پارتی ئیسلامی کوردستان: پەیمانی لۆزان لە مێژوودا پەڵەیەکی شەرمەزارییە وایە

پارتی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، گەلی کورد لە ساڵانی ڕابردوودا لە کوردستان و لە سەرانسەری جیهان هەڵوێستی خۆی لە دژی پەیمانی لۆزان نیشان داوە و وتی: "پەیمانی لۆزان لە مێژوودا پەڵەی شەرمەزارییە.

حیکمەت سەربڵند سەرۆکی پارتی ئیسلامی کوردستان (پیک) لە ١٠١ـەمین ساڵەی پەیمانی لۆزان دا بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و لە دژی پەیمانی لۆزان هەڵوێستی پارەتەکەی دەربڕی.

ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی گشتی پیک وەهایە:

گەلی کورد کە لەسەر خاکی میزۆپۆتامیا ،گەورەترین شارستانیەتیان بنیات ناوە و لەگەشە کردندا یارمەتیدەری شارستانیەتەکانی جیهانیان داوە.

گەلی کورد یەکێکە لەو گەلە دێرینانەی ناوچەکە کە بەسەدان ساڵە لەیەکتر جیابوونەتەوە، نکۆڵی لە ناسنامەیان کراوە و ڕووبەڕووی پلانی کۆمەڵکوژیی بوونەتەوە.

پەیمانی لۆزان لە ٢٤ی تەمموزی ١٩٢٣ لە شاری لۆزان لە نێوان بەریتانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، یۆنان، ڕۆمانیا، سربێستان و تورکیا واژۆ کرا. بە هۆی ئەو پەیماننامەیەوە سنوورەکانی تورکیا دەست نیشان کران و دەوڵەتی تورکیا دامەزرا.

هێزە ئیمپریالیستەکان بە پەیمانی لۆزان خاکی کوردستانیان دابەش کرد و ڕادەستی دەوڵەتانی داگیرکەری تورکیا، ئێران، سوریا و عێراقیان کرد.

بە بڕیاری پەیمانی لۆزان وڵاتەکەمان کوردستان دابەش و داگیرکرا

لە سەرەتای سەدەی٢٠دا زۆر دەوڵەتی سەربەخۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزران. بەداخەوە هێزە ئیمپریالیست و داگیرکەرانی کوردستان ڕێگەیان بە گەشەکردنی کوردستان نەدا و نەیانهێشت گەلی کوردیش وەک گەلانی جیهان بە کەرامەتەوە لەسەر خاکی خۆی بە ئازادی بژی.

بە سەرکردایەتی مستەفا کەماڵ لەسەر میراتی پێشوو دەوڵەتێک بە ناوی تورکیا دامەزرا. لەو کاتەوە ڕۆژانی تاریک لە کوردستان دەستی پێکرد و سەردەمی چەوسانەوەی گەورە دەستی پێکرد و هەموو مافەکانی نەتەوەی کورد دەستی بەسەردا گیرا.

دەوڵەتانی داگیرکەر بەم ڕێککەوتنە، بوونی گەلەکەمانیان ڕەتکردەوە، گەلەکەمانیان ئاسمیلە کرد، نکۆڵیان لە زمان و کولتوور و مێژووی نەتەوەکەمان کرد.

بە تایبەتی دەوڵەتی تورکی فاشیست و ڕەگەزپەرست نکۆڵی لە بوونی ئێمە کرد و تا ئەمڕۆش بە دڕندانەترین شێوە بەردەوامە.

بەڵام گەلی کورد ئەو دۆخ و پێگەیەی قبوڵ نەکرد. دژی نکۆڵی و ئاسمیلەکردن و بۆ بەدیهاتنی ئازادی لە هەر چوار پارچەی کوردستان تێکۆشانی کرد و گەشەی کرد.

ئێمە داوا لە گەلی کورد دەکەین بە یەک دەنگ و ڕۆحێکی نەتەوەییەوە مامەڵە بکەن و کۆتایی بە کارەساتی پەیماننامەی لۆزان دژی گەلی کورد بێنن.

گەلی کورد بەردەوام بە ناوی خوشک و برای ئیسلامیەوە لەلایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکانەوە فریودراوە.

بانگەوازی ئێمە بۆ گەلەکەمان ئەوەیە کە هەرگیز متمانە بە داگیرکەرانی کوردستان نەکەن.

لەم ساڵانەی دواییدا گەلی کورد لە کوردستان و لە سەرانسەری جیهان لە ڕێگەی کۆنفڕانس و چالاکییەکانەوە هەڵوێستی خۆی لە دژی پەیماننامەی لۆزان نیشان داوە.

ئێمە بە هەڵوێستێکی نەتەوەییەوە دەڵێین، ئێمە گەلی کورد وەک هەموو گەلانی جیهان مافمان هەیە و بۆ ئەوەی بە ئازادی لەسەر خاکەکەمان بژین و درێژە بە تێکۆشان دەدەین."