پەدەکە لە کەرکوک یەکرێزیی کورد تێکدەدات

سێزدە پارت و لاینی سیاسیە داوا دەکەن کورد لە کەرکوک بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردەنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا بکات، تەنها پەدەکە هەوڵی تێکدانی ئەو یەکڕیزییە دەدات.

بە پێ زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) نوێنەری ١٣ پارت و لایەنە سیاسیەکان لە کەرکوک کۆبوونەوەیکیان ڕێکخستوە لە هەولێر دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق. ئەمرۆ نوینەری ئەو پارت و لاینە سیاسیانە بە بڵاوکراوەیەکی فەرمی دوایان کرد:" کورد لە کەرکوک بە یەک لیست بەشدای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەو شارە بکات" کە وا بڕیارە لە ١٨ مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەرێوە بچێت.

بەپێ ئەو لیستەی کە بڵاو کراوەتەوە نوێنەری زۆربەی پارت ولاینە بەکاریگەرەکانی تێدایە کە دەتوانن دەنگ بێنن لەو شارە، بەڵام پەدەکە وەک هەموو جارێك لە کەرکوک هەوڵ دەدات یەکدەنگی و یەکڕێزیی کوردەکان تێکبدات، لە ژێر کاریگەری تورکیا و سونەکانی عێراق لە هەوڵی تێکدانی ئەو هاوپەیمانیە کە لە نیوان کوردەکان دروست بوە لەو شارە.

سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ANF  ی ڕاگەیاند، وا بریارە جارێکی دیکە نوێنەری ئەو ١٣ پارت و لایەنە سیاسیە لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان لە کەرکوک کۆببنەوە بۆ فراونکردنی ئەو بەریە و باشترکردنی دۆخی کورد لە شارەکە.

ناوی ئەو پارت و لاینانەی کە لە بەیاننامەکەی ئەمرۆ ناویان هاتوە بەم شێوازەیە: بزوتنەوەی گۆران، بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کورد، تەڤگەری ئازادی، پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، پارتی گەلی تورکمانی، حزبی شێوعی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری کوردستان، هاوپەیمانیی نیشتیمانیی کوردستان، هاوپەیمانیی نیشتیمانیی کوردستان- سەرکردایەتی کاتی، یەکێتیی نێشتیمانیی کوردستان و یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە تەنها یەک جار کراوە، کە ژمارەی کورسیەکانی ئەو ئەنجوومەنە ٤١ کورسیە، بەڵام وا بریارە لە هەڵبژاردنی داهاتوو ژمارەی کورسیەکان ١٢ کورسی کەم بکرێتەوە. لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ ئەکتۆبەری ٢٠١٧ دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد نا سەقامگیرە و نا جێگرە، هەر لەبەر ئەوەش بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد و گۆرینی ئەو بارو دۆخە لاینە سیاسیەکان پێان باشە کورد بە یەک لیست بەشداری ئەوە هەڵبژاردنە بکات.

هـ . ب