وه‌كو ساڵی ١٩٢٥ تا ١٩٤٠ هه‌موو سهرههڵدانهكانیان له‌باكوری كوردستان تێكیانشكاند و پاش سی ساڵان هیچ كه‌سێك باسی له بابه‌تی كورد و پرسی كوردی نه‌كرد، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورددا بێده‌نگی درۆست بوو، هیچ كه‌س خاوه‌نداری له‌خۆشی نه‌ده‌كرد و له‌كوردستانیش خاوه‌نداریان نه‌ده‌كرد. ده‌وڵه‌تی تورك و رژێمی ئاكه‌په ـ مه‌هه‌په ویستیان به‌و شێوه‌یه هه‌مان شت له‌كوردستان پێكبهێنن. یا خۆد وه‌ها بكه‌ن كه ئێدی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد ده‌ست له‌خۆ و لێگه‌ڕینی خۆی بۆ ئازادی به‌ربدات. گۆشارێكی وه‌ها وه‌كو گرتنی هاوسه‌رۆكی پارته یاسایه‌كان. هه‌موو هاوسه‌رۆكی شارهوانیهكانیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد و هه‌موو پێشه‌نگانی كۆمه‌ڵگه‌یان كرده ئامانج، ژماره‌یه‌كیان خسته زیندانه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌یان لهژمارهیهكیان كرد و وه‌هایان كرد كه هه‌ڵبێن و له‌هه‌مانكاتدا بۆ ته‌سلیم گرتن و ڕزاندن ئه‌شكه‌نجه‌یان له‌سه‌ر هه‌موو زیندانیه‌كان به‌كارهێنا و گۆشارێكی فاشیستانه‌یان پێشخست.
ئامانجیان به‌و بڕیارانه و به‌و هێرشانه‌ی له‌سه‌ر ئیمرالی و گه‌ریلا، له‌كۆمه‌ڵگه‌دا تهسلیمیت و بێدهنگیهك بخۆلقێنن. له‌وێدا ئه‌نجامیان بهدهستنهخست یا خۆد سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستنه‌هێنا. چونكه له‌ئیمرالی به‌شێوه‌یه‌كی پڕ به‌واتا، به‌رخۆدان و هه‌ڵوێستی رێبه‌ر ئاپۆ پێشكه‌وت. رێبه‌ر ئاپۆ له‌به‌رامبه‌ر به هه‌موو شێوه‌كانی هێرشی ده‌روونی به‌رخۆدانی كرد و ده‌كات. سیسته‌می ئیمرالیان به‌سه‌ر هه‌موو زیندانه‌كان پیاده كرد، به‌ڵام له‌هه‌موو زیندانه‌كان به‌رخۆدانی هه‌ڤاڵانمان پێشكه‌وت. له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پشتیوانی هێزه بیانیه‌كان ته‌كنه‌لۆجی هاوچه‌رخیان به‌ده‌ستخست و به‌و ته‌كنه‌لۆجیا مۆدیرنه، بهفرۆكهی بێ فرۆكه‌وان و هه‌ره دوایی به‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ویستیان له‌به‌رامبه‌ر به‌گه‌ریلا ئه‌نجام به‌ده‌ستبخه‌ن. له‌سایه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی ده‌رفه‌تی ئیستخباراتیان زۆر به‌هێز كرد، ته‌نانه‌ت له‌دوو ساڵه‌ی دوایی له‌هه‌رێمی پاراستنی مێدیا چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمایی و چه‌كی كیمیایی تاكتیكی، ترۆمۆباریك، بۆمبی فسفۆریشیان به‌كارهێنا تا ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه، ئه‌نجام بده‌ستبهێنن. به‌ڵام جارێكی تر نه‌یانتوانی ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هه‌ڵوێستی كوردانه‌وه گرێدراوه
ئه‌مڕۆكه له‌بواری سه‌ربازیشدا، له‌بواری سیاسیش‌دا خه‌باتی رێبه‌ر ئاپۆ به‌به‌هێزی به‌رده‌وام ده‌كات. نموونه‌ی هه‌ری به‌ربه‌چاو، ئێستا ده‌یانه‌وێت بهربهههڵبژاردنهوه بچن و هه‌ر كه‌سیش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ئه‌وا له‌هه‌ڵبژاردندا، گه‌لی كورد ده‌رخه‌ری ئه‌نجامه‌كان و ئه‌نجامه‌كان په‌یوه‌سته به‌كورده‌وه. له‌ئێستادا هێزی رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌ڵوێستی گه‌لی كورد له‌سیاسه‌تی توركیادا بووه‌ته كلید"ئه‌ساس". كام لایه‌ن ده‌ست پێ بكات ئه‌و لایه‌نه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت. له‌حاڵێكدا ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه بوو كه كۆمه‌ڵگه‌ی كورد وه‌كو ساڵانی حه‌فتاكان جارێكی تر بێ ئیراده بكه‌ن و ته‌سفیه‌ی بكه‌ن. ئامانج ئه‌وه بوو، به‌ڵام نه‌یانتوانی پێكیبهێنن. بۆچی؟ چۆنكه نه‌یانتوانی گه‌ریلا ته‌سفیه بكه‌ن، شۆڕشی رۆژئاوا ته‌سفیه بكه‌ن و هه‌ره گرنگیش نه‌یانتوانی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك ئاپۆدا بگۆڕن. له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته پیرۆزه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌زیندوویی هێشته‌وه و رۆحی كرد به‌به‌ریدا. جارێكی تر سیاسه‌تی كوردی دیموكراتیك و چه‌پگه‌ری توركیا خۆڕاگریان نواند. له‌هه‌ركه‌سێكدا باوه‌ڕبوون و هه‌ڵوێستێك له‌دژی سیاسه‌تی قڕكه‌ر و فاشیست به‌رخۆدانێكی پێشخست. ئه‌و به‌رخۆدانه بووه به‌رخۆدانێكی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیك بۆ ئه‌وه‌ش دۆژمن ئه‌نجامی بهدهستنهخست.
گه‌ڕانه‌وه بۆ سیاسه‌تی هه‌رێمی
بێگۆمان هه‌ڵوێستی دۆژمن نه‌گۆڕاوه و رانه‌وه‌ستاوه، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ههوڵدانهكانی خۆی به‌رده‌وام ده‌كات. ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و شكسته‌ی خۆی زۆبهزۆ قه‌بووڵ ناكات. رژێمی ئاكه‌په ـ مه‌هه‌په بنكه‌وتنی خۆی قه‌بوڵ ناكات و بۆ ئه‌وه‌ی پێش به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی بگرێت، ئێستاكه جارێكی تر له‌ئاستی جیهانیدا و له‌ناوخۆی وڵاتیشدا ده‌ستی بهههوڵدانێكی به‌رفراوان كردوه. پێش هه‌ر شتێك له‌و سیاسه‌ته‌ی كه پشت به سیاسه‌تی ئیخۆان و للمسلمین ببه‌ستێت و باڵاده‌ستی خۆی له‌هه‌رێمه‌كه پێشبخات بێ ئه‌نجام بوو. بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و سیاسه‌ته‌ی خۆی گۆڕیووه، بۆیه‌ش هه‌وڵیداوه كه په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل له‌هه‌رێمه پێشبخات. ئێدی ده‌ستیان له‌رێبازی ئیخۆان و للمسلمین ناوه‌ته لاوه. یاخۆد به‌شێوه‌یه‌كی تاكتیكی خستنه پیلانی دووههمینهوه. له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه"تفی خۆ جارێكی تر قووت بده‌ی". قسه‌كانی پێشوویان، كرده جنێۆ به ئه‌وه‌ی پێشوویاندا. هه‌موویان بۆ دواوه گه‌ڕانده‌وه و جارێكی تر سه‌ریان له‌به‌رامبه‌ر به ده‌م پێیه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیمارات و ئیسرائیل توانده‌وه. ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دۆژمنایه‌تی و خراپیانه‌ی له‌سوریا پێكیانهێنا، ئێستاكه ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌ددا دا‌نیشێت، هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌وه گه‌ڕ. ئه‌مه بۆچی وه‌ها بوو؟ بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر به‌شۆڕشی ئازادی كوردستان شكستی هێنا و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێنا. بۆ ئه‌وه‌ش له‌سیاسه‌تی خۆیدا تیپی"ی‌و"یا خۆد، گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌یان پێشخست.
جارێكی تر له‌ئاستی جیهانیدا ویستیان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆدا پشتیوانیان لێوه‌ربگرن. ته‌نانه‌ت ویستیان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ له‌ئیسپانیا به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر بابه‌تی به‌شداربوونی سۆید و فیله‌ندا له‌ناتۆ ویستیان شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان بخه‌نه لیستی تیرۆر. له‌وه‌شدا سه‌رنه‌كه‌وتن. به‌ڵام سۆز و به‌ڵێنی پشتیوانی گشتیان له‌ناتۆ وه‌رگرت. له‌وێشدا هه‌ڵهاتن و چوونه كۆبونه‌وه‌ی تاران و پاشانیش چوونه كۆبوونه‌وه‌ی شانگهای و له‌وێدا بانگه‌وازیان كرد و وتیان"ده‌بێت هه‌ر كه‌س له‌به‌رامبه‌ر به‌په‌كه‌كه هاوكارمان بێ" له‌وێشدا ویستیان سۆز و به‌ڵێنێك وه‌ربگرن. جارێكی تر روویان له‌كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان"ی‌و ئین"یان كرد. له‌وێشدا به‌ئاشكرا ناوی پارتی په‌كه‌كه‌یان هێنایه زمان و داوای هاوكاریان له‌هه‌ركه‌س كرد. خۆی له‌خۆیدا ئه‌و هه‌وڵدانه‌ی ته‌یب ئه‌ردۆغانیان وه‌كو هاوپه‌یمانی هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش راست بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر به‌رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ، له‌به‌رامبه‌ر به‌به‌رخۆدانی په‌كه‌كه و گه‌لی كوردستان سه‌ركه‌وتنی بهدهستبهێنابا، ئه‌وه‌نده هه‌وڵدانی ئه‌م ده‌رگا و ئه‌و ده‌رگای نه‌ده‌كرد. وه‌ها بانگه‌وازی له‌هه‌ركه‌س نه‌ده‌كرد"كا له‌به‌رامبه‌ر به‌په‌كه‌كه هاوكاریمان بكه‌ن". ئه‌و هه‌وڵدانه‌ی ئه‌وان له‌ئه‌نجامی شكستی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت. به‌ڵام ئێستاكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت شكسته‌كه‌یان ده‌رباز بكه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له‌ئێستا هه‌وڵدانێكی به‌رفراوان و نوێ له‌ئارادایه.
هه‌رچه‌نده سیاسه‌تی ئه‌وان له‌نێوان ئه‌و لایه‌نه‌ی یاریان ده‌كرد، گه‌یشتووه‌ته بن به‌ستیش، به‌ڵام ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت تا هه‌ڵبژاردن ئه‌و سیاسه‌ته‌ی خۆی به‌رێوه ببات و زیاتر پشت به‌روسیا ده‌به‌ستێت. یا خۆد هه‌وڵده‌دات پشتیوانی لهروسیاوه وه‌ربگرێت. ده‌یه‌وێت به‌پشتیوانی روسیا و به‌هاوكاری ماددی عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیمارات و قه‌ته‌ر له‌ئابوری توركیادا هه‌ندێك هه‌نگاوێك بهاوێژێت و له‌هه‌مانكاتدا روسیاش ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌رێ بكات تا له‌كاتی قۆناخی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هێرشی رۆژئاوای كوردستان بكات و وه‌ها هه‌وڵبدات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. به‌مشێوه‌یه ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت له‌سه‌ده‌مین ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزاندا و له‌سه‌د ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری توركدا سیاسه‌تی قڕكردن له‌سه‌ر كورستان بسه‌پێنێت و وه‌ها له‌م سه‌د ساڵه‌یه‌دا له‌به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد سه‌ركه‌وتنی خۆی راگهینێت و سیاسه‌تی قڕكردن به‌ته‌واوه‌تی باڵاده‌ست بكات.
قه‌یرانی سیسته‌م بوون له‌نێو ده‌وڵه‌تی توركدا زۆر جددییه
ئێستاكه ئه‌وه ره‌وشێكی جددییه. ئێمه ده‌مانه‌وێـت ئێمه ده‌زانین كه ئه‌و بنكهوتنهی ده‌وڵه‌تی تورك له‌به‌رامبه‌ر به‌تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی كوردستان، سیسته‌می ده‌وڵه‌تی توركی خستووه‌ته ناو قه‌یرانێكه‌وه. یا خۆد ناكۆكیه‌كی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و باوری قوڵ بوونی هه‌یه. ئاڵۆزیه‌كی به‌سیسته‌م بوون هه‌یه. چونكه هه‌موو داهاتی توركیا بۆ شه‌ڕ خه‌رج ده‌كرێت. له‌ئێستادا ئه‌مه زۆر نابێته رۆژه‌ڤی رای گشتی توركیاوه. چۆنكه ئۆپۆزسیۆن له نێو خۆدی سیسته‌مه‌كه‌دا پشتیوانی شه‌ڕ له‌به‌رامبه‌ر به‌ئێمه ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ش ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی سیسته‌میش ئه‌و راستیه له‌گه‌ڵ رای گشتی توركیا گفتوگۆ ناكه‌ن. ئه‌م حه‌قیقه‌ت و راستیه چییه؟ هه‌موو داهاتی توركیا له‌شه‌ڕدا خه‌رج كرد. وه‌هایه كه ئێدی ئابوری توركیا له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه. به‌فه‌رمی هه‌ڵاوسان گه‌یشتووه‌ته %٨٠. له‌راستیدا %١٠٠یشی ده‌رباز كردوه. ئێدی مرۆڤه‌كان برسیانه.
ئێستا ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت پاره له‌ده‌ره‌وه بگرێت. له‌ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان پاره وه‌ربگرێت و له‌گه‌ڵ روسیاشدا بازرگانی بكات، جارێكی تر گه‌شتیاری روسیا بێنه‌وه بۆ توركیا و ته‌نانه‌ت ره‌نگه پاره‌ش بداته روسیا تا له‌كاتی هێرشی سه‌ر رۆژئاوا روسیا هێرشه‌كه‌ی ئه‌رێ بكات. به‌شێوه‌یه‌كی كۆرت مه‌وداش بێت، هه‌ندێ له‌ئابوری توركیادا گه‌شه‌بوون پێكبێت. یا خۆد هه‌ندێ شیرینی به‌سه‌ر هه‌ندێ كه‌ساندا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی توركیادا بڵاو بكاته‌وه تا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی پێشبخات و په‌ره‌ی پێ‌بدا. یا خۆد شه‌پۆلی شۆڤینیزم به‌هێز بكات و وه‌ها له‌ژێر تۆز و دووكه‌ڵی شه‌ڕدا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن و له‌هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. پێشتر ده‌یوویست له‌شه‌ڕی به‌رامبه‌ر به ئێمه سه‌ربكه‌وێت و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌م له‌ئابوری، هه‌م له‌سیاسه‌تدا ره‌وشێكی ئه‌رێنی بۆ خۆی بخۆلقنێت و ئه‌و رۆحه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستیه په‌ره پێ بدات و وه‌ها له‌هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجام به‌ده‌ستبخات.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك له ساڵی ٢٠٢١ كاتێك هێرشی كرده سه‌ر گاره سه‌ربكه‌وتایه، له ٢٠٢١دا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی به‌ڕێوه‌ده‌برد. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌مساڵ له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه له هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا سه‌ربكه‌وتایه، ده‌ستدرێژیشی ده‌كرده سه‌ر رۆژئاواش و ده‌چووه ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا چه‌قی و سه‌رنه‌كه‌وت، نه‌یتوانی بچێته هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه. ئێستاش ده‌یه‌وێت به هاوكاری هێزه ده‌ره‌كیه‌كان و به شه‌ڕ له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان و به‌تایبه‌تی هێرش بۆ سه‌ر رۆژئاوا بچێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه. رژێمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په وابیرده‌كاته‌وه كه له هه‌ڵبژاردندا سه‌رده‌كه‌وێت. ئێستا ئێمه ده‌بینین ئه‌و لایه‌نانه هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ئه‌م رژێمه له هه‌ڵبژاردندا سه‌ربكه‌وێت. بۆ نمونه رووسیا ده‌یه‌وێت سه‌ربكه‌وێت. جارێكی تر ده‌چێت به ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ڵێت، ‘من وه‌ك ئێوه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م، من له ژێر فه‌رمانی ئێوه‌دام‘. ئه‌وانش ده‌ڵێن، ‘با به‌رده‌وام بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزاری ئێمه‌ن و گوێمان بۆ ده‌گرن‘. به‌م جۆره ده‌یه‌وێت پشتیوانی ئه‌وان بههستبهێنێت و هه‌مان شت به هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی ناتۆش ده‌ڵێت، به‌م جۆره هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌یه كه له ناوتۆ پشتیوانی وه‌ربگرێت. به‌ڵام هاوكاری ناتۆ زۆر روون نییه، دیار نییه، گومان و دوودڵیان هه‌یه.
ره‌نگه سیاسه‌تی قڕكردن سه‌ر له‌نوێ چاوخشاندنه‌وه‌ی بۆ بكات یاخود بیگۆڕێت
ئه‌وه‌ی گرنگه له ناو سیستمی ده‌وڵه‌تیشدا لایه‌نێك ده‌یه‌وێت ئه‌م رژێمه به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه له دژی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان سه‌ربخات. ئه‌وان ده‌ڵێن، ‘سه‌رنه‌كه‌وت، به‌ڵام پێویسته به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌ون‘. به‌ڵام لایه‌نێكی ده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێن، ‘ئه‌وان سه‌رنه‌كه‌وتن، ئیتر ناتوانن سه‌ربكه‌ون‘. یاخود ده‌وڵه‌تێك كه ساڵی ٢٠١٦ یه‌كگرتوو بوو، ئێستا جارێكی تر بووه‌ته‌وه دوولایه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش، ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و پشتیوانیه‌ی لایه‌نێكی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نی ده‌ره‌كی سود وه‌ربگرێت و به‌م جۆره جارێكی تر سه‌ربكه‌وێت. بۆ ئه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی هه‌میشه‌یی بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی چه‌نده بگاته ئه‌نجام ییان نا ئه‌وه دیار نییه. هه‌ر بۆیه‌ش داهاتووی له مه‌رسیدایه. ئه‌وان باش ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر سه‌رنه‌كه‌ون دۆخه‌كه بۆ ئه‌وان خراپ ده‌بێت. به‌ر له هه‌ر شتێك ئه‌و رژێمه‌ی ئاكه‌په- مه‌هه‌په دایمه‌زراندووه، هی سه‌رۆككۆماری تاكه‌كه‌سی تێكده‌چێت و به‌م جۆره سیاسه‌تی پاكتاوكاری له‌سه‌ر كوردستان گورزێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و سیاسه‌ته‌ش له‌ناو ده‌چێت. یاخود گومانی ئه‌وه هه‌یه كه دوای ئه‌م رژێمه ده‌وڵه‌ت ئیتر چاوبه سیاسه‌تی قڕكرداری خۆیدا بخشێنێته‌وه، یاخود بیگۆڕێت. ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش له ئارادایه. بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كه له توركیا ئه‌نجام ده‌درێن بابه‌تێكی گرنگن. تێكۆشانی لایه‌نه‌كان له‌و چوارچێوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌ڵام لێره‌دا گومانی ئه‌وه هه‌یه كه له ماوه‌ی داهاتوودا به گڵۆپی سه‌وزی روسیا، ده‌وڵه‌تی توركیا هێرش بكاته سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی رۆژئاوای كوردستان، باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا. ئه‌ان ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌م چه‌ند مانگه‌ی به‌رده‌مماندا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا درێژه پێبده‌ن. دوای ئه‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت له سه‌ر بابه‌تیی رۆژئاوا بوه‌ستن. ئێستا له‌م چوارچێوه‌دا مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌مه بڵێت.
كێشه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی تێكۆشان له‌سه‌ر هێڵی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی
ئه‌و شه‌ڕه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ده‌كرێت، به تایبه‌تی شه‌ڕی ئه‌مساڵ ئه‌وه‌تا ئێستا پێنج مانگ و نیوه به‌رده‌وامه، زۆر زۆر گرنگه. ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به به‌رخودانی گه‌ریلا هاتوونه‌ته ئاراوه، هه‌م بۆ داهاتوو و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌م بۆ گه‌لانی هه‌رێمه‌كه، بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی ده‌یانه‌وێت له به‌رامبه‌ر هێزه هه‌ژمۆنخوازه‌كان به‌رخودان بكه‌ن وه‌ك ئه‌نجامی زێڕین و زۆر گرنگن. ئاخود ئاشكرا بوو كه مرۆڤ چۆن ده‌توانێت له به‌رامبه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای مۆدێرنی هاوچه‌رخ ته‌نانه‌ت چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو خاكی ئازاد بپارێزێت. یانیش رێنمای پاراستنی خاكی ئازاد روونبكاته‌وه، تاكتیك رێبازی خۆی، ستراتیژی ئه‌وه ده‌بێت به چ شێوه‌یه‌ك به‌ره‌و پێش ببرێت، هاته ئاراوه. بۆ ئه‌مه ئه‌و به‌رخودانه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا له‌م ئاسته‌دا پێشكه‌وت، زۆر مێژوویی، به‌نرخ و گرنگه.
رێنوێنی و پێرسپێكتیڤی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی كه له ٢٠١٠ه‌وه خرایه‌ڕوو، به‌ڵام ئێمه به دروستی ئه‌وه‌مان به‌كارنه‌هێنا. به تایبه‌تی له تێكۆشانی ئێمه‌دا به‌رده‌وام گۆڕه‌پانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێرسپێكتیڤ و رێنمایی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی ته‌نیا به كاری هێزی سه‌ربازی دانا، به ئه‌ركی خۆی نه‌زانی. ئه‌گه‌ر به‌م جۆره نه‌بووایه له ساڵی ٢٠١٥دا به‌رخودانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌كان به‌و جۆره نه‌ده‌بوو. له ناوه‌ندی وڵاتپارێزی و له شوێنێك كه زیاتر له هه‌موو شوێنێك وڵاتپارێزهكان تیایدا جموجۆڵیان هه‌بوو، له ناوه‌ندی ئامه‌د له سوردا ئه‌و گیانبازه ئاپۆییانه به ته‌نیا نه‌ده‌مانه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان به ته‌نیا مانه‌وه، تا كۆتایی به ته‌نیا به‌رخودانیان به‌ڕێوه‌برد و له شاره‌كانی تریش به‌م جۆره‌ن: له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه به دروستی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی نه‌كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و پێرسپێكتیڤه رێكخستنكارییه پێشنهخرابوو. هه‌روه‌ها له به‌رخودانی عه‌فرینیش ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌خوازرا به‌ده‌ستنه‌هێنرا، شه‌ڕی سه‌رێكانی و گرێ سپی وه‌ك ده‌خوازرا به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه له رۆژئاوای كوردستان هۆشیاری شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ نه‌بوو. ئێستا شتی باش ئه‌وه‌یه، ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ له رۆژه‌ڤی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی شۆڕشی ئێمه‌دایه. ئه‌مه شتێكی باشه، به‌ڵام هێشتاش مرۆڤ ناتوانێت بڵێت به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت. واته كێشه‌یه‌كی ئێمه بۆ ئه‌و هێڵه هه‌بوو. هێشتاش له ئاستێكدا كێشه‌ی هێڵ هه‌یه. ده‌بێت ئێمه تێكۆشان به گوێره‌ی هێڵی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ به‌ڕێوه‌ببه‌ین.
ده‌بێت له‌سه‌ر چوار بناغه رێكخستنی له‌سه‌ر سازبكرێت
ئه‌مڕۆ له باره‌ی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕیدا، ئه‌زمونی گرنگ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا هاتوونه‌ته ئاراوه. به‌ڵام وه‌ك هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا زۆرینه‌ی گه‌ل كۆچبه‌ر كراون. بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ ته‌نیا له‌سه‌ر دوو پایه و كۆڵه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. یانی سه‌ره‌كی ترین كۆڵه‌كه‌ی گه‌له، به‌ڵام له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا گه‌لی لێ نییه. كاتێك گه‌ل نه‌بێت، ئه‌وا كۆڵه‌كه‌ی تر واته رێكخستنی پاراستنی جه‌وهه‌ریش بوونی نییه. به‌و هۆیه‌وه له‌و هه‌رێمانه شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی له‌سه‌ر دوو قاچ و كۆڵه‌كه‌یه. یه‌كه‌م، گه‌ریلا، یاخود شه‌ڕی تیمی پسپۆڕی هه‌ماهه‌نگ ئه‌وه‌ی تریش له ژێر زه‌وی یان شه‌ڕی تونێلهكانه. ئێمه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ده‌مانه‌وێت نه‌بوونی گه‌ل به ستراتیژیك بوونی جوگرافیا پڕبكه‌ینه‌وه. راسته، گه‌ل نییه به‌ڵام له ده‌ره‌وه گه‌ل پشتیوانی له‌م به‌رخودانه ده‌كات و له هه‌رێمه‌كه‌شدا جوگرافیای زۆر ستراتیژیك هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ به‌م جۆره به شێوازی شه‌ڕی ژێر زه‌وی و شه‌ڕی تیمه پسپۆڕه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ی كه گه‌لی تێدایه ده‌بێت مرۆڤ شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ له‌سه‌ر چوار پایه و كۆڵه‌كه بكات. یاخود به گه‌ل، گه‌ریلا، پاراستنی جه‌وهه‌ری و شه‌ڕی ژێر زه‌وی- شه‌ڕی تونێله‌كان بجوڵێته‌وه.
كاره‌كانی ژێر زه‌وی فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیه
ئێستا ئه‌گه‌ر كه شۆڕشی رۆژئاوا و ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات و باكوری سوریا و شه‌نگالیش له‌و ئه‌نجامانه‌ی له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا هاتوونه‌ته ئاراوه سود وه‌ربگرن، به پێرسپێكتیڤی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی بجوڵێنه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌توانن ده‌ستدرێژی ده‌وڵه‌تی تورك شكست بده‌ن. یان له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هێرشێكی داگیركاری ده‌توانن وه‌ڵام بده‌نه‌وه. ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌وه‌ی به هه‌موو كه‌س نیشاندا كه له سه‌رده‌می ئێمه‌دا شه‌ڕی ژێر زه‌وی ستراتیژێكی زۆر گرنگه. یاخود ستراتیژی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی له تاكتیك رێبازی ژێر زه‌وی فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه. گه‌ر نه‌بێت نابێت. له رۆژی ئه‌مڕۆماندا ده‌بێت له به‌رامبه‌ر چه‌كی كیمیایی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ هه‌م له‌سه‌ر زه‌وی و هه‌میش له ژێر زه‌وی به‌ڕێوه ببرێت. له‌به‌ر ئه‌وه دروستكردنی قه‌ڵای ژێر زه‌وی، یاخود تونێل بۆ سه‌ركه‌وتن بوونی نه‌بێت نابێت و زۆر پێویسته. ئه‌م راستیه دوو رێبازی زۆر گرنگی هێنایه ئاراوه. یه‌كه‌م، شه‌ڕی ژێر زه‌وی له تونێله‌كان، دووه‌م، شه‌ڕی تیمی پسپۆڕی هه‌ماهه‌نگ. ئه‌و دوو تاكتیك شێوازه له شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕیدا له پایه و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كانن. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌مڕۆ تاكتیكی شه‌ڕی ژێر زه‌وی تونێله‌كان، هه‌م شه‌ڕی هه‌ماهه‌نگی تیمه پسپۆڕه‌كان له سه‌ر زه‌وی به‌ڕێوه‌ده‌بن، مرۆڤ ده‌توانێت هێزی ئاسمانی دوژمن پوچه‌ڵ بكاته‌وه. ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ستی ناهێنن. له پاڵ ئه‌وه‌دا ئه‌گه‌ر هێزی گه‌ل بخرێته گه‌ڕ، گه‌ل بێته كایه‌وه، له‌ناو گه‌لدا پاراستنی جه‌وهه‌ری رێكبخرێت و شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی له‌سه‌ر هه‌ر چوار كۆڵكهكهی خۆی به‌ڕێوه‌بچێت، یاخود به‌شداربوونی گه‌ل له شه‌ڕ، شه‌ڕی پاراستنی جه‌وهه‌ری، شه‌ڕی تیمه پسپۆڕه‌كان و شه‌ڕی تونێله‌كان ئه‌و چوار پایه پێكه‌وه بكه‌ونه كایه‌وه، به دڵنیاییه‌وه شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ سه‌رده‌كه‌وێت.
له رۆژئاوا دیواری په‌ده‌كه بوونی نییه
دوژمن چه‌كی كیمیایی و چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌كاریان ده‌هێنێت ناتوانێت له هه‌رێمێكی وه‌ك رۆژئاوا به هه‌مان شێوه به‌كاریبهێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاشكرا ده‌بێت، توركیا ریسوا ده‌بێت. گه‌ر چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت زوو ئاشكرا ده‌بێت. به‌ڵام ئێستا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌كاری ده‌هێنێت و به تایبه‌تی په‌ده‌كه ناهێڵێت كه هیچ شاندێك بێت و ئاشكرا ببێت. په‌ده‌كه له به‌رده‌م ئاشكرابوونی وه‌ك دیوارێك وه‌ستاوه. به‌ڵام هێزی په‌ده‌كه له رۆژئاوای كوردستان ئه‌وه‌نده نییه كه ببێته دیوار، بۆیه ئاشكرا ده‌بێت.
هه‌وره‌ها، ئه‌و چه‌كانه‌ی كه له تونێله‌كاندا زۆر به‌كارده‌هێنرێن و ئه‌و چه‌كه‌ی كه له بنه‌ڕه‌تدا ساڵی رابردوو ده‌وڵه‌تی تورك زۆر پشتی پێبه‌ستبوو چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكیه. ئه‌و چه‌كه به بێ گڵۆپی سه‌وزی ناتۆ بهكارناهێنریت. له باكوری كوردستان و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا دیاره كه ناتۆ په‌سه‌ندی كردووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه له هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستاندا رێگه‌ی پێنه‌دات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایه‌وێت ده‌وڵه‌تی تورك هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاوا و هه‌روه‌ها ناشیه‌وێت به‌و راده‌یه‌ش به ئاشكرا خۆی بكاته هاوبه‌شی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی توركیا. له‌به‌ر ئه‌وه گومان هه‌یه كه هێرشی سه‌ر رۆژئاوا په‌سه‌ند نه‌كات. كاتێك ئه‌و چه‌كانه به‌ده‌ست توركیاوه نه‌بن، له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی تیم، تونێل و شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ یه‌كسه‌ر ده‌گه‌نه بن به‌ست. ئێستا ئه‌و له به‌رامبه‌ر ئێمه به هێزی ئاسمانی و هێزی چه‌كی قه‌ده‌غه شه‌ڕ ده‌كات. یاخود له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌و دوو شێوازه شه‌ڕ ده‌كات.
ئاماده‌كاری شه‌ڕ به قسه ناكرێت، به هه‌وڵێكی له‌جێگه‌دا ده‌بێت
مرۆڤ به رێبازی گه‌ل، تیم، شه‌ڕی بن زه‌وی وه‌ڵام ده‌داته هێزی ئاسمانی و ئه‌گه‌ر نه‌توانێت چه‌كی قه‌ده‌غه‌ش به‌كاربهێنێت، ده‌بێت مرۆڤ شه‌ڕی راگه‌یاندن، شه‌ڕی رای گشتیش به‌كاربهێنێت، بتوانێت تێكۆشانێكی به‌رفراوانیش به‌ره‌وپێش ببات. ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌و جۆره له به‌رده‌میان ببێته ئاسته‌نگ، ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و چه‌قبه‌ستنه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌سه‌ریدا هاتووه، له رۆژئاواش به دژوارتر به‌سه‌ریدا دێته‌وه. یاخود مرۆڤ له‌ئێستاوه ده‌توانێت بڵێت، بێگومان ئه‌وه شتێكی ئاسان نییه. به‌ر له هه‌موو شت ده‌بێت مرۆڤ به دروستی له شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ تێبگات. یاخود كه‌س جێگه‌ی خۆی جێنه‌هێڵێت و كۆچ نه‌كات، هه‌ر كه‌س له شوێنی خۆیدا بمێنێته‌وه، به‌شداری شه‌ڕ بكات و هێزه سه‌ربازییه‌كانیش بۆ ئه‌وه ئاماده‌بن. به‌م جۆره ته‌نیا به وتن نابێت، له جێگه‌دا هه‌وڵدان و ئاماده‌كاری پێویسته. ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌بێت، ده‌وڵه‌تی تورك له رۆژئاواش شكست ده‌هێنێت. یاخود سه‌رده‌مێك كه ئێمه‌ی تێداین سه‌رده‌مێكی مێژوویه بۆ تێكۆشانی ئازادی كوردستان زۆر گرنگه. ئێستا ئه‌و قۆناغه‌ی شه‌ڕ كه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیای تێدایه زۆر گرنگه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیتر وه‌رز كۆتایی دێت و دوژمن هه‌وڵ ده‌دات خۆی كۆبكاته‌وه و داگیركارییه‌كه‌ی درێژه پێبدات. ده‌یه‌وێت به ته‌واوه‌تی گه‌ریلا له‌و ناوچانه ده‌ربكات. یاخود سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخودان بخات و خۆی زاڵ بكات.
به‌رخودانی گه‌ریلا له مێژووی شه‌ڕی جیهاندا سه‌رده‌مێكی نوێی ده‌ستپێكرد
به‌ڵام به‌رخودانی هه‌ڤاڵانیش له ئاستێكی زۆر مێژوویی‌دا به‌رده‌وامه. خۆی له خۆیدا ئه‌و به‌رخودانه له مێژووی هونه‌ری شه‌ڕدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ كرده‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا شێوازی شه‌ڕی نوێ ده‌ستیپێكراوه، به تاكتیكی نوێ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رخودان، له مێژووی شه‌ڕه‌كانی جیهاندا شتێكی نوێیه. زۆر نمونه‌ی هه‌یه. بێگومان ئه‌مه به ئاستی ئه‌نجام نه‌درا. به هۆشمه‌ندی، ئایدۆلۆژی و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ، جه‌نگاوه‌ران خۆیان په‌روه‌رده كرد، به گیانی فیدایی-ئاپۆیی، كادره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیی كه له سه‌ر هێڵی رێبه‌ر ئاپۆدا قوڵاییان سا كرد و به گیانبازی و قاره‌مانی شه‌هیدانی قاره‌مان، به ره‌نجی هه‌موو هه‌ڤاڵان و شه‌هیدان به‌ره‌وپێش چوو.
ئێمه ته‌واوی شه‌هیدانی قاره‌مان به بیر ده‌هێنینه‌وه، له‌و ده‌ستكه‌وته مێژووییانه‌دا ئێمه قه‌رزاری ئه‌وانین. له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵان مزگین، باگه‌ڕ و دۆغان ژیركیاندا ته‌واوی هه‌ڤاڵانی به‌رخودانی زاپ به بیر ده‌هێنینه‌وه. جارێكی تر ئێمه ته‌واوی شه‌هیدانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵان نالین، زه‌مانی و رۆناهییهكان به بیر ده‌هێنینه‌وه. ته‌واوی شه‌هیدانی به‌رخودانی ئاڤاشین له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵان هه‌ڵبه‌ست، فه‌دایی كۆبانێ و ئاگر بۆتانهكان به بیر ده‌هێنینه‌وه. ته‌واوی شه‌هیدانی به‌رخودانی مه‌تینا له كه‌سایه‌تی فه‌رمانده‌ی هێژا، جه‌نگاوه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی ئه‌یاله‌تی مه‌تینا و به‌ره‌ی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری هه‌ڤاڵ نوری یه‌كتا، سیابهن و ماردینهكان به بیر ده‌هێنینه‌وه. ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به شه‌هیدانی قارهمانمانداوه، جارێكی تر دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه تا كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه ده‌بین كه داومانه و پابه‌ند ده‌بین و خه‌ون و خه‌یاڵی ئه‌وان ده‌كه‌ینه راستی. له رێپێوانی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و كوردستاندا ئاڵای ئه‌وان به‌رده‌وام به‌رزده‌كه‌ینه‌وه. یادی ئه‌و قاره‌مانانه به زیندویی راده‌گریت و ئه‌وان ده‌كه‌ینه كه‌سانی نه‌مر.
ده‌بێت به‌رخودان سه‌ربكه‌وێت
له‌سایه‌ی ئه‌و قاره‌مانانه و ره‌نجی رێبه‌ر ئاپۆدا ئه‌و ئه‌نجامانه له ته‌واوی ئه‌یاله‌ته‌كانی زاپ، له رۆژئاوای زاپ یاخود له شاخی جودی، ئێف ئێم، ئامێدی، شاخی هه‌كاری، له چه‌مچۆ و وه‌رخه‌لێ هاتنه ئاراوه و به‌رخودانی ئه‌مڕۆ به دژواری به‌رده‌وامه، ده‌بێت مرۆڤ بگه‌یه‌نێته ئه‌نجام. له‌به‌ر ئه‌وه ماوه‌ی به‌رده‌ممان بێگومان گرنگه، پێویسته ئێمه میراتی شه‌هیدان به ره‌نج و به‌رخودانی ئاستی ئێستا دروستبوون بپارێزین و بیكه‌ینه بنه‌مای سه‌ركه‌وتن. خۆی له خۆیدا ئه‌و شه‌ڕه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی دروست كردووه. ده‌بێت هه‌موو هه‌ڤاڵان له‌م چوارچێوه‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانی ئێستا و دواتر بكه‌ن. ئێمه له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رخودانی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان و له‌سه‌ر بنهماغهی هه‌ڵوێستی رێبه‌ر ئاپۆ له ئیمراڵی و به‌رخودانی ته‌واوی زیندانه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مان له چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌بێت تێكۆشانی ئازادی كوردستان زیاتر به‌رز بكه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ی دروست كراوه ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنین. له‌و چوارچێوه‌دا ده‌بێت تێكۆشان بگاته ئه‌نجام. بۆ ئه‌وه‌ش بێگومان پێویسته كه هه‌ر كه‌س خاوه‌نداری له ئه‌ركی خۆی بكات. ئه‌وه‌ی ئێستا روونه، له‌ئێستا به‌داوه ئه‌نجام چی ده‌بێت با ببێت وه‌ك فه‌رمانده‌ی به‌نرخ چیاگه‌ر وتی، "گه‌وره و شاهانه ده‌بێت". ئه‌نجامی به‌رخودانی هه‌ڤاڵان له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا پێشكه‌وت له‌ئێستاوه به‌م جۆره دیاره. به‌ڵام ده‌بێت مرۆڤ بگه‌یه‌نێته ئاكامێكی به‌رزتر. یاخود دوژمن لێره سه‌رنه‌كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر لێره سه‌ربكه‌وتایه ده‌مێك بوو دوژمن ده‌چووه ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه. ده‌سه‌ڵاتداری خۆی نۆژه‌ن ده‌كرده‌وه. لێكدانه‌وه‌یان به‌م جۆره بوو. ده‌یانویست له له ماوه‌ی دوو مانگدا بگه‌نه ئه‌نجام و مانگه‌كانی سێهه‌م و چواره‌میش له رۆژئاوا بگه‌نه ئه‌نجام و سه‌ركه‌وتنی خۆیان رابگه‌یه‌نن. به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌مه بكه‌ن هه‌ر بۆیه‌ش به‌رخودانی هه‌ڤاڵان له‌ئێستادا دیاره. به‌ڵام ده‌بێت به‌مه دڵی خۆمان خۆش نه‌كه‌ین و پشتی خۆمانی پێنهبهستین. ئێمه ده‌زانین كه شه‌ڕ به‌رده‌وامه و قۆناغی به‌رده‌ممان گرنگتره. ده‌بێت به گوێره‌ی ئه‌وه له ئاستێكی به‌هێزتردا خاوه‌نداری له ئه‌ركی سه‌رده‌مه‌كه بكه‌ین و به رۆحی به‌رخودانی زاپ، ئاڤاشین و مه‌تیناوه تێكۆشانی ئازادی كوردستان له هه‌موو شوێنێك به‌رزبكه‌ینه‌وه.
بناغە سەرەکییەکان کە بەرخودانی گەریلا پشتی پێ دەبەستێت
بێگومان بەرخودانێکی ئەوەندە پەرجوئاسا ئاسان نییە کە مرۆڤ بەرەوپێشی ببات. لە بناغەیدا رەنجێکی گەورە، زەحمەتێکی باڵ و باسک، رەنجێکی هزری هەیە. هەروەها هێزی ئایدۆلۆژی و فەلسەفەی ئاپۆگەری هەیە. هەروەها هۆشمەندی تاکتیک و رێبازی سەردەم هەیە. یاخود بەو بناغانەوە ئەو بەرخودانە بەڕێوەچووە. لە بنەمای ئەوەدا ئەو خەباتە، ئەو رەنجە، ئەو ئایدۆلۆژیە، ئەو لێهاتووییە تاکتیکیە هەیە.
جارێکی تر لەناویدا کەموکورتی هەیە، بەر لەهەموو شت دەبێت مرۆڤ ئەوەش بڵێت.
ماوەی حەوت هەشت ساڵە خەباتی تونێل بەڕێوە دەبەن. لە راستیدا بەر لەوەش لە زاپ هەبوو، بەڵام ئەم حەوت هەشت ساڵەی رابردوو بە شێوەیەکی سیستماتیک و بە بەشداری هەموو هەڤاڵان رەنجێکی گەورەی بۆ دراوە. زۆرجار بە رووداوی کار هەڤاڵانمان شەهید بوون. بە رەنج، بە هەوڵێکی چەند ساڵە ئەو سەنگەرانە ئامادە کراون. هەروەها لە بواری هۆشمەندی و هزریدا رەنجێکی رێبەر ئاپۆ هەیە. لە رووی ئامادەکردنی هەڤاڵاندا ئەو سیستمەی رێبەر ئاپۆ پێشیخست بە رەنجێکی گەورەی ٥٠ ساڵەی رێبەر ئاپۆ لە بواری هزری، رێکخستنی و هۆسمەندی دایمەزراندووە هەیە. یاخود خەباتێکی ئایدۆلۆژیک و رێکخستنی بە رەنجێکی گەورە بەڕێوەچوو هەیە. لەپاڵ رەنجی رێبەر ئاپۆ رەنجی هەڤاڵان هەیە. ئەمە هەموو هەڤاڵان دەزانن. هەربۆیە پێویست نییە مرۆڤ زۆر روونی بکاتەوە. یان ئەو کارەی ئامادەکردنی تونێلەکان بە رەنجێکی گەورە و بە خەباتێکی درێژخایەن، بەڕێوەچووە ئەمە یەک.
دووەم: لە بناغەی ئەم بەرخودان و شەڕەدا ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ هەیە، یاخود فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ لە تەواوی کادر، شەڕڤانان و گەلەکەماندا وشیاری نوێی پێشخستووە. بیر و باوەڕی ئازادی وڵات، بەر لە هەموو شت بە دروستی ئامادەکردنی وڵات، پابەندبوون بە وڵات، کولتوری نەتەوەیی و کوردستانی و کولتوری شۆڕشگێڕی دیموکراتیک-سۆسیالیست پێکەوە وشیارییەکی دروست کردووە. هەروەها وشیاری کەسایەتی ئازاد، ژنی ئازاد، کەسی ئازاد، کۆمەڵگای ئازاد، وڵاتی ئازاد و دیموکراتیکی دروست کردووە. ئەو کولتور و ئەخلاقە بە خەباتەکانی رێبەر ئاپۆوە، لە کوردستاندا بەرەوپێش براوە و ئەوەش بۆ بەرخودانی ئەمڕۆ سەرەکیترین بنەمایە. ئەگەر ئەو خەبات و رەنجەی رێبەر ئاپۆ لە رووی ئایدۆلۆژی و فەلسەفەوە نەبوایە، ئەستەم بوو کە شۆڕشگێڕی، جەنگاوەری و قارەمانیەتی بەم جۆرە لە کوردستان دروست ببوایە. بەڵام بە دروستی خوێندنەوەی سەردەم، راست خوێندنەوەی کۆمەڵگای کورد و بەرەوپێشبردنی ئایدۆلۆژیای ئازادی، دیموکراسی و سۆسیالیزمی زانستی، مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بەو وشیارییەی ئەوینەوە سازکراوە، ئەوینی ئازادی، ئەوینی وڵات، ئەوینی کەسایەتی ئازاد کە بونیادنراوە، بیر و باوەڕی بەهێز کردووە و رۆحی گیانبازی لەلای هەمووان گەش کردووە. ئەمە بنەمایەکی ئەم بەرخودانە بە رەنج، گیانبازی و بە بوێری هەنگاوی بۆ نراوە.
هەروەها بناغەی بەرخودانی هەرە سەرەکی رۆحی هەڤاڵێتییە. ئەگەر لەناو هەڤاڵاندا رۆحی هەڤاڵێتی ئاپۆیی یەکتریان تەواو کرد، جارێکی‌تر هەڤاڵانی کوڕ، هەڤاڵانی ژن لەسەر بناغەی هێڵی ژنی ئازاد وشیاری لەگەڵ خۆی بەرەوپێش برد لەسەر ئەو بنەمایە هەڤاڵێتی راستەقینەی ئاپۆگەری دانەمەزرایە، ئەوەندە وزە و ئەوەندە هێز و بەئیرادەبوونێک لەو ئاستەدا ئەستەمبوو هەبووایە.لە ناوەرۆکیدا ئایدۆلۆژی، فەلسەفە، کولتور و وشیاری ئازادی هەیە. لەسەر ئەو بنەمایە بە نرخی پیرۆزەوە گرێدراوبوون، لەگەڵ شەهیدان گرێدراوبوون، لەگەڵ مرۆڤایەتی گرێدراوبوون، واتابەخشین بە ژیانی ئازاد، بە واتا ژیان، گرنگی ژیانی ئازاد و لەسەر بنەمای خۆبوون کە دەبێت ئێمە خۆمان بین، ئەو ئیرادەی قازانج کراوە لەلای کچ و کوڕی کورد گەورەبوونێکی دروست کرد. یاخود کەسی کۆیلە لەناو سیستمی کۆیلەتیدا گەورەبوو، لە ژێرکاریگەری مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی پەروەردەکراو، کاتێک بە ئایدۆلۆژی و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیان ناسی و لەسەر وردبوونەوە و پەروەردە دابنێت لەو کەسەدا ئەو بچووکبوونەوەیە گەورە دەبێت. یان بچووکبوون گەورە دەبێت. لە بچوکبوونەوەی بەرزبوونەوە بەرەوپێش دەچێت. قوڵبوونەوەی ئایدۆلۆژیک لەلای هەر جەنگاوەرێک لە سەر بناغەی ئەخلاقی ئاپۆگەری، ئیرادەبوون، بەبڕیاربوون و گەورەبوونێکی دروست کردووە.
ح.خ/ هـ . ب