نودا..لێهاتووترین چالاكوانی هه‌زه‌خ
هەڤاڵ نودا بە ڕۆحی پەکەکە تا دوا هەناسەی تێکۆشا. هیچ هێزێک ناتوانێت تێکۆشانی ئه‌و و هاوڕێکانی، كه لە هەزه‌خ ئه‌نجامیان دا، لەناو ببات.
هەڤاڵ نودا بە ڕۆحی پەکەکە تا دوا هەناسەی تێکۆشا. هیچ هێزێک ناتوانێت تێکۆشانی ئه‌و و هاوڕێکانی، كه لە هەزه‌خ ئه‌نجامیان دا، لەناو ببات.
مرۆڤ بە شێوەی سروشتی خاوەن هەستە. ئەو هەستانەش کۆمەڵگا بنیاد دەنێن و هەر مرۆڤێک لەوانی دیکە جیا دەکاتەوە. بۆ ئەو خۆڕاگرانه‌ی خۆیان لەپێناو گەلەکەیان فیدا دەکەن، ئەو هەستانە واتای جیاوازیان هەیە. هەر هەستێک بە تێگەیشتن بەهێزتر دەبێت و دەگۆڕێت بۆ تێكۆشان.
یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ناكرێت له نێو خۆڕاگران بوونی نه‌بێت، به‌رپرسیارێتییه. خۆیان له‌به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌یان، هاوڕێكانیان و تێكۆشانیان به به‌رپرسیار ده‌بینن و به تێگه‌یشتن له به‌رپرسیارێتی له دژی تانك، تۆپ و هه‌موو جۆره چه‌كی دوژمن به بێ ترس شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
هه‌ستكرد به به‌رپرسیارێتی له چیا چۆن بێت له شاریش به‌هه‌مان شێوه‌یه. یانیش تێكۆشان له هه‌موو شوێنێك به‌مجۆره‌یه و ناگۆڕێت.
هه‌ڤاڵ نودا، كه له به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له هه‌زه‌خ تێكۆشا، به‌هه‌مان وشیاری گه‌وره‌ی به‌رپرسیارێتی له دژی دوژمن شه‌ڕی كرد. هه‌ڤاڵ نودا خه‌ڵكی ئامه‌د بوو. به هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌یه‌كی له ناخه‌وه، به گاڵته و پێكه‌نین، به بێ ماندووبوون هه‌مووانی ده‌خسته جموجۆڵه‌وه.
له‌و شوێنه‌ی هه‌ڤاڵ نودای لێبوایه، كه‌س بێكار نه‌ده‌بوو. هه‌موو كات شتێكی ده‌دۆزیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجام بدرێت، به‌هه‌ر یه‌كێكمان ئه‌ركێكی ده‌دا. به‌رامبه‌ر هاوڕێكانی هه‌ستیار بوو، له‌پێناو به‌هێزكردنیان به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌كرد. مه‌حاڵ بوو، به هه‌ڤاڵ نودا بڵێین نا. گه‌رمییه‌كه‌ی دڵی، مرۆڤی گه‌رم ده‌كرده‌وه و ڕاستگۆییه‌كه‌ی مرۆڤی ئاسوده ده‌كرد.
به‌تواناترین چالاكوانی هه‌زه‌خ بوو. هه‌ربۆیه هه‌میشه ئه‌و شوێنه‌ی لێی بمێنێته‌وه ده‌بووه بابه‌تی گفتوگۆ كردن. چونكه هه‌مووان ده‌یانویست هه‌ڤاڵ نودا له گه‌ڕه‌كی ئه‌وان بێت. نه‌ته‌نیا هه‌ڤاڵانی هه‌زه‌خ، به‌ڵكوو هه‌ڤاڵان له كه‌ربۆرانیش داوای هه‌ڤاڵ نودایان ده‌كرد. هه‌ڤاڵ نودا تا ئه‌وه كاته‌ی گورزی له دوژمن نه‌وه‌شاندایه، ڕانه‌ده‌وه‌ستا. ده‌یوت: "چالاكییه‌كی سه‌ركه‌وتوو به گه‌ڕان و چاودێرییه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام ده‌درێت".
له گه‌ڕه‌كی تورگوت ئۆزال له دژی دوژمن چالاكییه‌كی به‌هێزی ئه‌نجامدا و به هۆی پێویستیه‌كان له گه‌ڕكی نوێ ئه‌ركدار كرا. كاتێك چووه گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌ستبه‌جێ وتی: با چالاكی ئه‌نجام بده‌ین، گورز له دوژمن بوه‌شێنین". زیندوبوون و چالاكییه‌كانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هاوڕێ گه‌نجانه هه‌بوو كه نوێ بوون.
له ئه‌نجامی چالاكی سه‌ره‌تاییه‌یی له گه‌ڕه‌كی نوێ، هه‌ڤاڵ نودا ترسی خستبووه دڵی دوژمنه‌وه. ئه‌وه‌ش هاڤاڵ نودای دڵخۆش ده‌كرد. دوژمن هێزی خۆی زیاتر كرد و تا به‌یانی به چه‌كی قورس له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی دا. ئامانجی ترساندنی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له چالاكییه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ نودا ده‌ترسا، دوژمن بۆ خۆی بوو. چونكه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه هێزیان له‌و چالاكییه وه‌رگرتبوو و دروشمی "په‌كه‌كه گه‌له و گه‌ل لێره‌یه"یان ده‌وته‌وه.
هه‌ڤاڵ نودا به ڕۆحی په‌كه‌كه هه‌تا دوایین هه‌ناسه تێكۆشانی كرد. هیچ هێزێک ناتوانێت تێکۆشانی ئه‌و و هاوڕێکانی، كه لە هەزه‌خ نیشانیان دا، لەناو ببات.
له هه‌موو گه‌ڕه‌ك، كۆڵانی هه‌زه‌خ، پێكه‌نین، ڕاستگۆیی، ڕێز، خۆشه‌ویستی و تێكۆشانی نودا بوونی هه‌بوو. خه‌ڵكی هه‌زه‌خ به‌و گیانه له‌به‌رامبه‌ر دوژمن سه‌ریان دانه‌نواند.
ژ.ن