نەپەگە: ئەوەی رۆحی فیدایی ئاپۆیی ١٤ی تەمووزی ئافراند، هەڵوێستی سەرکەوتە

نەپەگە رایگەیاند کە هێڵی بەرخودانی ١٤ی تەمووز ٤١ساڵە هێڵی تێکۆشانی نەپەگە دیاریدەکات و ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان بەو هۆشمەندی، گیان و رێبازەوە شەڕدەکەن و دۆزی ئازادی و هەبوونی گەلی کورد بە دڵنیاییەوە دەگەیەننە سەرکەوتن.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) شەهیدانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووزی بە راگەیەندراوێک بە بیرهێنایەوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لە ٤١ەمین ساڵیادی بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووزدا لە کەسایەتی پێشەنگانی نەمری ئەو بەرخودانە مێژووییە هاوڕێ محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەکدا هەموو شەهیدانمان بە رێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە. ئەم چالاکییە پیرۆزە کە هۆشمەندی، هێڵ و گیانی بەرخودانی تێکۆشانی ئازادی نیوسەدەمانی ئافراند، رێبەر ئاپۆ کە هاوڕێیانی بەرخودانی گەورەی ئافراند و هەڵوێستی مرۆڤایەتی ئازاد کە ٢٥ ساڵ لە سیستمی ئەشکەنجە ئیمراڵیدا بەرخودان دەکات، بە رێزەوە سڵاوی لێدەکەین. بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە ئەو هەڵوێست و بەرخودانە، رۆح و هۆشمەندیە، رێبازی ژیان و تێکۆشانە لە هەموو ساتێکدا و لە هەموو شوێنێکدا بە زیندوویی بهێڵینەوە و بیگەیەنینە سەرکەوتن.

رۆژی شکۆی نەتەوەیی لە هەموو هاوڕێیان پیرۆز دەکەین

دەوڵەتی تورکی فاشیست لە کەسایەتی کادرەکانی پەکەکە لە زیندانی ئامەددا دژوارترین ئەشکەنجەی دژەمرۆڤایەتی بەسەر کورداندا سەپاند، بۆ ئەوەی لە نرخ و ناسنامەی خۆیان دووریان بخاتەوە هێرشی ئەنجامدا. لەبەرامبەر ئەو هێرشەش بەرخودانی گەورە نیشاندرا. بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز لەناو گوشار، ستەم و ئەشکەنجەی نامرۆڤانە لە زیندانی ئامەد، لەپێناو پاراستنی ناسنامە و شکۆمەندی بە هۆشمەندیی گیانبەختکردن ئەنجامدرا. بەرخودانێکی زۆر گەورە و مێژووییە کە شێوازی بەرخودان و گیانی فیدایی ئاپۆیی نیشاندا و کردوویەتی بە هێڵێک. لەناو نەبوونی دەرفەت و هەروەها هەبوونی ئەشکەنجەی دڕندانەدا هەڵوێستی سەرکەوتنی گیانی فیدایی ئاپۆیی دەستنیشان کرد. ئەو بەرخودانە مێژووییە کە لە کەسایەتی کادرە پێشەنگەکانی پارتیمان نیشاندرا، سکۆمەندیەکی زۆر گەورەی بە هەموو هاوڕێیان و گەلی کورد بەخسی. ١٤ی تەمووز لە هەمان کاتدا وەک رۆژی شکۆی نەتەوەیی واتاداربوو. رۆژی سکۆی نەتەوەیی لە گەلی کوردی وڵاتپارێز، هاوڕێیان لە زیندانەکان و هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان پیرۆز دەکەین.

هێڵی بەرخودانی ١٤ی تەمووز ٤١ ساڵ رێنیشاندەری ئێمەیە

هێڵی بەرخودانی ١٤ی تەمووز کە بووە هۆی ئەوەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ وڵات و هەڵمەتی ١٥ی تەباخ سازبکرێت، ٤١ساڵە رێنیشاندەری ئێمەیە، هێڵی تێکۆشانی ئێمەی دیاریکردووە. گەریلاکانی کە تێکۆشانێکی بە گیانی فیدایی ئاپۆیی بۆخۆیان کردووەتە دۆخێکی بێگەڕانەوەی ژیانی شۆڕشگێری، ئەمڕۆش بە رێبازی ١٤ی تەمووز خۆڕاگری دەکەن. هەڵوێستی گەریلا لە باکووری کوردستان، بەرخودانی ئەفسانەیی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە تایبەتی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە رۆح و هۆشمەندی ١٤ی تەمووز ئەنجام دەدرێت. ئیرادەیەکی لەبن نەهاتوو بەرامبەر دوژمن دەگرنەبەر، تا کۆتا هەناسەیان سازش لەسەر قارەمانێتی ناکەن و شەهید دەبن. لە کەسایەتی هاوڕێ خەبات کۆپ و زانا رۆژدادا بەرخودانێکی ئەفسانەیی نیشان دەدەن کە دوو گەریلا سوپایەکیان راگرت، بەرامبەر هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەک وەستانەوە، پەناگەکەیان کردە قەڵایەکی گەورەی بەرخودان و بەرامبەر بە دوژمن و مردن وەستانەوە. ئەم هەڵوێستە وەک دوایین نوێنەرانی هەڵوێستی قارەمانێتی گەریلا کە خۆی بەدەستەوە نادات و درێژەی ئەو هێڵەیە، چووتەناو مێژووی تێکۆشانمان. دوژمنی کۆمەڵکوژکاری کۆلۆنیالیست بە تەکنەلۆژیای شەڕی دژە مرۆڤایەتی، بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایییش هێرش بکات، هێزی خایین و داردەستیش بەکاربهێنێت، تا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەم هۆشمەندی، گیان و رێبازەوە تێبکۆشن، دۆزی ئازادی و هەبوونی گەلەکەمان سەردەکەوێت و ئەمە سەلمێنراوە.

ئێمە لە سەر رێبازی شەهیدانمان بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردن رێدەکەین

وەک ئەوەی تائێستا کردوومانە، لەئێستاش بەدواوە ئێمە لە سەر رێباز و رێچکەی شەهیدانی بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز رێدەکەین، بەو رێبازەی ئەوان خوڵقاندوویانە تێدەکۆشین، بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجەکانی شەهیدانمان بگەیەنینە سەرکەوتن. وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان رایدەگەیەنین کە ئاڵای بەرخودا کە لە شەهیدانمان وەرگرتووە، بە شۆڕشی ئازادی کوردستان تاجدار دەکەین، بەو بڕوایە بە سەرکەوتن سڵاو لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین".

هـ . ب