ئەمڕۆ ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) راگەیەنراوێکی سەبارەت بە سیاسەتەکانی پەدەکە و دروستکردنی ڕێگا بۆ بەرەکانی جەنگ بۆ سوپای داگیرکەری تورکیا بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"شکستی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی حکومەتی تورکیاو لەدەستدانی لایەنگرانی لە تورکیا وایکردووە کە دڕندانەتر بێت". دەوڵەتی تورکی فاشیست دەیەوێت ئومێدەکانی گەلی کورد بۆ ژیانێکی ئازاد و شەرەفمەندانە نەهێڵێت و شەڕێکی ئاشکرای جینۆساید و لەناوبردن بەڕێوەدەبات و دەیەوێت هەموو ئەو کوردانە لەناوببات کە لە پێناو بوون و شوناسی خۆیداندا خەبات دەکەن.
بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلا لە چیاکانی کوردستان و ئیرادەی ئازادیخوازان لە دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی، داستانێکی مێژووییە کە ناوەندی فاشیزم و بریکارەکانی هەژاند.
ئەم بەرخۆدان و خەباتە کە گەریلاکانی یەژاستار/هەپەگە بەڕێوەی دەبەن، لاپەڕەیەکی زێڕینە لە مێژووی ئێمەدا، دەبێت پشتیوانیان بکەین. ئەگەر ئەوان نەبوانە کورد کۆمەڵکوژ دەکرا و بە تەواوی لەناو دەچوو. ئەو گەریلایانە بەرگرییان لە بەهاکانی گەلی کورد کرد لە چوار پارچەی کوردستان لە دژی سیاسەتەکانی داگیرکاری، داعش و ئەمڕۆ لە دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک.
لە ئەنجامی ئەم بەرخۆدانە مێژووییە، سوپای داگیرکەری تورک گورزی قورسی بەردەکەوێت و شکست دەهێنێت. بۆیە بەمەبەستی ئامادەکردنی زەمینە بۆ بەکارهێنانی چەکی قورس، پەدەکە رێگا بۆ بەرەکانی پێشەوەی سوپای داگیرکەر دەکاتەوە. ئەم ڕێگایانە تەنیا خزمەت بە داگیرکاریی تورکیا دەکەن. ئەمە کردەوەیەکی قێزەونە و دژی هەموو بەها نەتەوەییەکانی گەلی کوردستانە. هەروەها یارمەتی دوژمن دەدات کە هەموو ساتێک گەلەکەمان بکاتە ئامانج. ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێویست بوو پەدەکە لە دەوری بەرخۆدانی گەریلا کۆببێتەوە و پشتیوانی لە گەریلا بکات.
ئەم کردەوەیە وهک لێدانە لەپشتەوە و خیانهتکردنە له قوربانیدانی کچان و کوڕانی گهلهکهمان. بۆیە بانگ لە گەلەکەمان دەکەین کە دژی ئەم کردەوەیە بوەستنەوە، هەڵوێستی نەتەوەیی لە دژی ئەم سیاسەتانە نیشان بدەن، دەیانەوێت دوژمن لە شکست رزگار بکەن.
داوا لە گەلەکەمان لە باشووری کوردستان دەکەین کە لە پاڵ گەریلاکان و خۆڕاگری قارەمانانەیان بوەستن و لە دژی ئەم سیاسەتە جینۆسایدییە دەنگ بەرز بکەنەوە. با دوژمنان و دۆستەکان بزانن کە گەلی کورد لەگەڵ قاڕەمانەکانیاندا دەبێت و هەرچی لە توانادا بێت دەیکات بۆ سەرکەوتنیان و شکستپێهێنانی دوژمنان. هەرچەند پیلانگێڕی و هێرش ئەنجام بدرێت، ئیرادەی ئێمە لاواز نابێت. سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت”.
ف.ق