بە پێی زانیارییەکان، ئاسایشی هەولێری پەدەکە بە زۆر نوێنەرایەتی هەدەپە و ئەندامەکانی ناچار کردووە بچنە ناو ئۆتۆمبێل و لە هەولێر دووریانی خستووەتەوە.
جارێکی دیکە ئاسایشی پەدەکە لە هەولێر ڕێگریی لە ئازادییخوازان کرد کە کاری سیاسیی خۆیان بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا پەدەکە نوێنەرایەتی هەدەپەی لە باشووری کوردستان و ئەندامەکانی لە هەولێر بەرەو سلێمانی دوور خستووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەرانەی دەست ڕۆژنیوز کەوتوون، دوای ئەوەی ئاسایشی هەولێر بە زۆر بانگی حیکمەت هاتیب نوێنەری هەدەپە لە باشووری کوردستان و هەریەک لە ئایدن یاڵڤاچ، سدقی ڤاکار و ناسر یاغزم ئەندامانی نوێنەرایەتییەكەی کردووە و پاشان بە زۆر دەیانخەنە ناو دوو ئۆتۆمبێلی جیاوازەوە و ڕەوانەی سنووری پارێزگای سلێمانییان دەکەن.
تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەری باشووری کوردستان و هەدەپە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لە بارەی ئەو کردەوەیەی ئاسایشی پەدەکە بڵاونەکردووەتەوە.
بڕیاریشە کاتژمێر ٠٣:٠٠ـی ئەم ئێوارەیە، نوێنەرایەتی هەدەپە کە لە هەولێر دوورخراونەتەوە لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی لە دژی ئەو کردەوەیەی ئاسایشی پەدەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام بدات.