'پەکەکە زامنی ئازادیی ژێردەستانە'
ئاگری تۆڵهەڵدان گەریلای یەژاستار، دەڵێت:"ڕێبەری گەلی کورد هیوای گەلانی ژێردەستە و پەکەکە زامنی ئازادییە."
ئاگری تۆڵهەڵدان گەریلای یەژاستار، دەڵێت:"ڕێبەری گەلی کورد هیوای گەلانی ژێردەستە و پەکەکە زامنی ئازادییە."
گەریلای یەژا ستار ئاگری تۆڵهەلدان ڕایگەیاند، ژنانێکە بە بەشدار بوونیان لە پەکەکە هێزی خۆیان ناسی لە هەموو شوێنێک و لە چیاکان بە پێشەنگایەتی یەژاستار تێدەکۆشن و ڕایگەیاند ئەوان بە باوەڕی سەرکەوتنەوە لە سەنگەرەکان شەڕ دەکەن.
ئاگری تۆڵهەڵدان، گەریلای یەژاستار، بە بۆنەی 45 ــەمین ساڵوەگەڕی پەکەکە قسەی بۆ ئاژانسی فورات کرد و ڕایگەیاند، لە سایەی پەکەکەدا ژنانی کورد هێز و ئیرادەی خۆیان دۆزیەوە و خۆیان سەر لەنوێ ژیاندەوە. تۆڵهلدان دەڵێت، ئەو ژنانەی بەشداری پەکەکە بوون، کولتوری خوداوەندییان لە خاکی کوردستاندا زیندووکردەوە و وتی:"ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی پێشەنگایەتی بە ژنان بەخشی و لە دژی هەر جۆرە زەحمەتی و عەقڵیەتی پیاوسالار هێز و تێکۆشانیان نیشان دا. لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا هەمووان بینیان کە ژنان بە باوەڕی، بوێری و ئیرادەیەکی زۆرەوە دەتوانن سەرکەون. ژنان ڕۆڵ و ئەرکێکی گەورەیان هەیە. چالاکی گیان فیدایی کە ساڵی ڕابردوو هەڤاڵ سارا و هەڤاڵ ڕوکەن لەسەر هێڵی زیلان ئەنجامیاندا، هێز و بوێری ژنانی کوردی بەبیرخستەوە.
بەجیهانی بوونی ژنان، ژیان، ئازادی
لەگەڵ ڕاپەڕین لە ڕۆژهەڵات، دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە لە لایەن ڕێبەرایەتیمانەوە داڕێژراوە، بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە و بوو بە دروشمێکی گەردوونی. ژیانێکە دەیانویست وێرانی بکەن و بێ ئومێدی بکەن، لە سایەی ڕێبەرایەتیمانەوە جارێکی تر شین بووەوە و 'ژن، ژیان، ئازادی' بووە تێکۆشانێکی جیهانی.
لە سایەی پەکەکەوە ژنان گەیشتن بەهێزی خۆیان
ژنی کورد پێش پەکەکە لە کۆمەڵگادا هیچ بایەخێکی نەبوو، بیر، ئازار و خۆشەویستی و هەبوونی لە بەر چاو نەدەگیرا. پاش ئەوەی ڕێبەراتیمان ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنان پەرە پێدا، ژنان گەیشتنە ڕۆڵ و ئەرکی خۆیان، تەنانەت وردتریش گەیشتنەوە بە هێزی پێشووتریان. هەموو ژنان ئەرکی ئازادییان گرتە ئەستۆ و ڕۆڵی پێشەنگیان بینی. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ژنانی وڵاتپارێز ڕۆڵێکی گرنگ لە تێکۆشانی ئازادیدا دەگێڕن. ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی پێشەنگایەتی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی بە ژنان بەخشی.