پەژاک وتەیەکی چەواشەکارانەى سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەى هەرێمی بە درۆ خستەوە
کۆمیتەى دیپلۆماسیی پەژاک وتەیەکی چەواشەکارانەی سەربەست لەزگین بریکاریی وەزارەتی پێشمەرگەى حکومەتی هەرێمی کوردستان بە درۆ خستەوە.
کۆمیتەى دیپلۆماسیی پەژاک وتەیەکی چەواشەکارانەی سەربەست لەزگین بریکاریی وەزارەتی پێشمەرگەى حکومەتی هەرێمی کوردستان بە درۆ خستەوە.
کۆمیتەى دیپلۆماسیی پەژاک وتەیەکی چەواشەکارانەی سەربەست لەزگین بریکاریی وەزارەتی پێشمەرگەى حکومەتی هەرێمی کوردستان بە درۆ خستەوە.
پەژاک ڕایگەیاندووە، "هەوڵدان بە مەبەستی ڕەشکردنی پژاک ئەو جۆرە هەوڵدانانە بۆ رەشکردنی پژاک لە لایەن بەکرێگیراوانەوە بە بەردەوامی شکستی هێناوە".
پەژاک ڕاشیگەیاندووە، " ئەوجۆرە لێدوانە مەحکومن و هەوڵدانە بۆ بشێوی نانەوە لە هەل ومەرجی هەستیاری ئیستا و ڕەوتی بەرەو پێشچونی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیە. ئەو تاقمە هەوڵدەدەن شۆڕشی گەلی کورد لە ئێران لە ڕۆژەڤ دەرخەن و بە ئەنقەست تووشی شکست و هەرەس هێنانی بکەن. پارتی ژیان ئازادی کوردستان (پژاک) وەکوو بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد بە هەموو توانا و هێزیەوە ڕێگەی فەدایی بوونی بۆ گەیشتنی گەل بە ئازادی هەڵبژاردووە و هەمووان دەزانن کە ڕێبازی بەرخۆدانی پژاک لە ڕێچکەی خائینان جیایە و تا گەیشتن بە سەرجەم ئازادییەکانی گەل لە تێکۆشان بەردەوام دەبێت".
دەقی ڕاگەیاندراوەکەى پەژاک:
"لێدوانی کومیتەی دیپلۆماسی پژاک بۆ مەحکوم کردنی گوتنە چەواشەکارییەکانی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ ڕای گشتی و گەلەکەمان!
هەوڵدان بۆ چەواشەکاری و ڕەشکردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە کاتێکی واهەستیار کە لە ئێران شۆڕشێک لە ئارادایە، بێگومان شکست دەهێنێ. کومیتەی دیپلۆماسی پژاک لێدوانی دوژمنکارانە و پەرتەوازەکارانەی ((سەربەست لزگین))، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەربنەمای تاوانبارکردنی پژاک بە هاوکاری ڕژیمی فاشیستی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان بە درۆ دەخاتەوە و ئەوە بە هەوڵدان بە مەبەستی ڕەشکردنی پژاک دەزانێ. لەم جۆرە هەوڵدانانە بۆ رەشکردنی پژاک لە لایەن بەکرێگیراوان بەردەوام شکستی خواردوە.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لەو لێدوانە نابەجێیەدا، پژاک بە هاوکاری و هاوئاهەنگی لە گەڵ ڕژێمی فاشیستی ئێران لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان تاوانبار دەکات. ئەو لێدوانە دوژمنکارانە لە کاتێکدایە کە هۆکاری سەرجەم قەیرانەکان، بەفیرۆچوونی دەستکەوتەکانی گەل، خەندەق لێدان، گوێڕایەڵی داگیرکەرانی کوردستان و لاوازکردنی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان، پارتی دێموکڕاتی کوردستانی عێراقە و ئەوە جۆرێکە لە چەواشەکاری. پژاک هیچ ڕۆڵێکی لە جێگیربوونی هێزەکانی ئەڕتەشی داگیرکەر لە سنوورەکانی باشووری کوردستاندا نییە و هاوکار و هاودەستی هیچ دەسەڵات و دەوڵەتێکی نەکردووە. ئامانجی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، کە سەربە پارتی دێموکڕاتی کوردستانی عێراقە، پەرەپێدانی دووبەرەکی لە نێوان حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ڕاستیدا خزمەت بە ڕژیمی فاشیستی ئێران دەکات.
ئەوجۆرە لێدوانە مەحکومن و هەوڵدانە بۆ بشێوی نانەوە لە هەل ومەرجی هەستیاری ئیستا و ڕەوتی بەرەو پێشچونی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیە. ئەو تاقمە هەوڵدەدەن شۆڕشی گەلی کورد لە ئێران لە ڕۆژەڤ دەرخەن و بە ئەنقەست تووشی شکست و هەرەس هێنانی بکەن. پارتی ژیان ئازادی کوردستان (پژاک) وەکوو بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد بە هەموو توانا و هێزیەوە ڕێگەی فەدایی بوونی بۆ گەیشتنی گەل بە ئازادی هەڵبژاردووە و هەمووان دەزانن کە ڕێبازی بەرخۆدانی پژاک لە ڕێچکەی خائینان جیایە و تا گەیشتن بە سەرجەم ئازادییەکانی گەل لە تێکۆشان بەردەوام دەبێت.
کومیتەی دیپلۆماسی پژاک وێڕای مەحکوم کردنەوەی دووبارەی لێدوانی ناڕاستی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوە بە هەڵوێستێک بۆ شڵەژاندنی شۆڕشی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەزانێت. هەروەک ڕابردوو ئەو هەڵوێستە خیانەتکارانەیە دیسان تووشی شکست و هەرەس دێت. بێ دوودڵی لەبەرامبەر هەرجۆرە پەیوەندی و تێکەڵی چەپەڵ و نەشیاوی لایەنەکان، دەوڵەتان و هەردەسەڵاتێک بە نیازی دژایەتی و خەساری گەلەکەمان بێت دەوەستینەوە و تێکۆشان دەکەین. ڕێبازی ئێمە ڕوونە و تا گەییشتن بە ئازادی گەلەکەمان خەباتمان شێلگیرانە بەردەوام دەبێت. بە تێکۆشانی بێ بڕانەوەی خۆمان هەموو پلانە نەگریسەکانی خائینان و نیشتمانفرۆشان و دوژمنان تێکدەدەین و هەردەم بە پرەنسیپەکانی دێموکڕاسی و ئازادی گرێدراو بووین و دەبین".
ژ.ت