قەسەدە: ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی شاری مەیدان کۆتایی هات
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی ڕەقە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی شاری مەیدان و دەوروبەری شارەکەیان تەواو کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی ڕەقە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی شاری مەیدان و دەوروبەری شارەکەیان تەواو کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند؛ هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی ڕەقە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی شاری مەیدان و دەوروبەری تەواوکردووە و ئاسایش و سەقامگیرییان بۆ شارەکە گەڕاندووتەوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای هێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە، کە پێدەچێت تاوانبارانی داعش ئەنجامیان دابێت.